نامەیەكى تر بۆ وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێمى كوردستان
Friday, 05/03/2010, 12:00
نامەیەكى تر بۆ وەزیرى خوێندنى باڵاى هەرێمى كوردستان
سڵاو جەنابى وەزیر......
من لە بەروارى 9/2/2010 بابەتێكم بڵاو كردەوە لە ڕێگاى سایتى كوردستان پۆستەوە سەبارەت بە كارەكانى (عەلى حەیدەر موسى) یاریدەدەرى ڕاگرى زانستى پەیمانگەى تەكنیكى هەولێر.
باشە من دەپرسم جەنابى وەزیر دواى بڵاوبوونەوەى بابەتەكەم سەردانى پەیمانگەى تەكنیكى هەولێرت كرد لە هەڵس و كەوتى عەلى حەیدەرت كۆڵیەوە؟.ئێستاش هەر بەردەوامە لە كارەكانى كە زۆر شت هەبوو تایبەت بە هەڵسوكەوتى خودى عەلى حەیدەر كە من باسم نەكردبوو بەڵام مەسەلەیەكى كوردى هەیە دەڵێ(ئەوەى بن بەڕێ با بێتە سەر بەڕێ)
چونكە ئەگەر هەر لەو پۆستە بێت منیش بەردەوام كارەكانى دەهێنمە بەر دیدى خوێنەران بڕوا بكەن ڕەفتارى ..
....سانسۆرکراوه.. باشە ئەو قوتابیانەى كە لە پەیمانگە دەخوێنن ئەى ڕۆڵەى ئەم گەلە نین؟ بۆ ئاگاداریتان خودى عەلى حەیدەر بەزۆر ئەم قوتابیانە
سانسۆرکراوه.. بە پێویستى دەزانم زۆر سوپاسى یەكە بە یەكەى كارمەندانى كوردستانپۆست بكەم چاوى هەمووتان ماچ دەكەم چونكە بەردەوام ڕاستیەكان پیشانى خەڵك ئەدەن وە یەك داواكاریم هەیە لێتان كە ئەم بابەتەم بكەنە بابەتێكى سەرەكى بۆ ئەوەى خەڵك زوو پێ ى ئاشنا بێت بخوێنیتەوە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست