کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بەكرێ گیراوانى پاراستن بناسن

Saturday, 13/11/2010, 12:00


دواى ئەوەى كە پاراستن متمانەى لەلاى گەنجانى كوردستان لە دەسدا بە هۆى ئەو هەموو تاوانكاریانەى كە ئەنجامى دەدەن دەرهەق بە گەنجانى كوردستان ئێستا خودى دەزگاكە هەستى بە لاوازى و بێ جەماوەرى خۆى كردوە تەنانەت لە ناو پارتیش چونكە لە هەڵبژاردنى نوێنەرانى كۆنگرە تابۆیانكرا دژایەتى ئەو كادرانەیانكرد كە پشگیرى لە ریفۆرم خوازەكان دەكەن . بۆیە ئەم دەزگایە بۆچاككردنى وەزعى خۆى چەندین رێگاى جیاوازى گرتۆتەبەفر .
یەكێك لەو رێگایانە بەكرێ گرتنى چەند گەنجێكى قەلەم فرۆش و نا بەرپرس و دۆراون كە رۆژانە لە كۆر و كۆبونەوەكان و رۆژنامەو سایتەكانى ئەنتەرنێت بە شان و باڵى پاراستن و ئەندامانى پاراستن دا هەڵدەڵێن پێیان وایە كە بە دەمى ئەوان كردەوە ناشرینەكانى ئەم دەزگایە جوان دەبێت بەلام نازانن كە كادیرانى پارتى و خەڵكى كوردستان دەمێكە تێگەیشتوون لە مەرامى ئەم قەلەم فرۆش و بێ ئیرادانەى كە ریكلام بۆ كەسانى وەك و عەلى تەتەر و هێمن هەورامى و نەزەت حالى و پشتیوان سادق دەكەن . بەداخەوە بەداخەوە بۆ ئەم گەنجانە كە تا ئێستا نەیانتوانیوە هەست بە كەسایەتى خۆیان بكەن و لە خزمەتى كەسانێك دابن كە لەوانەیە ئاستى رۆشنبیرى و بروانامەكانیان زۆر لە خۆیان نزمتربێت .
بۆ نمونە گەنجێكى وەك و كاروان محمد سابیر كە هەر لە سەرەتاى ژیانى خەریكى راپۆرت نوسین بووە بۆ دەزگاى زانیارى و كونسلخانەى ئێران لە هەوڵیر ئێستاش بە پێچەوانەى پێشتر یەكێكە لە بەكرێ گیراوانى پاراستن وە بەو برەپارەیە دەژیت كە لەلایەن نەزەت حالیەوە وەریدەگرێت ئەگەرنا لە حزب ترۆ كراوە چونكە دوبەرەكى لە ناو یەكێتى قوتابیان دروست كرد.
وەهەروەها هەلۆ سالەیى كە كورى مسعود سالەیى یە ئێستا ئەندامى دەزگاى هەلبچاردنە هەر بەهۆى راپۆتەكانیەوە بۆ دەزگا ئێستا دەكرێت بە بەرپرسى فرۆكەخانەى هەولێر . هەر بەهوى راپۆرتەكانى ئەم زاتەوە چەندین لاو لە ناو پارتى و حكومەت ننان براو كراون . وە ئەندامێكى نهێنى رێكخراوى ئیسرائیل-كوردە كە ئەمەش ئەوە نیشان دەدات كە هیچ ئینتیماى بۆ نیشتمان نیە .
شیرین فەیلى یەكێكى ترە لەوگەنجانەى كە ریكلام بۆ كادیرانى پاراستن دەكات و ئەوانیش پارە و سەیارەیان پێبەخشیوە وە لە هەمانكات مانگانە لەلایەن حزبى دەعوە مووچە وەردەگرێت .
هەوراز رەشید بەكرىگیراوى پشتیوان سادقە و بە ناوى جیاواز لە سایت و گۆڤارەكان بە شان و باڵى پشتیوان و پاراستن هەڵدەڵت ناوبراو لە كۆمپانیاێكى بازرگانى توركى كار دەكات بەلام لە هەمانكات كارى تر بو قونسلیەى توركیا دەكات .
كۆمەڵك گەنجى تر هەن كە ئێستا پیشەیان بۆتە بە بالا هەڵوتنى ئەندامانى پاراستن هیوادارین كە واز لەو كارە بێنن و هەست بە كەسایەتى خۆیان بكەن ئەگەرنا ناچاردەبین لە داهاتوو ناوى ئەوانیش ئاشكرا بكەین.
\ هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە