Monday, 19/10/2009, 12:00
بۆ خوێنەران و میوانان و گەشتیارانی شاری یاری فاملی فان , لە رۆژی 14-10-2009 لە سایتی كوردستان پۆست بابەتێك لەژێر ناونیشانی (چی لە فامیلی فام روودەدات) كە لە لایەن كەسێك بەناو نوسەرێك (دڵدار خۆشناو) بڵاوكراوەیەوە كە تێدا زۆر بە ڵێڵی لە سروشتی شاری یاری فاملی فان روانی بوو , كە زۆر بە ناهەستی بۆ زانیاری گشتی لەسەر یاسای پارك و شاری یارییەكان و یاسای تایبەتییەكان نووسی بوو , فاملی فانیش لەسەر یاسای تایبەتی خۆی بەدەر نییە , فاملی فان شوێنێكە كە رووی گشتی شاری هەولێر و كوردستان بە گەشتیاران نیشانداوە لە بوارە جیاجیاكان وە بۆ هەر زەخزمەتێكیش كە خزمەت بە هاوڵاتیان و پرۆسەی نەتەوەیەكان بكات فاملی فان سەرپشك بووە و دەبێت , جیا لەو هاوكارییە جیاجیاكان و خزمەتگوزارییەكانی ناوشاری یارییەكە , لێرەشەوە دەمانەوێ خزمەتگوزارییەكی تایبەتیش بۆ هاوڵاتی بەناو رۆژنامەنووس (دڵدار) بكەین كە پێ ی دەڵێین دڵدار گیان (فاملی فام) نیە ناوی شاری یارییەكەمان (فاملی فان)ە , وەك زانیارییەك دڵدار گیان نووسەری ساوا جارێ تۆ لە (دارا دوو داری دی) بینیت هەرنا جارێ رەخنە مەگرە تا دەگەیتە (ئەی تۆپەكە فت بۆلەكە) ئینجا ئەزانی قەدری ئەودارە بگری كە هێلكەی سەیران و فت بۆلەكە كە لە دەست را ئەكا) , دڵدار گیان تۆ كە هەستت بە ساتە ناخۆشەكانی گەلەكەت دەكەیت , بۆ لە بری ئەوەی (گوڵ بخەیتە جوملەوە باخچەكان دەسوتێنی) ئێمەش لەم روانگەیەوە دۆزەخمان كردۆتە ماڵی بەرائەتەوە , واتا (دڵدار) دەڵێ ! خۆزگە هەڵەی وا گەورەم نەكردبا كە چوومە فاملی فان , لەبەر ئاپۆرا و جەنجاڵی بێ سەروبەری بەردەم پاركەكە , ئێمەش دەلێین قوربان ئێمە بە پێچەوانەی تۆین تۆ كە حەز ناكەی خەڵك دڵی خۆش بێ و روو بكاتە پاركەكان , ئێمەش هاوكار و رێگەخۆشكەری هاوڵاتیانین لە خۆشن بەسەربردنی كات , ئەمە هەوڵی لەمێژینەی حكومەتی هەرێمی كوردستان بووە , وە ئێمەش چی بكەین تۆ و ئەوانەی وەك تۆ چاویان بە سەقامگیری و خۆشگوزەرانی خەلكی كوردستان هەڵنایە . لەگەڵ ئاهی دایكە خەمخۆرەكانمان داین كە دەلێن
(كوێرای بگاتە ئەو كەسەی كە چاوی بە كورد هەڵنایە) ئێمە زۆر خۆشحالین بەوەی دەمانەوێ خولێكی فێربوونی نووسین بۆ قوتابی (دڵدار خۆشناو) بكەینەوە ,
وانەی یەكەم : دڵدار گیان (پارك) جیاوازە لەگەڵ (شاری یاری)و(دریم ستی)
وانەی دووەم : خۆشناو گیان (خزمەتگوزاری حكومەت و كەرتی تایبەت جیاوازن) هی حكومەت یا بەخۆراییە یا بەرامبەر بە زەریبەیەكە , هی كەرتی تایبەت بەرامبەر بە بەرامبەرە , یاسا جیهانییەكان كە لە هەمبەر پاركەكان دەلێن (پارك بە خۆراییە بۆ ژینگەی گشتی یە) بەڵام شاری یاری شتێكی تایبەتە و بۆ ژینگەی كەسیە تایبەتە وە جیاوازی پارك و شاری یاری لە (چوونە ژوورەوەیە) (دخولی) ئەم شتانە بزانە نەبادە برادەرانت لێت بپرسن .
وانەی سێ یەم : (دڵدار) ئەمە ئامۆژگارییە كە ئێمە فێرت دەكەین كە نمەك حەرام مەبە ! سەربازێكیش كە وەك من و تۆ مرۆڤە و هاوبەشە لە مافەكانی مرۆڤــ , پیرۆزی ئەو پلەیەك لە هەمووان زیاترە كە هاوكاری بەدیهێنانی مافی مرۆڤە دەمانپارێزێت , ئەم یاسایە جیهانییەی مافی مرۆڤیشت بیر نەچێ كە دەڵێ (هەموو كەسێ مافی ئازادی ژیانی هەیە) ئەمەش لە رێگەی سەرباز و پۆلیس و پێشمەرگەوە .. هتد, دێتە دی .
وانەی چوارەم : خۆت كە قوتابیەكی بنەرەتی و غەڵەتت زۆرە وا هەستمەكە كە قوتابیانی زانكۆش بە وێنەی تۆ بن !
دڵدار گیان وانەی پێنجەم : زەنگە برۆ ماڵەوە بەڵام لاسار نەبی فاملی فان , شوێنێكی گشتی یە و جۆرەها كەس سەردانی دەكات , مەرجیش نییە تەنها كەسی باش سەردانی بكات , كەسی خراپیش زۆر دێن لە هەموو نەتەوەكان , دڵدار گیان (كاتێك كەسێك سەردانی ماڵی بكات , دەبێت رێزی بگری و بیپارێزی , ئەوانەی كە بۆ خراپەكاری و تێكدانی ماڵەكەت دێن پێویستە ئاگاداریان بكەیتەوە بە رادەی دەركردنیش بێ , وە ئێمەش چی بكەین كە تۆ بەسەرخۆشی سەردانی شاری یاریت كردووە شتەكانت لێ پێچەوانە بوونەتەوە بە رادەی ئەوەی بەرچاوت لێڵ بێ و ناوی فاملی فان بكەیتە فاملی فام , جا بۆ پاراستنی رەوشی مێوانان و گەشتیارانی شاری یاری پێویستیمان بە زۆری پۆلیسە , بۆ زانیاری خوێنەران لە شاری یاری فاملی فان شوێنی پشكنینی پیاوان و ئافرەتان جیایا وەك هەر شوێنێكی دیكە و بگرە باشتر لە شوێنەكانی تریش , نوسەر باس لە یاسای ناو شاری یاری دەكات و بە یاسای سەیر ناویان دەبات لەمەیان ئێمە خوێنەرانی بەرێز دەكەینە ناوبژیوان بە بەراورد لەگەڵ سەیری نووسینی نوسەر و یاسای فاملی فان (نوسەر دەڵێ كە لە دەرەوەی شاری یاری بووم هاوڵاتیان لە شێوەی ئاپۆرا و لێشاو سەردانی شاری یارییان دەكرد ! بێگومان فاملی فان كە قەرەباڵغ دەبێت , قەرەبالغی لەسەر یارییەكان دروست دەبێت لەگەڵیشدا حەز هاوكاتە , كە حەز و قەرەباڵغیش تێكەڵبوو خۆشی و بێزاریش دروست دەبێت , جا بۆ هاوسەنگی خۆشی و بێزاری و دەرەنجامی باش دەبێ یاسای تایبەتی هەبێ بە تایبەت لە یارییەكی وەكو (گۆ كار) چونكە یاری پێشبركێی ئۆتۆمبێل یارییێكە لە كۆنترۆڵی ئەو كەسەیە كە بە كاری دەهێنێ نەك كارمەندانی ئێمە , جا بۆ ئەوەی ئەوانەی لە حەزی گۆ كاردا سەیارەیان گرتووە بێزار نەبن دەبێ یاسا هەبێ (كاتێك كە یارییەكە سێ فرەییە , بۆ من پێنج فرە لێبدەم هەم حەقی هاوحەزێكی خۆم بخۆم هەم یاسا بشكێنم , جا غەرامەكردنی سەرپێچی كاری شاری یاری كە بڕی تەنها (5000) هەزار دینارە ئەم بڕە رەمزیە , رەنگ بێ تەنها سیاسەتی بڕیار و یاسای شاری یاری بێت بۆ ئەوەی كە كەس سەرپێچی نەكات , چونكە تائێستا هیچ كەس لەم جۆرە غەرامانە نەكراوە لە لایەكی تریشەوە بڕی
(50$)دۆلار غەرامە بۆ ئەو كەسەی كە بە ئەنقەست خۆ پێكدادان دروست دەكات , من لە دڵدار دەپرسم پەنجا دۆڵار گرنگترە لە ژیانی مرۆڤـ كە بە ئەنقەست بە فیرۆ بروا ! پێكدادان بەندە بە ژیانی جەستە رەنگ بێ بەرادەی مردنیش , جا بۆ ئەوەی كە گیان و جەستەی براكەت یا خوشكەكەت بپارێزرێ لە پێكدادانی ئەنقەست (50$ پەنجا دۆڵار كەمیشە) , دڵدار باس لە رەنگدانەوەی ئە م غە رامە دەكات لەسەر منداڵ و گەنجی فەقیر و هەژار ئێمەش دەڵێین فاملی فان یاسایەكی تریشی هەیە كە تایبەتە بە كەم دەرامەت و كەسایەتیە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان كە بە بڕیاری بەرێوەبەری گشتی كۆمپانیای دارین , شاری یاری فاملی فان بە خۆراییە بۆ سەرجەم ئەو كەسایەتیە خاوەن پێداویستیە تایبەتیەكان (كەم ئەندام و هەژاران) ,
جا ئامۆژگاریت دەكەین دڵدار كە كاتێك هەنگاوێك هەڵە دەهێنی , تەماشا پێشە خۆت بكە , لەهەمبەر ئەوەی كە منداڵێكت بینیوە شەقی خواردووە بەدەست پۆلیسەكان لەناو یاری گۆكار لەبەر نەبوونی پارەی غەرامەی سەرپێچییەكەی , خوێنەرانی بەرێز پرسیارێك بۆ دروستی قسەكەی دڵدار كاتێك بەكارهێنانی گۆكار سنووردار بێ بۆ تەمەنی واتا بەكارهێنانی تەنها بۆ سەرووی (18) ساڵانە , ئێمە چۆن بروا بكەین كە منداڵێك ئازار دراوە لە بری غەرامە , كە نەهاتنی منداڵیش بە تەنها بۆ هەموو یارییەكان هاوكاتە , دڵدار گیان بەرواردی بابەتەكە لەگەڵ راستیەكاندا لەوە تراژیدیترە كە باست دەكرد , مەئەسات لەوەیە تۆ نەزانی چۆن شێواوی , لە لایەكی تریشەوە زۆر خەم لە منداڵانی وەك تۆ دەخۆین كە تازە خەریكی سەرپێ ئەكەون , ئەتانەوێ هەنگاوتان بۆ دواین پلەی پەیژەبێ !!! وشیاربە لەبەر باری تەندروستیت لەهەمبەر بارزانی بوونی پۆلیسەكان و كورەكانی فاملی فان , ئێمە چەند پرسیارێكمان بۆت هەیە یەكەم : ئەرێ خێر بوو وا چاودێری كچانی فاملی فانت دەكرد كە بزانی بادینین یا سۆرانی ؟ دووەم : ئێمە ستافی راگەیاندن بە گشتمانەوە سۆرانین و رێژەی زۆرینەی كارمەندانیش خەڵكی شاری هەولێر و سلێمانین , بۆ تۆ كە دوو یاری سواربووی وەك (ئەسپ سواری منداڵان و فرۆكەی بچووك) لە گشت یارییەكان دەبن ؟ , فاملی فان 120 یاریە 100 یاری ڤیدیۆگێیمە و 20 یاری تری تێدایە , قوربان تۆ كە گەنجێكی یاری گەنجانەی زۆرە !
دواین ئامۆژگاری بۆ دڵدار خۆشناو كاكە گیان , تا فێری نووسینی دروست و رۆژنامەگەری نەبی ناو لە خۆت مەنێ نووسەر , یان (تا عاشق نەبی ناو لە خۆت مەنێ دڵدار) .
راگەیاندنی فاملی فان
20
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست