کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


شێخ جه‌عفه‌ر دەڵێت: هێنده‌ى باڵاى عادل موراد پێڵاوم دڕاندووه‌

Tuesday, 24/02/2015, 12:00


رۆژنامەنووسێک لەبارەی لێدوانەكەی عادل موراد كە رەخنەی لە لێدوانی بەرپرسانی یەكێتی گرتبوو لەسەر درێژ كردنەوەی ویلایەتی بارزانی ،جەعفەر شێخ مستەفا، ئەندامی مەكتەبی سیاسی یەكێتی رایگەیاندووە:"عادل موراد، دەستێكی دەرەكییە له ناو ڕیزەكانی یەكێتیی و زانیاریم لایە بۆ شوێنێكی هەستیار ئیش دەكات ، ئەو شوێنە تامەزرۆی ئەوەیە میللەتی كورد یەك هەڵوێست نەبێت. پاشان عادل موراد، بەدرێژایی مێژووی ژیانی خۆی لەناو ڕیزەكانی یەكێتی زۆرترین زەڕبەی لەو حیزبە داوە، هەمیشە مەترسییەكی گەورە بووە بۆ حیزبێكی تێكۆشەری وەكو یەكێتی".

جەعفەر شێخ مستەفا وتویەتیشی:"عادل موراد، لە بەڕیتانیا ئەوەندە جوێن و سوكایەتیی بەیەكێتی دەدا، دواجار ژنەكەی خۆی لەداخی ئەم سوكایەتییانه، عادل مورادی لەماڵەكەی خۆی دەركرد، دواتر چووە لای مام جەلال، لەوێ دەستی كردووە بەگریان، دواتر مام جەلال دڵخۆشی داوەتەوەو پێی گوتووە: عادل وەرەوە بۆ كوردستان، من ژنت بۆ دێنم و خانووشت بۆ دەكڕم، پۆستیشت دەدەمێ، جەنابی بەم جۆرە گەڕاوەتەوە ناو یەكێتی، كاتێكیش هاتووەتەوە بۆ ناو یەكێتی بووە بەجاسوس و سیخوڕ بەسەر هەموومانەوە. تەحەددادەكەم تێكۆشەری ناو یەكێتی نەماوە، ئەم عادل مورادە جاسووسی بەسەرەوە نەكردبێت، ئێستاش قسە بەم حیزبە دەڵێت!.

شێخ جەعفەر بۆ باس نیوزی نزیك لە پاراستنی وتویەتی: عادل موراد، لەملاولا وتویەتی: گوایە ئێمە پشتگیری لە پارتی دەكەین. منیش لە ڕێگەی ئێوەوە بە ناوبراو دەڵێم: بەندە تاوەكو دواین هەناسە هەر یەكێتی دەبێت، لە یەكێتی لامنەداوەو لانادەم. یەكێتی تێكۆشەری زۆری تێدایه، هەریەكێ لە ئێمەش بەهۆی خەبات و تێكۆشانەوە، هێندەی باڵای بەرزی عادل موراد پێڵاومان دڕاندوە بەڵام عادل موراد، تۆچی لەناو یەكێتی؟ تۆسیخوڕی! ئێمە باش دەزانین جاسوسێكی وەكو تۆ بەدەر لە زیانێكی گەورە بەدەر لە سیخوڕی بۆ ئەم و ئەو، هیچ سودێكی دیكەت بۆ حیزبە شۆڕشگێڕەكەی هەڤاڵ مام جەلال نییە! تۆ وەفات بۆ خوێنی شەهیدان نییه، ئەگەر دڵسۆزی خوێنی شەهیدان بوویتایە جوێن و سوكایەتی و بەم حیزبە تێكۆشەرە نەدەدا!.

ئاماژەی بەوەش كردووە:"عادل موراد، كەسێكی بێزراوی خۆبەزلزانی ڕووشێنەره، كەسێكە لەناو یەكێتی هیچ كەسێك خۆشی ناوێت".

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە