نامەیەک بۆ دامەزراندنی یەکێتی
Sunday, 29/05/2011, 12:00
زۆر دروشمی بەعس ئاسای دەبینم ڕیکلامی بۆ دەکەن بۆ ١/٦ لە ناو دروشمەکانیاندا ئازادیەکی زۆرو دیموکراسیەکی بەهێزو یەکسانی تیا بە دی دەکرێت بەڵێ ئێمە خەباتمان کرد لەناو یەکێتیدا بۆ ئازادی و دەستەبەر کردن و یەکسانی و دیموکراسی بۆ گەلەکەمان بەڵام بە داخەوە لە کردەوەدا یەکێتی دیکتاتۆرێکی کرداری لەسەر واقعی ئەمڕۆی کوردستان پەیڕەو دەکات من وەک پێشمەرگەیەک تکایان لێ دەکەم هیچکە ناوی پێشمەرگە ناشرین نەکەن لەبەر چاوی میللەتەکەماندا چونکە ئەوانەی ئێستا دروشمی یەکێتیان هەڵ گرتووە خەڵکی دکتاتۆرو ڕق ئەستورن لە میللەتی کورد نازانم چۆن ڕوویان دێت لەسەر شاشەی تەلەڤیزیۆنەکانیان وێنەی پێشمەرگە پیشان دەدەن بۆ مەرامی دامەزراندنەکەی خۆیان چەند کەسێکیش دێننە سەر شاشەکەیان بە ناوی بنەماڵەی کەسوکاری شەهیدەوە پیرۆزبای لە دامەزراندنی یەکێتی دەکەن بەڵام هەر ئەوان نەبوون لە ١٩/٤ دا ڕاوی بنەماڵەی شەهید و ڕاوی پێشمەرگەی دێرینیان دەکرد وە چەند پێشمەرگەیەکی دێرین و کەسوکاری شەهیدیان گرت بە ڕەفتاری نامرۆڤانە هەڵسو کەوتیان لەگەڵدا کردن گوناحی ئەمانەش هەر ئەوەندە بوو دروشمە کۆنەکەی خۆیان هەڵ گرتبووەو پشتیوانیان لە میللەتەکەیان دەکرد لەبەردەمی سەرای ئازادی هەر ئەوەندە گوناحیان هەبوو لەبەر ئەوەی ئەم جارەش تکایان لێ دەکەم هیچکە موزایدە بە خوێنی شەهید و پێشمەرگەی دێرینەوە نەکەن چونکە ئێمە لە ناو یەکێتی دا وا پەروەردە کرابووین لە هەموو شوێنێک پشتیوانی گەلەکەمان بین بەڵام ئەوانەی ئێستا دروشمی یەکێتیان هەڵ گرتووە دوژمنایەتی گەلەکەیان دەکەن وە ئێستا یەکێتی چەندین جاش و جاسووسی بەعسی سەرکردایە تی و مەکتەبی سیاسیەتی من پێم وایە ئەو یەکێتییەی کە ئەوان باسی دەکەن ئێستا وا لە مەتحەفا هەڵ گیراوە
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست