رۆژی 8ی مارس له‌هه‌ڵه‌بجه‌به‌رز راگیرا‌و سوكایه‌تیه‌كی باشیش به‌هونه‌رو هونه‌رمه‌ندانكرا
Friday, 11/03/2011, 12:00
رۆژی سێشه‌ممه‌به‌رواری 8/3/2011 كاتژمێر (10)ی سه‌رله‌به‌یانی له‌هۆڵی ئه‌حمه‌د موختاری شاری هه‌ڵه‌بجه‌ین شه‌هید مه‌راسیمێك بۆ رێزلینان بۆ ژماره‌یه‌ك‌له‌ژنانی لێهاتوو كارامه‌ی شاره‌كه‌سازكرا به‌ئاماده‌بوونی قایمقام و به‌رێوه‌به‌ری پۆلیس و شاره‌وانی و په‌روه‌رده‌و زۆربه‌ی زۆری به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌كه‌كان و نوێنه‌ری لایه‌نه‌حزبیه‌كانی سه‌ربه‌ده‌سه‌ڵات دوا به‌دوای دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كان له‌لایه‌ن به‌رپرسه‌كانه‌وه.تیپی میوزیكی فۆلكلۆری كورد بانگهێشت كرابوو تاوه‌كو ئاهه‌نگه‌كه‌بڕازێنێته‌وه‌به‌چه‌ند گۆرانییه‌ك به‌ڵام هه‌ر له‌گه‌ڵ هاتنه‌سه‌رشانۆی تیپه‌كه‌و ده‌ست پێكردنی گۆرانی یه‌كه‌م سه‌رجه‌م به‌رپرسه‌كان له‌پێشه‌وه‌یان گۆران ئه‌دهه‌م و ئه‌نوه‌ری پۆلیس و كاكه‌خدری شاره‌وانی و ..... هتد هه‌ستانه‌سه‌رپێو یه‌ك به‌دوای یه‌ك هۆڵه‌كه‌یان جێهێشت كه‌ئه‌م كاره‌خۆی بۆ خۆی گه‌وره‌ترین سوكایه‌تی بوو به‌رانبه‌ر ئه‌و تیپه‌به‌ڕێزه‌و سه‌رجه‌م هونه‌رمه‌ندان، ئه‌مه‌ش بووه‌هۆی چۆڵبونی هۆڵه‌كه‌و دروستبونی ژاوه‌ژاو له‌لایه‌ن ئاماده‌بوانه‌وه، بێزاری تیپه‌هونه‌ریه‌كه‌و به‌ئاشكرا توڕه‌بوونی خۆیان راگه‌یاند و هه‌ستان به‌چۆڵكردنی شانۆكه‌و پاشانیش له‌لایه‌ن پێشكه‌شكارو به‌ڕێوه‌به‌ری مه‌راسیمه‌كه‌و گله‌یی تیپه‌كه‌ئاراسته‌ی ئاماده‌بوان كرایه‌وه‌كه‌گوایه‌گوێتان له‌تیپه‌كه‌نه‌گرتووه‌به‌ڵام له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌ری یه‌كێك له‌فه‌رمانگه‌كان‌ئه‌و گله‌ییه‌ئاراسته‌ی به‌رپرسه‌كان كرایه‌وه‌و كه‌وتی نه‌ده‌بوا ئه‌و ئاهه‌نگه‌به‌جێبهێڵن و رێزیان له‌و تیپه‌هونه‌ریه‌بگرتایه، ئه‌مه‌كارێكی چاوه‌ڕوانكراوه‌له‌م به‌رپرسه‌گه‌نده‌ڵانه‌چونكه‌ئه‌مانه‌ئاگای میوزیك و هونه‌رو هونه‌رمه‌ندان و ئاوازی فۆلكلۆری كوردی نازانن ته‌نها بیریان لای هێز كۆكردنه‌وه‌و ته‌نینی بازاڕی هه‌ڵه‌بجه‌یه‌به‌چه‌كداری هێزه‌كانی پۆلیس و دژه‌تیرۆرو ئاسایش و هێزی ئه‌ملاو لا و ده‌زگای زانیاری و پاراستن و ده‌ستگیركردن و لێدانی رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان و چالاكوانی مه‌ده‌نی و حۆپیشانده‌ران و پیلاندانان و سیناریۆ دروستكردن بۆ كوشتنی كوڕی فه‌قیرو هه‌ژار به‌نمونه‌سه‌ركاری جوانه‌مه‌رگ كه‌به‌پیلانێكی گڵاو ته‌نها بۆ ناشیرینكردنی رووی گه‌شی خۆپیشانده‌رانی دژ به‌گه‌نده‌ڵو گه‌نده‌ڵكاران شه‌هیدیان كرد. كاكی قایمقام ئازایه‌به‌خۆیی و حیمایه‌كانیه‌وه‌بچێته‌ناو بازاڕ‌و په‌لاماری خۆپیشانده‌ران بده‌ن و فه‌رمانی گرتنی خۆپیشانده‌ارن و رۆشنبیران و رۆژنامه‌نوسان كه‌سایه‌تیه‌ناوداره‌كانی شاره‌كه‌ده‌ركه‌ن و كامێرای رۆژنامه‌نوسان بگرن و تاوه‌كو وێنه‌كانیان بدزن و پاشانیش به‌كاریبهێنن بۆ ده‌ستگیركردنی هاوڵاتیانی راپه‌ڕیو. به‌ڵام ئاماده‌نه‌بوو كه‌ته‌نها بۆ ماوه‌ی 15 خوله‌ك به‌رانبه‌ر تیپێكی هونه‌ری بانگهێشتكراو بمێننه‌وه. ئه‌مه‌ش ئه‌و راستیه‌ئه‌سه‌لمێنێت كه‌ئه‌م ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌م رژێمه‌گه‌ندڵه‌كه‌سانێكن مێشكیان ته‌نها به‌بیری عه‌سكه‌رتاریت ئاخنراوه‌و له‌پێناو مانه‌وه‌وی خۆیان و كورسه‌كانیانیان هه‌موو كاریكی دژ به‌مرۆڤایه‌تی ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست