کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


لە بەڕێوەبەرایەتى هاتوچۆی سلێمانی تیرۆری كارمەندانی هاتوچۆ دەستی پێكرد

Tuesday, 01/03/2011, 12:00


لە پاش گۆڕینی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی لە ساڵی ڕابردوودا دوو جار واتە گۆڕینی بەڕێز (عمید/فەرەیدون عمر) وە دانانی بەڕێز (عمید/ ئاراس) كە ناسرابوو بە (ئاراسی جنسیە) پاشان لابردنی (عمید/ئاراس) وە دانانی بەڕێز (لیوا/ مەریوان كمال) كە پێشتر ئەم بەڕێزە لە پشكنینی وەزارەتی ناوخۆ بەڕێوەبەر بووە لە هەر یەك لەو سەردەمانەدا كۆمەڵێك بڕیار دەرچووە كە بەبێ بنەماوبێ سەرچاوە بووە بەڵام ئەمجارە كار گەیشتە هەوڵى كوشتنى كارمەندانی هاتوچۆ بە بڕیاری بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی،ئەم كارە
تۆمەتێكی گەورەیە بەڵام ئەگەر وا نییە ئەوا ئەتوانن بە تایبەتی لیوا مەریوان وەڵام بداتەوە لەو كاتەشدا من هەموو بەڵگەكان دەخەمە بەردەستی خوێنەران.
بەڕێزان ئەم ئەفسەرە واتە لیوا مریوان یەكێكە لە ئەفسەرەكانی كاتی ڕژێمی ڕووخاوی بەعس و زۆر خزمەتی ئەو فاشییانەی كردووە تەنانەت (حرس شرف) ى (ێدام حسین) بووە ئێستا بە بڕیارى ڕاستەوخۆی (د.بەرهەم ێالح) كراوەتە بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی ئەمیش بە ناوی دیسپلینی سەربازییەوە كەوتووەتە وێزەى ئەفسەرو كارمەندانی هاتوچۆو كۆمەلێك كاری نایاسایی ئەنجامداوە كە هەمووی بە بەڵگەوە لەبەردەمماندا هەیە بە ناوی ئەوەى ڕێگە لە گەندەڵی ئەگرێت بەڵام كار گەیشتە ئەمەی كە لە ڕۆژی پێنج شەممە بەرواری (23-2-2011) دا ڕوویداوە
بزانن كامە گەندەڵییە؟
لە ڕۆژی پێنج شەممەدا تلفونێك بۆ (لیوا/مەریوان) دەكرێت و كۆمەڵێك قسەی پێ دەووترێت ئەمیش واتە (لیوا/مەریوان) بە بێ سێ و دوو وە بە بێ بیركردنەوە گومان دەخاتە سەر كارمەندێكی هاتوچۆ كە دانیشتووی شارۆچكەی بازیانە و ناوی (ك . د) ە لەبەر ئەوەى لەم ماوەیەدا ڕقێكی زۆرى لەم كارمەندە هەڵگرتووەو كۆمەڵێك فەرمانی بەسەردا سەپاندووە وەك گواستنەوەى لێرە بۆ ئەوێ و چەند جارێك ووتوویەتی (یا كاكی خۆم : ئەم كوڕە خزمی مقدم/ ف . ن. لەبەر ئەوە گەندەڵەو دزە) بۆیە كاتێك گومانی لێدەكات فەرمان دەكات بە پاسەوانەكەى خۆیی و شۆفێرەكەی كە
بچن ئەو كارمەندەی بۆ تەمێ بكەن ، ئافەرم جەنابی لیوا بۆ خۆت و بیركردنەوەت ئافەرم بە ڕاستی شایەنی ئەوەی ڕێزت لێ بگرین ،ئەم دڵشادە شۆفێری لیوا مەریوانە بەڵام دەبووایە لیوا مەریوان شۆفێری دڵشاد بووایە چونكە لیوا مەریوان هەر بڕیارێك دەردەكات پێشتر دەبێت پرس و ڕا بە لیوا دڵشادی شۆفێری بكرێت ئایا كەسێكی داوێن پیسی وەك دڵشاد كە كوڕەكەى پێشتر كارمەندی هاتوچۆ بووەو دڵشاد دەست درێژى شەرەف (سێكسی) كردووەتە سەر بووكەكەی خۆیی و پاشتر كە مەسەلەكەی كەشف بووە یەكسەر بووكەكەى بە كوڕەكەی تەڵاق داوەو دەشزانین كە ئەو
مەسەلەیە لە چ بنكەیەكى پۆلیس بووە لە ناو شارى سلێمانى بەڵام با بزانین دوای ئەوە ئەم لیوا مەریوانەی گوایە گەندەڵی ناهێلێت چی كردووە................
كاتێك كە هەردوو كەسی نێردراو واتە جێگرەكەیی و پاسەوانەكەی (جێگرەكەى مەبەستمان دڵشادی شۆفێرێتی) دەچنە ئەڵڵایی و لەوێ ئەو كارمەندە كە ناوی (ك . د.) یەو دانیشتووی شارۆچكەی بازیانە لە ئەڵڵایی دەیفڕێنن وە دەست دەكەن بە كارەكەیان كە لیوا مەریوان فەرمانیان پێ دەكات بۆیە یەكسەر مۆبایل لەو كارمەندە دەسەنن و دەست دەكەن بە ڕووت كردنەوەیى و دەمانچە دەخەنە سەر سەری بەڵام كە دە زانن ئەو كارمەندە دواتر ئەیانناسێتەوە دەیانەوێت لەناوی بەرن بەڵام دواتر ئەزانن كە خەڵك بینیونی كاتێك ئەم كوڕە دەبەن بۆیە هەر لەو شوێنەدا
پەیوەندی دەكەن بە لیوا مەریوانەوەو پێی دەڵێن كە كەشف دەبن بۆیە فەرمان دەكات كە بیبەنەوە بۆ بنكەی هاتوچۆی بازیان و بەڕەڵاى بكەن ئەوانیش كارەكە دەكەن. بۆ ڕۆژى دوایی لیوا مەریوان دەنێرێت بە دوای ئەو كارمەندەداو داوای لێبووردنی لێدەكات كە كارەكە بە هەڵە بووە لێرەدا كۆمەڵێك پرسیار خۆی دەهەژێنێت:
1-ئەو كارمەندە ئەگەر كارمەندێكی گەندەڵ وە دزە بۆچی نایدەنە دادگای هێزەكانی ئاسایشی ناوخۆ ؟
2- ئەگەر كارمەندێكی چالاكە بۆچی پاداشتت نەكرد؟
3-ئەگەر هیچییان نییە گوناهی چییە خزمی یەكێكە كە (لیوا / مەریوان) ڕقی لێیەتی؟
4-ئەگەر (لیوا/مەریوان) ئاگای لە مەسەلەی فڕاندنی ئەو كارمەندە هەیە بۆچی ؟ ئەگەر كەسێك هەڵەیەك بكات تۆ فەرمانی لێدان وە فڕاندنی ئەدەیت؟بۆ جەنابت ئەمیری كۆمەڵەیەكی تیرۆریستیت یان بەڕێوەبەری هاتوچۆیت؟
5- ئەگەر (لیوا / مەریوان) ئاگاشت لێی نییە بۆچی داوای لێبوردن لەو كارمەندە دەكەیت و بۆ پاسەوان و شۆفێرەكەت دەپاڕێیتەوە ؟ ئەی بۆچی وەك ئەوەی دەڵێی گەندەڵی ناهێڵم نەتدانە دەستی یاسا؟ یان بۆچی لە كارەكانیان لات نەدان خۆ ئەگەر ئەو دوانەش نەبێت كەسی تر هەیە ببنە شۆفێر و پاسەوانت....
لیوا مەریوان پاڕانەوە كاری تۆ نییە ئەگەر خۆت بە گوناهبار نەزانیت هەروەها پاڕانەوە بۆ كەسێكی داوێن پیسی وەك دڵشادی جێگرت تۆش دەخاتە ڕێزەى ئەو جگە لەوە تۆ كورسی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانیت بۆ بەرژەوەندى خۆت بەكارهێنا بە چوونت بۆ ماڵی ئەو كارمەندەو مۆڵەت دان پێی بۆ ماوەی دوو ڕۆژ وە هەروەها پێت ووتوە كە دەتخەمە ئەوجێگایەی كە خۆت حەزت لێیە ئەمە بەكارهێنانی دەسەڵاتی خۆتە بۆ مەرامی تاكە كەسى خۆت و جێگرەكەت .
ئەمە گەندەڵیە لیوا مەریوان تا ئێستا نەبووە كە كەسێك فەرمان بدات كارمەندەكانى خۆی تەمێ بكات هەى لیواكەى بەوە ناسراوویت كە عسكریات لە ناو مێشكتدایە بۆ ئێمە نازانین زانیاری بەڕێوەبەرایەتییەك دەدەیتە چ كەس و لایەنێك بە خۆتا بچۆرەوە دەنا...............؟؟؟؟؟
لیوا مەریوان یا كاكی خۆم ئەوەی یەك جار هاتبێتە ژوورەكەت پەشیمان بۆتەوە لەوەی كە هاتووە بۆ لات ئەو كورسییە كورسی دەلاكە تۆ كەسێكی خاڵ و مامەكانت پشت گوێ یان خستوویت خۆت مەكەرە دوژمنی خەڵك چونكە كەرامەتی مرۆڤ قورسە تۆ بە قسەی ناشرین و تۆمەت و فڕاندن بیشكێنیت دوایی كە باجی ئەو كارانەت دا كەس پشتت ناگرێت و ئێمەش ئەو كاتە ئاوی سارد دەخۆینەوە.ئەوەش بزانە كورسی بەڕێوەبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی كورسییەكی مل شكێنە هەر كەس بووبێتە بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی دوایی خراپ ملی شكاوە بەڵام ئەوە بزانە تۆ لەسەر ئەو
كورسییە لابچیت ئەبێت بپاڕێیتەوە ................
بە بەرنامە چاوەرێی گەندەڵییەكانی تری لیوا مەریوان بن لەم كاتەدا كەسە نەزیهەكانی دكتۆر بەرهەم ێالح بە گەندەڵ دەردەكەون ........... جاوەری بن




نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە