کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


گه‌نده‌ڵیه‌كی بێ وێنه‌ی روناك خانی دایكی دكتۆر به‌رهه‌م

Tuesday, 17/05/2011, 12:00


گه‌نده‌ڵیه‌كی بێ وێنه‌ی روناك خانی دایكی دكتۆر به‌رهه‌م، به‌ناوی كۆنفراسێك بۆ منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشتیار(400) ملێۆن دینار خه‌رج ده‌كرێت!

ڕۆژی 12ی 5ی 2011 له‌ كاتژمێر 10ی به‌یانی هه‌رئه‌وه‌نده‌مانزانی ووتیان هات، كاتی چاوه‌رێمانكرد بێته‌ ژووره‌وه‌، (رۆناك) خانی دایكی دکتۆر به‌رهه‌م ، به‌ سه‌یاره‌ جام ڕه‌شه‌كه‌ی كه‌ 4 پاسه‌وانی و دوو سه‌یاره‌ی له‌گه‌ڵ دابوو، گه‌یشته‌ ناو پاركی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌!
هه‌ر ئه‌وه‌نده‌مان زانی، دکتۆر ئامانی عه‌بدولای حاجی سه‌عیدی راویژكاری تاله‌بانی بۆ ژووری بازرگانی كه‌ سكرتێری دکتۆر به‌رهه‌مه‌و، توانا ئه‌حمه‌د سه‌عید سه‌خافه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌ن و، ئالان ڕه‌وف به‌رده‌سته‌كه‌ی تواناو، به‌ یه‌كجار پۆریگیان پۆرێگیان رۆناكی خانیان لیكردین به‌ حه‌پسه‌خانی نه‌قیب!
دوای ئه‌وه‌ی گه‌یاندیانه‌ ژووره‌كه‌ی دکتۆر به‌رهه‌مه‌وه‌، یه‌ك حه‌شاماتی لێكۆبۆوه‌وه‌، ده‌تگووت، رۆژی خه‌جاڵه‌تییه‌كه‌یه‌(راپه‌رینه‌كه‌)!
پاش نیوكاتژمێر به‌ په‌له‌ هه‌رچی ماستاوچی و  گه‌نده‌ڵی ستافه‌كه‌ی به‌رهه‌م كه‌وتنه‌ نووسراو هینان و بردن، به‌وه‌ی كه‌ داوای 400  ملێۆن دیناری كردووه‌ بۆ ڕیكخراوه‌كه‌ی تا له‌ مانگی8 كۆنفراسێك بۆ مندالانی بێ سه‌رپه‌رشت سازبكات!
بۆنه‌و یاد و یادوه‌ری نه‌ماوه‌ روناكی دایكی دکتۆر به‌رهه‌م پاره‌ی لیبخوات، منداڵانی شه‌هید و هه‌تیو بی سه‌رپه‌رشتان نه‌بێت، له‌ كاتێكدا مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی ته‌زویرانی كوردستان بانگیشتی نه‌هیشتنی گه‌نده‌ڵی و دزینی سامانی گشتی و ده‌كات، ئا له‌و كاتانه‌دا روناكی دایكی دکتۆر به‌رهه‌م، نووسراویك  له‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ بۆ وه‌زاره‌تی دارایی نووسینگه‌ی بایز تاله‌بانی كراوه‌، بۆ كاری پیویست و خه‌رج كردنی 400 ملێۆن دینار بۆ كۆنفراسی پاره‌ خواردن و دزیی.. جاران به‌س هێرۆ خان دزیی و گه‌نده‌ڵی كومپانیای هه‌بوو، ئه‌مرۆ رۆناكی دایكی دکتۆر به‌رهه‌میشمان زیاد كرد!
هه‌ر بۆ وه‌بیرهینانه‌وه‌، له‌ماوه‌كانی ڕابردوو بودجه‌یی گشت رێكخراو سه‌نته‌رو نه‌قابه‌و سه‌ندیكاكان به‌ واژووی به‌رهه‌می بێ كردار بووه‌ 2500 دوو ملێۆن و پێنج سه‌د هه‌زار دینار،به‌ڵام ئه‌و بریاره‌ روناك خان ناگرێته‌وه‌..
هه‌ر بۆ زانیاری خوێنه‌ران و خه‌ڵكی شاری سلێمانی، شوێنی سینه‌ما دڵشادی شاری سلیمانی مولكی روناكی دایكی دکتۆر به‌رهه‌مه‌ به‌لام كردویانه‌ به‌ناوی یه‌كیكی دیكه‌وه‌..دیاره‌ رۆناك خان له‌ خه‌ڵكی سلیمانی بۆته‌ (برۆك شڵدز، سۆفیا لۆرین) چونكه‌ ئه‌وانیش خاوه‌نی سینه‌مای خۆیانن.
پیرۆزه‌ ئه‌م گه‌ندەلیه‌ له‌ دكتۆر و دایكی..
 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە