هەڵەبجە ناسنامەى گەلى كوردە

Tuesday, 16/03/2010, 12:00


بۆ:ڕاى گشتى
ئیمڕۆ (22)ساڵ تێپەڕى بەسەر كیمیایبارانكردنى هەڵەبجەى شەهید تێپەڕى بۆیە بەمبۆنەیەوە وەكو دوو ڕۆژنامەنووس سڵاو دەنێرین بۆ گیانى شەهیدانى هەڵەبجە و هیواچاكبونەوەى بەپەلەش بۆ بریندارەكان دەخوازین هەروەها داواش لەحكومەتى هەرێم و لایەنە پەیوەندیدارەكان دەكەین كە ڕژێم بەدەستێكى زۆر توند و بێبەزەیى ئەم شارەى كاول كرد و (5000)كەس لەژن و پیاو و منداڵ لەچەند چركەساتێك گیانى پاكیان سپارد لەبەر ئەوەش ئەركى حكومەتى هەرێمى كوردستانە و گشت ئەو كەسانەیە كەلەئاست بەرپرسیارێتى نیشتیمانیدان پێویستە بەدەستێكى زۆر بەهێز و بەوپەڕیى بەزەییەوە ئەم شارە ئاوەدانبكرێتەوە و كارێك بكرێت بۆ ئەوەى برینى برینداران ساڕێژ بكرێن ئەوەى گرینگیشە بەلاى ئێمەوە ئەوەیە كەدەبێت تەنیا لە(16_3)ساڵانە ئەم یادە نەخرێتەوە بیر كەس و كارى شەهیدان بەڵكو پێویستە هەمیشە هەڵەبجە و شەهیدانى هەمیشە لەیادماندا بن،
بژى كورد بژى كوردستان
سڵاو بۆ شەهیدانى هەڵەبجە
*
1)سەلمان عبداللە
2)دیارى محمد


Email:[email protected], www.standardkrdu.net,
Tel_00964(0)7501093375


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە