حكومەتەكەى بەرهەم ساڵح ساڵێكى تەمەنى تەواو كرد ..
Sunday, 07/11/2010, 12:00
دكتۆر بەرهەم ساڵح لە دیمانەیەكیدا دەبێژێ هێشتا ناتوانم بڵێم ئیدارە
بەتەواوى یەكیگرتۆتەوە ، بەرهەم ساڵح راست دەكات هێشتا باشورى كوردستان جیا لە
هەر ووڵاتێك ماوەى بیست ساڵە خۆى بەرێوە دەباو جگە لە شەرى نێو خۆ و لێك
ترازانى نێو ماڵى كورد هێشتا پارتى ویەكێتى برابەش قۆرخى هەمووشتێكیان كردوەو
ناوچەى سەو ز و زەرد هێشتا بەزەقى دیارە ، لەبەر ئەوەى لێرە حكومەتێكمان نیە وەك
سیستەم و یاسایەكمان نیە تەواو سەر وەر و هێشتا بەشێكى زۆر ى كارو بارى دەوڵەت
بەمەزاج بەرێوە دەچێ و بۆنى بە حیزبى بوون تەواو رەگى داكوتاوە ، حكومەت لەسەرەوە
وەك وەزیرو سەرۆكەكەى لەسەر یەك مێز كۆدەبنەوەو تارادەیەك حكومەتێكى بنكە فراوانە
بەڵام كە دادەبەزێتە خوارەوە جگە لە پارتى و یەكێتى نابینى بەرێوەبەرى ناحیەیەك
یان قایمقامیەتێك تەنانەت بەرێوەبەرایەتیەكى ژینگە پارێزى جگە لە پارتى ویەكێتى
جێگاى كەسى تیانابێتەوە ، حیزبەكانى دەرەوەى پارتى ویەكێتى ئەوانەى تا دوێنێش
بەشداربون لە حكومەت هەتا لە دوو ئیدارەیش كە ئەمرۆ پەراوێزخراون و گلەییان زۆرە
لەنێوان بە ئۆپۆزسیۆن بوون و بەشداربوو لە دەسەڵات سەریان لێ شێواوە ، ئەوە
جۆرێك لە جۆرەكان واى كردوە بۆ هەر پرسێك ئەگەر رایەكیان هەبێت
بەبانگهێشتكردنێك یان كۆبوونەوەیەكى دوو قۆڵى هەموو جار پشتیوانى خۆیان بۆ ئەو
حكومەتەدووپات دەكەنەوە پێشیان وایە ئەگەر لە دەرەوەى حكومەت بن و خۆیان بدەنە
پاڵ ئۆپۆزسیۆن ترسیان لەوە هەیە نەبادا دەسەڵات بە دووژمن سەیریان بكات و نان
بڕاویان بكات لەوەتەى دەنگۆى ئەوە هەیە كە حكومەت بە نیازە بوجەى حیزبەكان
بەسیستەم رێك بخات جارێكى تر ئەو حیزبانەى كە نەیانتوانیوە كورسى بەدەست بێنن
هەترەشیان چوە ئەگەر ئەو بودجەیە بەیاسا رێكخرا ئەوا قووتیان دەبرێت و خۆیان
ووتەنى دەبێ پایدۆزى لێبكەن ...
گەلۆ ئەو حكومەتەى ئێمە پێى وایە لەبەر ئەوەى تۆ نەگەیشتویتە پەرلەمان مافى ئەوەت
نیە حكومەت هیچ بودجەیەكت بداتێ ، حیزبەكانیش پێیان وایە حكومەت سەدەقەیان
پێدەكات و دەبێ مل كەچى هەموو یاسایەك بن كە ئەوەى حكومەت دایدەنێت .
ترس لەبودجە بڕین خۆشى لە بودجە پێدان واى كردووە ئەو حیزبانە ئەوەندە دەستە مۆبن
بۆ ئەوەى بارەگاكانیان دانەخرێن ئامادەن بۆ هەمووشتێك .
هێشتا بوار بۆ ئەوە ماوە حیزبەكانى دەرەوەى پارتى ویەكێتى پرسیار لە خۆیان بكەن و
ئاوڕێك لە رابردووى خۆیان بدەنەوەو ئەو رۆژگارانەش بیر خۆیان بێننەوە كە نە
بودجەیان هەبووو نە بارەگاى بەسپلیت و نە مۆنیكا كە چى سەدان گەنجى ئەم ووڵاتە
رووى لە حیزبەكان دەكرد كە دەیانزانى دۆزێك هەیە دەبێ لەپێناوى خەبات بكەن ..
دەیان گەنجى جوان هەموو تەمەنى خۆیان لەریزەكانى ئەو حیزبانە بردەسەر و جوانى ئەوى
رۆژێى لە دەست داو ئێستا لە نێو ئەو حیزبانە هەناسە ساردە ، بەداخەوە پارتى و
یەكێتى بەجۆرێك ئەم حیزبانەیان بچووك كردۆتەوە كە لە كۆر و كۆبوونەوەكاندا شەرم
لەئێستایان بكەن و رابردویان بیر چێتەوە بۆ یە دیسان دەڵێم ئەو حكومەتە لە
دەرەوە نەهاتوە خەلكى دەرەوەى ئەم حكومەتەش دووژمن نیە مادام هەموومان لەم ووڵاتە
دەژین پێویستە ماف و ئەركەكانمان هاوسەنگ بێت .
بۆیە منیش لەگەل ئەو رایەم كە بەڵىِ سەرۆكى حكومەت .هێشتا دوو ئیدارەیى هەیەو
ئەگەر هەردوو حیزبیش لەسەر هەر گرووپ و رێكخراوێكى سیاسیش هاورا نەبن ئەوا لە
دەرەوەى یاسایەو تامەزاجى هەردووولاشیان كۆك نەبێت تۆ لەدەرەوەى ئەو بازنەى ووەك
دوژمن سەیرت دەكەن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست