پاراستن به‌ نرخی ڕۆژ

Sunday, 23/05/2010, 12:00


ئه‌و دیفاعه‌ی که‌ بنه‌ماڵه‌ی بارزانی وده‌زگا ڕاگه‌یاندنه‌که‌یان له‌ خۆیانی ده‌که‌ن له‌ سه‌ر تیرۆری سه‌رده‌شت عوسمان هێشتا هه‌ندێک له‌ئه‌خلاقی ده‌ستکردی تیا ماوه‌ ئه‌گه‌ر به‌راورد بکرێن به‌و هه‌موو بێ غیره‌تیه‌ی له‌ نووسینه‌کانی نووسه‌ره‌کانی پاراستن ڕه‌نگ ده‌داته‌وه‌ له‌هه‌ردوو سایتی کوردستان نێت وکوردستانان که‌ دوو که‌سی مه‌عاش خۆری پاراستن عومه‌رفارس وهیشام ئاکره‌یی به‌ڕێوه‌ی ده‌به‌ن. نووسه‌ره‌کانی پاراستن زۆر زۆرن هه‌ر له‌و تڕه‌ خۆ به‌مێژوو نووسه‌وه‌ بگره‌ ناسر عه‌زیز هه‌ورامی تا ‌ نه‌جات حه‌میده‌ی بێ مێشک که‌ ده‌یه‌وێ به‌ وه‌ته‌نیات فرۆشتن به‌سه‌ر خه‌ڵکدا سه‌رده‌شت و توڕه‌بوونی جه‌ماوه‌ر ناشیرین بکات به‌پێ ی ئیرشاداتی ده‌زگای پاراستن ووتارێک بنووسێ بۆ قفڵ کردنی ئه‌و وه‌زعه‌ی دوای کوشتنی سه‌رده‌شت دروست بوو. له‌وانه‌یه‌ ئینسان له‌به‌ر وه‌زیفه‌که‌ی خۆی بێ ده‌نگ بکات له‌به‌رامبه‌ر تاوانێکی گه‌وره‌دا چونکه‌ لایه‌نگرانی زۆری پارتی ئه‌مه‌یان کرد چونکه‌ له‌ژێر ده‌سه‌لاتی پارتی ده‌ژین به‌لام بێ ئابرویی یه‌ک سه‌فته‌ له‌ خۆ به‌نووسه‌رزانی هه‌ردوو دوکانه‌که‌ی عومه‌رفارس وهیشام ئاکره‌یی ئه‌وه‌نده‌ ئاشکرایه‌ که‌ له‌به‌ینی هه‌ردوو دێرێکی ڕشانه‌وه‌کانیان خوێنی سه‌رده‌شت و له‌تێ دۆلارو چاوسورکردنه‌وه‌ی پارستن دیاره‌ ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌شتیان کوشت ته‌نیا بنه‌ماڵه‌ی بارزانی نین به‌ڵکو هه‌ردوو جامخانه‌ خوێناویه‌که‌ی هیشام و عومه‌ر فارس و هه‌موو ئه‌و نه‌جاتانه‌ن که‌ له‌گه‌ڵ هه‌ر تازه‌ کردنه‌وه‌ی هه‌ردوو سایته‌که‌ به‌ نرخی ڕۆژ به‌ ئیرشاداتی پاراستن گواوی تاوان ده‌خۆن.


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە