کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


که‌ناڵه‌ کوردییه‌کان و ئامانجیان

Saturday, 06/06/2009, 12:00


هه‌موومان ئه‌زانین و له‌ هه‌ندێک که‌ناڵه‌ کوردییه‌کان که‌ کۆمه‌ڵه‌ به‌رنامه‌یه‌کی بێ مانامان به‌رچاو ده‌که‌وێت و ئامانجی ئه‌م به‌رنامانه‌ش ته‌نها ڕیکالام و تێکدانی ئه‌فعال و ره‌وشتی گه‌نجانه‌.

له‌وانه‌ که‌ ده‌بینین کۆمه‌ڵه‌ که‌سێک گۆرانی ڕاپ و سه‌ما ده‌که‌ن یان بوکه‌ شوشه‌کانی هه‌ڵکه‌وت زاهیر (ده‌شنێ و لۆکه‌ و هانی) شێ پیره‌ ژن هه‌ندێ گۆرانی بێمانا ده‌ڵێن جه‌سته‌ی خۆیان نیشان ده‌ده‌ن.

یان له‌به‌رنامه‌ی کۆرک ستار چۆن سوکایه‌تی به‌م گه‌نژانه‌ ده‌که‌ن .

پاره‌یه‌کی یه‌کجار زۆر له‌ حوکمه‌تی هه‌رێمی کوردستان ته‌رخان ده‌کرێت بۆ ئه‌م که‌ناڵانه‌ ته‌نها به‌ سه‌رۆکی حوکمه‌ت ده‌ڵێم ئه‌م پاره‌یه‌ هی کێیه‌؟ .

هه‌زاران خه‌ڵکی هه‌ژار نان نیه‌ بیخۆن له‌ کوچه‌و کۆڵانه‌کان ده‌خه‌ون و ئێوه‌ش خه‌ریکی چین یان کۆنسێرت بۆ هونه‌رمه‌ندانی فارسی ده‌که‌ن ئه‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ش قسه‌ به‌ گه‌نجانی کورد ده‌که‌ن له‌ ڕۆژنامه‌کان ده‌ڵێن : فه‌وزا دروست ده‌که‌ن ..

زۆر جار گوێ بیست ده‌بین و هه‌ندێک که‌س ده‌ڵێن کوردیش پێویستی به‌م شته‌ نوێیانه‌یه‌ وه‌ک وڵاتانی جیهان من ته‌نها ده‌ڵێم وڵاتانی جیهان له‌ چیان که‌مه‌؟ له‌ کاره‌با؟له‌ ئاو؟ به‌رپرسه‌کانیان خه‌ریکی بازارگانین ؟ بۆیه‌ ئه‌م وڵاتانه‌ له‌ دوای شتی نوێ ده‌گه‌ڕێن‌.

هێشتا کوردستان زۆری ماوه‌ بۆ ئه‌م شتانه‌، ئامانجی حوکمه‌تیش ریکلامه‌ بۆ کارگاکانیان.
ته‌نها ده‌ڵێم تا سه‌ر وا بۆتان ناچێته‌ سه‌ر ئێستا خه‌ڵك وشیار بۆته‌وه‌ له‌م ساییته‌ ڕاستییه‌کان ده‌لێن و ئابرئتان ده‌به‌ن.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە