یاساوشه‌ریعه‌تی ناوچه‌ی سه‌وز یان زه‌رد بارزانی

Monday, 11/04/2011, 12:00



‌ له‌دوای هاتنه‌وه‌ی بارزانی له‌وه‌رگرتنی شه‌هاده‌ی ساخته‌ له‌ ئیتالیا و دوای به‌گه‌رخستنی چکداره‌کانیان وکردنی چه‌ندین سیناریۆ بۆ به‌کۆتایی هێنانی خۆپیشانده‌ران ودوایش هه‌ولدان بۆ که‌رتکردنی ئۆپۆزسیۆن به‌ کۆبوونه‌وه‌ی جیاواز له‌گه‌لیاندا ،که‌ له‌هه‌موویدا نه‌ک سه‌رکه‌وتوونه‌بوون بارودۆخه‌که‌ زیاتر به‌رانبه‌ریان توندتربۆوه‌ ،به‌شێوه‌یه‌ک که‌ به‌کرده‌وه‌و به‌یاننامه‌ ده‌رکردن خۆیان سه‌لماندیان که‌ له‌لێواری مه‌رگدان . یه‌ک به‌لگه‌ی سه‌ره‌کی وزیندو که‌ مه‌سعود به‌شێوه‌یه‌ک سه‌ری لێ شێواوه‌ که‌ هه‌ردوورۆژ جارێک له‌ سایتی راگه‌یاندنه‌وه‌که‌یانه‌وه‌‌ ده‌رده‌چێت ،کاتێک وه‌ سه‌رۆکی پارتی پێشنیاری خۆیان ده‌رده‌خات زۆربه‌ توندوتیژیه‌ قسه‌ده‌کات،کاتێکێش وه‌ک حکومه‌ت داوای چاره‌سه‌ری ده‌کات به‌هێمنانه‌ قسه‌ده‌کات و مه‌رجیشی هه‌یه‌ ده‌بێت له‌چوارچێوه‌ی یاساوشه‌ریعه‌دا بکرێ . به‌لام بۆئێمه‌ روونیه‌ ئایا مه‌خسه‌دی یاساوشه‌ریعه‌ته‌که‌ی حکومه‌ته‌که‌ی ناوچه‌ی سه‌وزه‌ یان هی ناوچه‌ی زه‌رده،،جونکه‌ قه‌راره‌کانی ناوچه‌ی سه‌وز زۆر خێرایه‌و جێبه‌جێ ده‌کرێت له‌سه‌ر کاغه‌زه‌ ویه‌ک جاره‌ ئه‌ویش بۆ جه‌واشه‌کردنه‌ .
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە