ئه‌و پرسیاره‌ی که‌ هه‌موومان ده‌یکه‌ین

Wednesday, 13/04/2011, 12:00


‌ ووتنه‌وه‌ی داواکاریه‌کان وهه‌لس وکه‌وتنه‌کانی له‌ 60 رۆژی رابووردودا‌ که‌ ئه‌و پرسیاره‌ دروست ده‌کات به‌کورتی !!!!!!!!! ئۆپۆزسیۆن بۆ ماوه‌ی زیاتر له‌دوومانگه‌ پرۆژه‌یه‌کی 22 خالیان خسته‌به‌رده‌م هه‌ردوو بنه‌ماله‌که‌ پێش ئه‌مه‌ش گۆران هه‌رخۆی به‌یاننامه‌یه‌کی 7 خالی خسته‌ روو که‌ماوه‌که‌ی زیاتره‌ له‌ ماوه‌ی 22خاله‌که‌ ،،‌ده‌زانیین پیش شه‌ره‌ راگه‌یاندنێکی سارد ،پارتی ویه‌کێتی به‌جیاواز له‌گه‌ل هه‌ریه‌که‌ له‌ گۆران وکۆمه‌له‌ ویه‌کگرتوو کۆبوونه‌وه‌یان کرد که‌ئه‌نجامی نه‌بوو ،وه‌دواتر به‌ئاشکرا چه‌ند خالێکیان خسته‌ به‌رده‌می ئۆپۆزسیۆن وله‌وانه‌یه‌ به‌شێوه‌ی ژێربه‌ژێریش هه‌بووبێ ئه‌وه‌یان‌ که‌ که‌س نازانێت چی کراوه هه‌رئه‌نجامی نه‌بووه‌. له‌باره‌ی جه‌ماوه‌ره‌وه‌ که‌ سه‌رای ئازادیه‌ له‌ چه‌ند رۆژێک دوای 17 شوباته‌وه‌ دووشێوه‌ی داواکاریان‌ خسته‌ به‌رده‌م دووبنه‌ماله‌که‌ یه‌که‌میان ناونرا داوا هه‌نوکه‌یه‌کان و دووه‌میش بنه‌ره‌تیه‌کان له‌م لایه‌نه‌شه‌وه‌ ئه‌وه‌بوو سه‌رۆک حکومه‌ته‌که‌ی ناوچه‌ی سه‌وز چه‌ند خالێکی ده‌ستنیشانکردوو ئیمزایکردجێبه‌جێی بکات به‌لام نه‌کراو قبولیش نه‌کرا ،دواتر بارزانی ویستی نوێنه‌ری خۆی بنێرێت بۆ دانوستان ئه‌مه‌ش قبول نه‌کرا که‌ مه‌رجی پیش وه‌خت هه‌بوو که‌ بارزانی رازی نه‌بوو ،له‌ وه‌لام نه‌دانه‌وه‌ی ده‌سه‌لات . سه‌رای ئازادی قه‌راری هه‌لوه‌شاندنه‌وه‌ی 3 سه‌رۆکایه‌تێکه‌ی حکومه‌تان ده‌رکرد ،دواتریش به‌رنامه‌ی گواستنه‌وه‌ی ده‌سه‌لاتیان راگه‌یاند که‌جارێ لای دووبنه‌ماله‌وه‌ به‌رپه‌چ نه‌دراوه‌ته‌وه‌ ئه‌م هه‌نگاوه‌ بۆخۆی نه‌مانی شه‌ریعه‌تی حکومه‌ته‌لای ئه‌نجومه‌نی سه‌رای ئازادیه‌وه‌.بنه‌ماله‌کان تائێستاش چه‌ندین سیناریۆیان کردوه‌و ده‌یکه‌ن بۆله‌ناوبردنی سه‌رای ئازادیوکپکردنه‌وه‌ی ده‌نگی شه‌قام به‌لام هیچ سه‌رکه‌وتوونه‌بووه‌ . ئۆپۆزسیۆنیش مه‌رجێکی سه‌ره‌کیان داناوه‌ بۆ هه‌ر گفتوگۆیه‌ک داوابکرێت که‌ده‌زانیین بنه‌ماله‌کان قبولیان نیه‌ ،وه‌ ده‌سه‌لاتیش هیچ وه‌لامێکی سه‌رای ئازادی ناداته‌وه‌. له‌ ئه‌نجامی سه‌یرکردن وله‌بێژندانی ئه‌م بابه‌ته‌ی سه‌ره‌وه‌ پرسیار ده‌ێته‌ پێشه‌وه‌ لای هه‌موومان که‌ ئایا ‌ئۆپۆزسیۆن وسه‌رای ئازادی تاکه‌ی به‌رانبه‌ر به‌م سیناریۆ وبه‌یاننامه‌ درۆیانه‌ی دووبنه‌ماله‌ ده‌وه‌ستن؟ ئایا سه‌عاتی سفرلای ئۆپۆزسیۆن وسه‌رای ئازادی بوونی هه‌یه‌,یان چاوه‌روانی سه‌عات سفری ئه‌وانن؟ یان ماوه‌یه‌که‌ و دواتر به‌شێوه‌ی 50 به‌ 50 بارودۆخه‌که‌ چاره‌سه‌رده‌کرێت؟‌
[email protected]

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە