ئه‌گه‌ر له وولاتی (چین)وه هێزیش بهێنن
Wednesday, 20/04/2011, 12:00
لای هه‌موومان ئاشکرایه ئه‌م دووبنه‌ماله‌یه هه‌ر له‌دوای دابه‌شکردنی کۆمه‌لگاوه له‌ژێر سۆزی نه‌ته‌وه‌یی وبردنی سه‌روه‌ت وسامانی جه‌ماوه‌ر و برسی کردنی رۆله‌کانی گه‌ل وخێزانه‌کان بۆ ئه‌وه‌ی ببنه هه‌لگری چه‌ک بۆیان وپاسه‌وانکردنی خۆیان وپه‌رژه‌وه‌ندیه‌کانیان بۆ ماوه‌ی 20سال خۆیان بسه‌پینن به‌سه‌ر کوردوستاندا که له دروست کردنی هێزی سه‌ربازی زیاتر په‌ریان به هیچ خزمه‌ت گوزاریه‌کی تر نه‌داوا . جه‌ماوه‌ریش و رۆله‌گه‌نجه‌کانی دوای براکوژی به‌شێوه‌یه‌کی هێمنانه داوای گۆرینی ئه‌م شێوه‌ی به‌رێوه‌بردنی کوردوستان ده‌که‌ن له ده‌سه‌لاتی بنه‌ماله و دامه‌زراندی حکومه‌تێک که یاسا وده‌ستوور له‌سه‌روو هه‌موانه‌وه بێت بۆ ماوه‌ی زیاتر له 60 رۆژه له سه‌رای ئازادیه‌کانه‌وه به هێمنانه داواده‌که‌ن له مافیاکانی بنه‌ماله ده‌ست بکه‌ن به گۆرانکاری به‌لام ئه‌وانه به پێچه‌وانه‌وه که‌وتنه سیناریۆ و گرتن وکووشتنی جه‌ماوه‌ر و سووتاندنی سه‌رای ئازادیه‌کان و نه‌یان توانی هیچ له ووره‌وده‌نگی جه‌ماوه‌ر بگۆرێ که چه‌کی جه‌ماوه‌ر ته‌نها به‌ردو هاوارکردنه ئه‌وانیش به گوله‌وچه‌کی کیمیاوی وه‌لام ده‌داته‌وه ،ئه‌مرۆ سلێمانی هه‌رچی هێزی ئه‌م دوو پێشه‌وای گه‌نده‌ل ونۆکه‌ری بێگانه‌ن له‌گه‌ڵ عه‌سکه‌ری عێراقشی له ناوچه‌ی سلێمانی بلاوه‌پێکردوه‌و ده‌ست ناپارێزن له شه‌رمه‌زاری ورووره‌شی زیاتریان به‌ده‌ست نه‌هێناوه . که جه‌ماوه‌ر هێشتا هێزی چه‌کی به‌کار نه‌هێناوه و سه‌لماندیان که ده‌بێت هه‌موو دیکتاتۆره‌کان و ئه‌م دووبنه‌ماله‌یه سه‌رشۆرکه‌ن بۆ هێزی جه‌ماوه‌ر گه‌ر له وولاتی چینیشه‌وه هێزبهێنێت .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست