كاك ئیحسان چیتر بزوتنەوە ئیحراجو عەیبدار مەكە
Tuesday, 04/01/2011, 12:00
بەڕاستى زامى قوڵى موسوڵمانان لەم هەرێمەى ئێمە كەمى گیانى برایەتیە ، ساڕێژ بوونى ئەو برینەش دەست هەڵگرتنە لە هەواو ئارەزووى نەفسو دوركەوتنەوە لە قسەگەلێك هەواو كەشى برایەتیمان بشێوێنێ .
ئەمەش پێویستى بەوە هەیە هەر كەسێك لە لاى خۆیەوە دەست پێ بكات پێویستە بە هەڵەكانى خۆمانەوە خەریك بین هەوڵ بەین بۆ دەست پێشخەر بین لە برایەتیدا نەك بە دووی ئەوەدا گەڕێین برایەك قسە یەك بكاتو ئیتر بیقۆزینەوەو داخى تازەو كۆنەى پێدا بڕێژینو سنورى ئەدەبو ڕەخنەو نوسین ببەزێنینو دەست بكەین بە جوێن ڕیز كردن.
دەرنجامى قسەو باسێك لە نێوان برایانى مەڵبەندى گەرمیانى كۆمەڵو سەركردایەتى بزوتنەوەى ئیسلامىو بڵاو بونەوەى ڕاپۆرتێك لە گۆڤارى لڤین بە كەمو كورتیەوە لەو بارەیەوە برایەكى كۆمەڵ دیارە مەبەستم كاك موحەمەد حەكیمە هەندێك قسەى كردبوو كە زۆر بەجێ نەبوو وەك خۆى لە چاوپێكەوتنەكەیدا دەڵیت كەشو هەواى برایەتى دەشێوێنێت من قسەم لە سەر ئەمە نیە بەڵكو ئەمەوێت باس لەوە بكەم كۆمەڵێك برا بابەتیان نوسیووە كاك ئیحسان لێدوانى داووە ئایا ئەم نوسینو لێدوانانە ڕەوان لە گەڵ ئادابی موسوڵماندا دێنەوە .
ئاخر برام ناكرێت تۆش بەقەد قسەى بەرانبەرەكەت زبر بێت نوسینەكەت ئایا ڕەوایە تۆ جوێنى ڕوت و ڕوون بدەیت ئەوە ستراتیژى بزوتنەوەى ئیسلامیە .
بزوتنەوە هەنگاوى باشى ناوە گەشەى كردووە بە پێی توانا كەشو هەواى برایەتى پاراستووە زۆرجار كە قسەشى بەرانبەر كراوە زەبتى نەفسى كردوەو سودیشى لێبینیوە پێی گەورە بووە لایەنى بەرانبەریش پەشیمانى بۆ ماوەتەوە بەڕاستى نابێت بزوتنەوە ڕێگە بدات هەندێك نوسەر یان برا بەو شێوەیە بن بەرانبەر موسوڵمانان بەڕاستى ئەوە یەكەم جار نیە بە هەوڵى هەموو لایەك كەشو هەواى برایەتى نێوان موسوڵمانان بەرەو باشى چووە بەڵام ئەبینن هەروەك چۆن لە لایەنى بەرانبەریش خەڵكێك هەیە لێدوانى زبرو نامەسئولانەیان داوە كاك ئیحسانى خۆشمان قسەى زبر دەكات بەڕاستى ئەبێت دان بەڕاستى بنێین ئەم جۆرە لێدوانانەى كاك ئیحسان كۆنە قینى پێوە دیارە نەفسو هەواى تێدا دەبینرێت باش نیە تەنانەت هەندێك لە قسەكانى دەچنە ڕیزى جوێنێكەوە كە لە موسڵمان ناوەشێتەوە سومعەى بزوتنەوە ناشرین دەكات، ئەو برایانەى تر هەر جوێنى ڕونیان ڕیز كردووەحەق وایە خەڵكیش بزانن ئەوە بۆچونى هەموو بزوتنەوە نیە سەركردایەتى بزوتنەوە زۆر حیكەمەتى لەوە زیاترە بەو شێوەیە قسە بكات بەڵكو كۆمەڵێك برا شتیان وتووە ئەوە بۆچونى خۆیانە بەڕاستى كاك ئیحسان ئەوە یەكەم جار نیە بزوتنەوە توشى عەیبە دەكات بە دەر لەوەى هەموو جارێك ڕفتارو كردەوەكانى ئەوروپاى هەموو جار دەدەرێتەوە بە نێوچاوى ئێمەى بزوتنەوە هەمیشە بەدواى شتێكدا دەگەڕێت و بێتەوە سەر شانۆو بە كۆمەڵێك لێدوانى زبرى نابرایانەو جوێن ئامێزەو خۆى پیشان بداتەوە یان كۆمەڵێك بە ناو ڕاگەیاندنكارى ئیسلامى لە خۆى كۆكردۆتەوەو بە مەفتوحى پارە بارانیان دەكات بۆ جوێن باران كردنى موسوڵمانان بەم ئیشانەشى بزوتنەوە دەخاتە قەفەسى ئیتهامەوە حەق نیە كاك ئیحسان یارمەتى كۆمەڵێك خەڵكو پێگە بداتو گەوریان بكات بۆ جوێندان بە موسوڵمانان هەم بۆ خۆییو هەم بۆ بزوتنەوەش ناشرینە ، پێویستە بزوتنەوەش لێی بێدەنگ نەبێت .
ڕاگەیندنكارى بزوتنەوەى ئیسلامى هەڵەبجەى شەهید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست