کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئایا به شداریکردنت له هه لبژاردن ریگاچاره یه بۆ مافه کان...؟

Wednesday, 02/04/2014, 12:00




دوای بیست سئ سال له حاکمیه تی ده سه ڵاتی کوردی ،به علمانی وئیسلامیانه وه ،به چه پ و راست و
 میانه ره ویانه وه ،که له بۆته و خولگه ی ئه و بزووتنه وه یه داده سورینه وه ،هه رچی نه هامه تی و ناداد په روه ری و گه نده لی و تیرۆر ئازاروو مه ینه تی هه یه به سه ر خه لکی کوردستانیاندا هیناوه.دزینی سامانی ووڵات ..تیرۆری رۆژنامه نووسان و نه یارانی سیاسیان ،تیرۆری ژنان و ئیستغلال کردنی ژنان ،له پیناوی ئاره زوه تایبه تیه کانیان ،له ریگه ی دامه زراندن و پیدانی پۆست و پاره وه ،یاخود به ناو کاندید کردنیان بۆ هه لبژاردن ،که جگه له سه یرکردنیان ،وه ک تۆپه لیک سیکس بۆ ئاره زووه کانیان روانینیکی تریان بۆیان نی یه.راونانی ئازادیخوازان وته قه کردن له خۆپیشانده ران و شه هیدو بریندارکردنیان ..بردنی سامانی سه رزه ویی و ژیرزه ویی و به کارهینانی ،له خزمه تی خۆیان و بنه ماله کانیان و فه رمان به رانیش به په نجا رۆژ مووچه وه رناگرن .کوره کانی به رپرسان و سه رانی هه ردوو بنه ماله ی مافیای کوردستان ئاغایان به رزانی و تاله بانی شه وانه بۆشه وه سوره کانیان ده یان هه زار دۆلار ده به خشنه وه وخه لکی کوردستانیش له ژیانیکی پرله نه هامه تی دا ده ژین و بیست وسئ ساله به به لینه درۆینه کانی ئه و بزووتنه وه یه فریوو ده خۆن .ماوه ی چه ندرۆژیکه حیزبه کانی کوردستان به هه مووباله کانی یه وه که وتوونه ته بانگه شه ی هه لبژاردن و ،وه ک ئه وه ی ئه وان له رابوردوداهۆکاری نه هامه تی یه کانی خه لکی کوردستان نه بووبن حاکمیکی چاره گراننه بووبن ،وه ک مۆته که به به رۆکی خه لکی کوردستانه وه ،که وتونه ته هه لرشتنی فرمیسکی تیمساحیانه بۆخه لک و لییان ده پارینه وه ده نگیان بده نی،تا کۆمه لگا پیش بکه ویت و خه ونی لاوان وژنان و کریکاران وفه رمانبه ران وهه موو چین وتویژه کانی کۆمه لگا به دی بهینن.به راستی مایه پیکه نین و له هه مان کاتیش دا جیگای گالته جاریه ،خه ونی فه رمانبه ران بهینه دی له سه ده ی بیست و یه کدا ،فه رمانبه ران به په نجا رۆژ مووچه یه ک وه ربگرن و میزانیه ی هه ریمیک ،له میزانیه ی ده وله تیک زیاتربیت .چی مه خسه ره یه که ، خه لکی کوردستان باوه ر به وان بکات.
قه ت  نه بووه جه لادو مافیای مافه کانی خه لکی کوردستان بووبنه فریشته و بیانه ویت مافه کانیان دابین بکه.میژووی ئیوه هینده ره شه به رامبه ربه خه لکی کوردستان ،له ماوه ی حاکمیه تاندا .جومگه یه کی ژیان نه ماوه ده ستان تئ نه خستبیت و ویرانتان نه کردبیت،بۆیه هه رچی بانگه شه و به لینه کانتانه ،جگه له سیناریۆوگالته جاری هیچی ترنی و ،ئه گه رخه لکی کوردستان به ژداری بکات ،له گالته جاریه کانی هه لبژارد ،ئه م جاره ش .دوای هه لبژاردن ،کاوه یه کی ترو بریاریکی تر ده بنه قوربانی دوای گالته جاری هه
لبژاردن ،ئه وه ی به ناوی هه لبژاردنه رئه نجام ده دریت فریودانی خه لکی کوردستانه . پاساوه بۆمانه وه ی سه رانی حیزبه کوردیه کانه به هه مووبال و هاوشیوه و هاوکاره کانیان .که ناو ناونیشانی جۆراو جۆریان ،له خۆیان ناوه به ناوی معاره زه و به ره ی تره وه ،به لام دواجار بیده ربه ستن به رامبه رماف و ئازادیه کانی خه لکی کوردستان و هیچ جیاوازیه ک نی یه و هه موویان ئاو ده که نه یه ک ئاشه وه ،ئه ویش سه رکوتکردن و پشت گوئ خستنی مافه کانی خه لکی کوردستانه. به ژداری کردن له سیناریۆی گالته جاری هه
لبژاردنی ئه نجومه نی پاریزگاکانی هه ریم و په رله مانی عیراق و ده نگ دان به سه رانی حیزبه کان .ده نگدانته به مانه وه ی سوکایه تی و کۆیله بوونت ،بۆیه به به ژداری کردنتان ده بیت چاوه روانی نه هامه تی
زیاتربن.کاتی ئه وه یه ده ست بۆناره زایه تی جدی به رن ،له ریگه ی شه قامه وه و کۆتایی به و ده سه ڵاته مافیاو گه نده له بهین ،چونکه ته نها رامالین و کۆتایی هینان به و ده سه ڵاته ده توانیت ماف و ئازادیه کان فه
راهه م بکات ،نه ک سیناریۆی گالته جاری هه لبژاردن،که پیش وه خت ئاکا مه که ی رۆشنه.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە