بۆچی لە كۆبوونەوەكەیان لەگەڵ مەسعود قوتابیانى باسی 2 وانە عبوریان نەكرد؟؟؟؟ بەبەڵگەوە سەیری گەندەلیەكى عیرفان بارزانى بكە
Friday, 21/01/2011, 12:00
دواى ئەوەى بە تەزویر دەرسێكى بۆ چاك دەكرێت دۆهڵی گەرانەوەى دوو دەر عبور نامێنێ لاى عیرافان عەزیزی قوتابیان و مندالە قبوڵ خاس و تەمبەلەكانى پارتى ، ئەگەرچی هەندێك لە قوتابیانى كۆلێژی زانكۆ بەوە هەڵخەلەتێنرابوون و بردبیویانە بەردەم وەزارەتى خوێندنى بالا وایان لێكردن بەرد بگرنە وەزارەت بەلام هەر زوو بۆ ئەو قوتابیانە روون بۆوە كە ئەم شین و گریانەى یەكێتى قوتابیان و بۆ چاوى رەشی قوتابیە كەوتووە دوو وانەییەكان و عبوور بۆ دوو وانە نەبووە بەلكو بۆ خۆیان بووە كە هەیەكە لە ئەندامانى سكرتاریەتى قوتابیان وسكرتێر كە لەسەر پارەى ئەم میللەتە لە زانكۆی جیهان دەخوێنن خۆیان پێدەگەینن و فەراغی فشلی خۆیان پر دەكەنەوە خویان خاوەنى معاناتى كەوتنن لە دوو وانە و هەریەك لە عرفان و عەزیزى سكرتێری یەكێتى قوتابیان و بژارە لوسكەى سكرتریەت و توانا قەردارى سكرتاریەت هەر یەكیان لە دوو دەرس كەوتوونە و بەمەش ئەو هەرایەیان درووست كردبوو ئەیان ویست لە شەهامەت و لێهاتووى كاك دلاوەر عەلائەدین كەم بكەنەوە، بەلام دواى ئەوەى بە شێوەیەكى ناشەرعى وانەیەكیان بۆ عرفان چاكرد بە ناوى تغیر حالە و ئەوانەى دیكەشیان بەناوى تەخفیف حالە كردە عبوو پێی ناجح بوون بۆ سەلماندنى ئەم راستیە كوردستان پۆست ئەم بەڵگەیە بلاو دەكاتەوە كە ناوى عرفان لە رێزبەندى كەوتووى وانەكان دەرهاتووە تەنها بۆ ئەوەى ناوى بلاو نەكرێتەوە بەلام سەرچاوەیەك لە راگرایەتى زانكۆی جیهان پێی راگەیاندین عرفان لەرێگەى حیزبە هەرەشەى لێكردووینە ئەبێ وانەكەى بۆ چاكبكرێت بەمەش عبوور بۆ 2 وانەیان بە ناچاری بەسەر گشت قوتابیەكان جێ بەجێكرد.
ئەوەى دەمێنێ بلێین كە یەكێتى قوتابیان هەر هەتا ئەو شوێنە ئیشی بە خۆپیشاندان بوو كە كێشەى خۆیان (2 وانە عبوری خۆیان) بە قوتابیە سادە و ساكارەكانى كەهێنرابوونە سەر شەقام جێبەجێكر قوتابیە كەوتووەكانى دیكەش با چاوەرێی رەحمى خوا بكەن ، ئەگەر یەكێتى قوتابیان بەراستى خەمخۆرە بۆ لە دیوەخانەكەى مەسعودى تەزویرچی مراهیقێك نەهات باسی مەعاناتى ئەو قوتابیانە بكات كە خەریكە بۆ دوو وانە یەك ساڵ ئەیان هێڵنەوە و بەبێ ئەوەى باری ئابوورى و كۆمەلایەتى لەبەر چاو بگرن كە چ زیانێكى ماددى و مەعنەوى بۆ سەر قوتابی هەیە . فەرمووى سەیری جێبەجێكردنى بریاری عبوو بۆ 2 وانە لە كۆلێژەكەى عرفان كە تەنهاش لەوێ كراوە ببینن .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست