ئایا سەرۆکی هەرێم ژنی هە یە؟؟!!
Saturday, 21/11/2009, 12:00
جوانترین هێما بۆ ئەو کەسانەی کە ئەبنە سەرۆکی ووڵاتێک یەکەم شت شیکارکردنی ژیانی کەسێتی خۆیەتی و نیشاندانی روخساری راستەقینەی خۆیەتی بۆ سەرجەم مەردومەکانی کۆمەڵگاکەی خۆی.کە ئەمە یەکێکە لەو خاڵە گرنگ و بەرچاوانەی کە دەبێت هەموو سەرۆکێکی دنیا پیادەی بکات و جێبەجێی بکات . گەر وا نەکات ئەوا راست ناکات لەگەڵ خەڵک و ویژدانی خۆی. جونکە سەرۆک ئە کەسەیە کە میللەت متمانەی پێیەتی و دوادرۆژو ئایندەی داوەتە دەستی . و وەکو باوکی خێزانێک سەیری دەکرێت کە خزمەت و راژە بکات بە نەوەکانی ئەمرۆ و نەوەکانی ئایندە.بۆیە دەبێت سەرۆک جیاوازتر بێت لە کەسی ئاسایی وکەسی سەرجادە..دەبێ بە هەمو شێوەکان جودا بێ و لە روی کەسایەتی و لە رووی بیرکردنەوە لە کەسی ئاسایی.هەروها لە روی شرۆڤەکردن و شیتەڵکردن ی ژیانی خۆیی و وە لە روی ئاشکرا کردنی زۆربەی نەهێنی یەکانی کە خەلكی نایزانن و حەز دەکەن بیزانن..سەرۆک ئە کائینەیە کە هەمیشە خەڵکی دەڕواننە قەدو باڵای چاوەڕوانی شتی باشتری لێئەکەن تامەزرۆن لەبارەی ژیانییەوە زۆر شت بزانن.بۆی کاتێک سەرۆک شتێکی سەیر ئامێز و سەرسورێنەر دەکات. بە هەزاران میدیا ورۆژنامەو کەناڵە ئاسمانی یەکان لەبارەیەوە دەدوێن و نیشانی سەرجەم کەناڵەکانی دنیای ئەدەن.بۆ وێنە ئۆباما کاتێک خەریکی کوشتنی مێشک بووکە لە میدیاکانەوە نیشاندرا.بە هەزاران شتی لەبەرەیەوە نوسرا و بە چەندەها کاریکاتێر لە سەر دروستکرا. وهەمو جیهانی هێنایە پێکەنین.بۆیە سەرۆک هەموو کات کەسایەتییەکی دیارو بەر چاو ە نەک لای خەلکی وڵاتەکەی خۆی .بەڵکو لای هەمو میللەتانی دنیا.هەڵەکانی ئەو لە هەمو کەس زیاتر بەرچاو ترە. چونکە بەردەوام زومی چاوی خەلکی لێدەروانێت.وەک چۆن مەحەمەد ماغوت دەڵێ..ئەوەی لە ناو دارستانە تەنها دارەکانی چوار دەوری خۆی ئەبینێت .بەڵام ئەوەی لە دەرەوەی دارستانەکەیە هەموو دارەکان ئەبینێت ..ئەشێ سەرۆک هەڵەکانی خۆی نەبینێت بەلام ئێمەی هاوڵاتی وهاونیشتیمان چاواکانمان جوانتر هەڵەکانی سەرۆک ئەبینێت .ئەوەی لە ئەمرۆدا جێگای سەرسورمان و جێی هەڵوێست و پلارگرتنە .ئەوەیە...کە هیچکات لە ئێمە خێزانی سەرۆکمان لە هیچ کەناڵێکی لۆکاڵی و ئاسمانی نەهاتۆتە بەرچاو. سەیر لەوە دایە خێزانی سەرۆکەکانی زۆربەی وڵاتانی دنیا دەبینین لە میدیا کان و کەناڵە ئاسمانییەکان و کۆ رو کۆبونەوە. و لە کاتی هەڵبژاردنو لە کاتی بانگێشت کردنیان بۆ وڵاتانی دەرەوە.بەڵام هەتا هەنوکە خێزانی سەرۆکمان بە وێنەش نە هاتۆتە بەرچاو.ئەگەر هەن هەجەتی سەرۆکمان ئەوە بێت کە ئێمە وڵاتێکی موسڵمانین و دین رێگرە و رێگا بەکاری وانادات. بەلام وڵاتە کانی دروسێمان وەکو ئێمە موسڵمانن و سەرۆک دەبینین هاوشانی خێزانەکانیان.وەک موسەوی لەکاتی بانگەشەی بۆ سەرۆکایەتی لە ولاتی ئێران. خۆی و خێزانەکەی بەرامبەر هەزاران کەس وەستابون بانگەشەی بۆ خۆی ئەکرد.سەدامی دیکتاتۆر لەگەل ئەوەی جەلادێکی خوێن رێژ بوو.لەگەل ساجیدەی خێزانی دەبینرا لە شاشەکانی راگەیاندن پرسیار نیگەرانی.کە ئایا سەرۆک ژنی هەیە یان نا؟؟!!ئایا دەنێ ئەو هۆکارانە چیبن کە سەرۆکمان ئەو دیوارە تێک بشکێنێت وخۆی و خێزانی لە شاشەیەک ببینرێت. ئەگەر هۆکاری دین و کلتورگەیاندنەوە.هیتلەر بەهەمان شێوە.بەڵام ئەوەی لەی من و چەندەهای وەکو من بۆتە مایەیبێت . ئەوا پەیرەوپرۆگرامی حیزبەکەی گەلێک دورە لەو ماڵەوە. پێم وایە هیچیان هەنجەتێکی مەنتیقی نین . بەڵام ئەگەر سروشتی خۆی وابێ ئەمە بابەتێکی ترە وقسە گەلێكی تر هەڵدەگرێت.سەرە سەرۆک باس لە ئازادی ژن دەکات و بەرگری لە دنیای ژن دەکات و هاوار دەکات نا بێ ژن بچەوسێتەوەو دەبێ ژنان زیاتر دەرکەون ..ئەمانە و چەندەها گەلێکی ترلە زاری سەرۆکەوە دێنە دەرێ و دەوترێن.بەڵام دەپرسم ئەگەر تۆ لە ماڵی خۆتەوە دەپێ نەکەیت.وتەکانت بەهەند وەرناگیرێن و کەس گوێت لێ ناگرێت ..سەرۆک.. .سوید
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست