پارتی سوعبەت نازانێ ئاورێک لە31ئاب
Saturday, 28/08/2010, 12:00
لە31 ئابدا لەگەڵهاتنی لەشکری جەیش و جاشی بەعس و پارتی بۆناوشارو شارۆچکەکانی کوردستان، بەگەیشتنی لەشکری بەعس و پارتی بۆ ناو شارۆچکەی رانیە. ئەو کەسانەی لەرووی دەروونیەوە تەواو نەبوون و بەهۆی ئازارو ئەشکەنجەدانی بەعسەوە ئاوارەو سەرگەردان ببوون. لەپاش راپەرینەکەی بەهاری 91لەرانیە گیرسابوونەوە، کەوتنە بەر شەق و پۆستاڵی ئەو لەشکرەوە. هەموو ئەوانەی بۆساتێک لەرانیەدا ژیاون، هەردوو هاوڵاتی لە رووی دەروونییەوە ناتەواو (ئازاد کەرکوکی و حەبیب کەرکوکی) دەناسن. کە بەهۆی ئازارو ئەشكەنجەی بەعسەوە باری دەروونیان تێکچوبوو. کەوتنەبەر لێدان و سوکایەت پێکردن لەلایەن لەشکری پ.د.ک.وە حەبیب کەرکوکی کە باری دەروونی بەدەست ئەشکەنجەی بەعسەوە تێک چووبوو، هەرچەندە ئەم داماوە لە کەرکوک خوێندنیشی تەواو کردبوو بەڵام لەبارێکی دەروونی خراپدا دەژیا، چونکە ئاوارەیی و نەداری تەنگی پێهەڵچنیبوو. هەرئەمەش وایکردببوو، کەزۆربەی رۆژەکان حەبیب لەناو جەرگەی رانیەدا، یاخود بەردارگای مەرکەزی رانیە، هاواری دەکرد لەدست دادو بێدادی و نەبوونی خزمەتگووزاریە سەرەتاییەکانی ژیان بەتایەبەتی بۆ ئەوی ئاوارەو تیک چوو لەدست زەمانە. بۆیە زۆربەی رۆژەکان تەواوی جل وبەرگی بەری دادەکەندو پر بەدەمی هەرچی جنێو و سەرکۆنە هەبوو، بەرپرسەکانی دەگووت. بەڵام بە هۆی ئەوبارەی ئەوی تێکەوتببوو پۆلیس و ئاسایشەکانی ی.ن.ک لێی بێدەنگبوون. بەڵام کاتێک لە 31ئابدا پارتی و لەشکری بەعس خۆیانکردەوە بەرانیەدا و دام و دەزگاکان بوون بە پارتی، حەبیبی داماو هەر بەهەوای رۆژانی رابردوو دەچێتە بەردەرگای مەرکەزی رانیە و دەست دەکات بەگلیەی گازندەکانی، بەڵام ئەو لێدانەی لیدەدەن ئاسایش و پۆلیسەکانی پارتی حەبیبی داماو لەزمان و گۆ دەخەن و بۆ ماوەیەکی زۆر حەبیب پەل و پۆی دەکەوێت . کاتێک حەبیب دێتەوە ناو شار خەڵکی لێدەپرسن حەبیب ئێستا دەنگت نیە و هاوارو گلەی ناکەیت؟ ئەوێش بەکزی و داموی دەڵێت"پارتی سوعبەت نازانێ" خەڵکی دەڵێن مەبەستت چیە حەبیب، ئەوێش دەڵێ" ئە پارتیە سەگبابانە وەک یەكێتی نین، من بەسوعبەت گلەی و گازندەیان لێکردوون هەزار شەقم خوارەدووە. ئاخر خەڵکی بەویژدان ئەگەر کەسیک باری دەروونی نەخۆشبێت بە چ یاساو ریوایەتێک ئەشکەنجەو ئازار دەدریت! ئەگەرچی هەموو گلەیی گازندەو هاوارەکانی ئەم ئاوەرە سەرگەردانەی خەڵکی شاری کەرکوک، راستبوون، مەگەر کورد گووتەنی قسە یان لە شێت وەرگرە یان لە منداڵ ئەگەرچی حەبیب تەنها باری دەروونی بەدەست بەعس تیک چووبوو. بەڵام ئەوە پارتیەو حەبیب گوتەنی سوعبەت نازانێ! چۆن دەست لە شێت و باری دروون نەخۆشەکان دەپارێزێت. جگە لە حەبیب ئازاد کەرکوکی کەئەمیش باری دەروونی تەواو نەبوو، وە هەمیشە سەرو بنی زمانی بەووشەی جاش راهاتبوو. بۆیە هەربەبینینی کەسێک دەی گووت،(کاکە ئازاد جاش) لەبەرئەوەی لەکەرکووک بەدەست ئەشکەنجەو ئازاردانی جاشەکانی بەعس باری دەروونی تێک چوبوو بۆیە هەمیشە ئەو ووشەیەی دووبارە دەکردەوە. ئەمیش رۆژێکیان لەسەردەمی تەمانی کورتی 31ئابدا لە رانیەکەوتبووە بەرشەق و زللەی جاشەکانی سابیر جاف کەخەڵکی رانیە بە سابیر جاشیان ناونابوو.چونکی هەم هەم جاشی پارتی هەم جاشی بەعس بوو ئیدی چجای کەسیک ئیمرۆ بیەوێت لەسەر بنەماڵەی بارزانی بنوسێت بەراست و چەپ، ئەوە بێگوومان خوێنی خۆی کردۆتەکاسەوە! پارتی هەرچەندە تەمەنی کەم بوو لە رانیەدا، دوای گەردەلولی تۆڵەی، ی.ن.ک وەها بەرچاویان تاریک ببوو، بەهۆی کوژرانی 47 کەسیان لە سوپای دوو بەخۆیان و ئەومریشک و پەلەوەرانەی کەلە گووندەکانی بەری مەرگە بەتاڵان و سەرانە لەخەڵکی رەش و رووتیان ستاندبوو. ئیدای بەدەستبەسەرداگرتنەوەی رانیە لەماوەی دوو رۆژدا جگە لەتاڵان و سەرانە لەهەر ماڵێک، تەنانەت زۆریک لەماڵا پارتیەکانیش بێبەش نەبوون لەتاڵانی بەرزانیەکان.دەیان گەنج و ئافرەتی بێ تاوانیان لەخەڵکی سڤیل بردە ناو غاباتی رانیە، دوای دەستدرێژی سیکسی،گوللەبارن کران. ئا ئەمەیە مێژووی پر شەرمەزاری پ.د.ک لە 31ئابداکەئیمرۆ بینوسینەوەو نەوەکانی دوای ئێمە بەنەفرەتی بکەن.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست