میرانی لە جاوپێکەوتنی لەگەڵ سڤیل بە حیسابی خۆی بە بەردێک دوو چۆلەکە دەپێکێت

Monday, 19/12/2011, 12:00



یەکەمیان خۆی بە دڵسۆزی ژمارە یەک و غەمخۆر و پەرۆشی نێجیرڤان بارزانی نیشان دەدات و پێیدا هەڵدەڵێت کە لەبەر ئەوەی ئەو بەرێزە لەبواری بەرێوەبردنی دەوڵەتدا ئەوەندە بە ئەزموون و بە کەفائەت و کەسایەتی بەهێزە بۆیە ناهیڵێ سەروکایەتی حکومەتێک بکات کە بنکەفراوان نەبێت!!!!
چاودێرێکی بەئاگا و نزیک لە مەکتەبی سیاسی پارتی ئەم لێدوانەی فازل میرانی وا لێکدەداتەوە کە میرانی دەیەوێ نێچیرڤان پەشیمان بکاتەوە لە وەرگرتنی ئەو پۆستە بەڵام ئەوەی دڵ و دەرونی فازل بخوێنێتەوە یەکسەر دەرک بەمەبەستی دەکات کە ئەوەش ئەوەیە بەڵکو لەو حاڵەتە پارتی خۆی بۆ ئەو شوێنە بپاڵێورێت چونکە ناوبراو دەمێکە خولیای ئەو ئارەزووەیە.
گومان لەوەدا نیە کە رێکەوتن نامەی ستراتیجی نێوان پارتی و یەکیتی هۆکارێکی گرینگە بۆ سەرکەوتنی پارتی لەلایەک و سەرکەوتنی حکومەت لەلایەکی تر بۆیە دەکرێ بپرسین
تۆبڵێی میرانی لەم کاتەدا دەرک بە گرینگی بەردەوامی هاوپەیمانی پارتی لەگەڵ یەکێتی نەکات؟؟؟ ئایا مەبەستی لەم جۆرە لێدوانە چیە و دەیەوێ چی بۆ خۆی دەستەبەر بکات . سودی ئەم لێدوانە بۆ پارتی چیە لە کاتیکدا پارتی دەبێ رۆڵی هێورکردنەوەی بارو دۆخاکە ببینێت و ناوماڵی کورد رێک بخاتەوە
 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە