بە شێک لە تاوانەکانی گەورە تاوانبار (قاسم ئاغای کٶیە)

Sunday, 24/10/2010, 12:00



لە مێژووی بزووتنەوەی رزگاری گەلی کورد و شٶڕشە یەک لە دوای یەکەکانی بەردەوام بەرەیەک هەبووە کە بە بەرەی خیانەت ناسراوە ، واتا خزمەت کردن بە دوژمنانی گەلی کورد وە بەشداری کردەن لە سەنگەری خیانەت ، بۆ پاڵپشتی کردنی سەنگەری دووژمن دژ بە شٶڕش و هێزی پێشمەرگەی کوردستان و ‌‌جەماوەری کوردستان . لە هەموو یان زیاتر نەگەیشتۆتە ئەو قٶناغەی کە بەرەی خیانەت لەسەرەتای هەشتاکانەوە دەستی پێ کرد. هەمومان ئاگاداری ئەوەین کە رژێمی بەعس بەهەر نرخێک بێت دەیویست کە شٶرشی کورد سەرکوت بکات بۆ ئەم مەبەستەش کە گەیشتنە ئەو باوەڕەی کە تەواو ئەم کارە تەنها لە رێگەی خەڵکانی تایىەتەوە دەکریت تەنها ڕێگەش ئەوە بوو کە لە ریگەی موستەشارەکانەوە کە رژێمی بە‌عس بە گونجا وترین کەسی دادەنان بۆ ئەم کارە.

لەیادمە کە گفتوگۆی نێوان (ی.ن.ک) رژیم دەستی پیکرد لە ساڵێ ٨٣ کە تەنها راگرتنی وەزعەکە بوو وە جاوەروانی خٶ دەرباز کردن بوو لە تەنگەژەی شەڕی (عێراق،ئێران) هەموومان بە ڕونی دەمان زانی کە رژێم نیازی جی بوو زۆرمان درکمان بەوە کردبو کە بەراستی رژێمی بەعس ئەمجارە هیج جیاوازی ناکات لەنێوان هەر مرۆڤێکی کورد (پێشمەرگە بیت یان پێشمەرگە نە بێت) وە بٶ نە‌هێشتنی شۆرشی کوردستان زۆر کۆبونەوەی لەگەڵ سەرۆک جاشەکان دەکرد پێش دەست پێ کردنی ‌هێڕشی ئەنفالەکان زۆرترین ئەو کۆبونەوانە لە هاوینە هەواری دوکان ئەنجام ئەدران وەک باس ئە کرا لەیەکێک لە دانیشتنە کانی لەگەڵ موستەشارەکان علی کیمیاوی پێ یان دەڵیت هەر داواکاریەکتان هەیە من ئامادەم بەڵام من یەک داواکاریم هە یە !!!!!!!! ئەویش تەنها نەهێشتنی پێشمەرگە و شۆرشی کورد وە هەر ڕیگە جارەیەک کە ئێوە بەباشی دەزانن من ئامادەم .

دوای ئەم بۆجوونەی تاوانبار علی کیمیاوی کە تەنها رێگە چارە کە (موستەشارەکان) بەباشیان دانابوو ئەوەیە کە هەموو گووندکان برۆخێندریت وە هیج لادی یەک نەمێنێت باشترین رێگە چارەیە بۆ نەمانی و لەناوبردنی شۆرش دوای ئەوەی رژێم کە بریاری تەواوی دا لەبەر ڕۆشنای ئەم بۆچونەی سەرەک جاشەکان کە بڕیارەکەش ئەوە بوو ڕوخاندنی گووندەکان و لە ناو بردنی خەڵکەکەی .(واتا موستەشارەکان ئەو پرۆژەیەیان بەباش زانیوە)!!!!!!!!!!!!!!.

من زۆر لەو یادگاریانەم لە لایە بە ‌حوکمی ئەوەی کە ئەو کاتە لە زانکۆ دەرکرابووم لەسەر نەجوونم بۆ(جیش شەعبی) کە بە بریاری رژێم کۆمەلیک قوتابی بووین دەرکرا بووین .ئەو کات من لە دێ کەی خۆمان (عەسکەر) دەژیاین . دوای تەواو بوونی ئەنفالی ناوجەی گەرمیان ئەنفالی ناوجەکەی ئیمە دەستی پیکرد ئەوەبوو ڕژێم لە زۆر قۆلەوە دەستی پیکرد کە بە ئەنفالی (٤) ناسراو بوو لە لای رژێم ، دوای بەکارهێنانی چەکی کیمیای لە ئێوارەی ٣/٥/١٩٨٨ هەریەکە لە گووندی عەسکەر ،گۆپتەپە ، جەمی سورقاوشان ،جەمی ڕێزان و زۆر ناوجەی تریشی بۆردومان کرد خەلکەکەش ئەوەی شەهید بوو شەهید بوو باقی خەڵکەکەی تر تەواو سەری لێ شێوا بەشێکی زۆر بۆ ڕۆژی دوایی لە لایەن جاش و سەربازەکانی ڕژێمەوە گیران . بەشێکیش تا ماوەیەکی زۆر لە ئەشکەوتوو چیاکانا ندا خۆیان شاردبووەوە بەشیکی کەمیش خۆیان گەیاند بووە ناو شارەکان و خۆیان شاردبووە وە ئە مە بە شیوەیەکی ناڕیک و پێک خەلکەکە تەواو سەری لی شێوا بوو خێزان هەبوو نیوەی گیرابوو نیوەی دەر جوو بوو . ئێمە ماڵی خۆمان دە سەر خێزان بووین رێک پێنجمان دەرچووین و پێنجمان شەهید بووین ......... لە ناو یەکیک لە شەهیدەکانی ماڵی خۆمان برایەکم بوو دوای ئەوەی لێ مان دابڕا کە کەمتر لە ساڵیک بوو ژنی هێنابوو کەوتبووە دەورووپشتی گووندی بۆڵقا میش لەگەڵ کۆمەلێک خەڵکی گووندەکەی خۆمان و گووندی هەیدەربەگ .... دوای ئەوەی من بٶ خۆم دووای ١٥ ڕۆژ دوای دەست پێ کردنی هیرشی ئەنفالەکە توانیم بەهەر شێوەیەک بێت بچمەوە بۆ عەسکەر تا بتوانم براکەم رزگار بکەم بەڵام هەوڵەکەم بێ سوود بوو تا ئێمە گەیشتینە ئەوێ ئەوان گیرابوون.

چوونی من بۆ گووندەکەمان لە شارۆچکەی تەکیەوە ئاسان نە بوو بەیارمەتی ئامر سریەیە کی جاش توانیتمان شەو لە رەبیەکانی ئەوانەوە دەربجین من و دو کەسی تر، دە بوایە هەر بەشەو بڕٶیشتێنایە دوای دوو شەو تەواوی ئەو شۆێنانەی کە دەمان زانی کەسووکارەکەمان خۆیانی لێ شاردوەتەوە بگەرێین بەڵی دلنابوین لەوەی کە ئەوان گیراون پاسان گەراینەوە،

لەم سەفەرە کورتەمدا زۆر خەڵکمان بینی وە رینمایی زۆر خەلکمان کرد وە زۆر خەلکیش توانیتی بەهۆی ئێمەوە دەربچێت ، بەڵام دەرچوون بۆ خەلکانیک کە (سەربازی هەلاتبوون) ئاسان نەبوو تەنانەت بەجاشیش وەریان نەدەگرتن کەسوو کارەکانیان پەنایان بۆ هەموو شتێک دە برد ....... کۆمەلیک خەلک هەبوون کە ژمارەیان نزیکەی (٥٠) پەنجا کەس دەبوون هەمویان پیاو بوون عائلەیان لەگەڵ نەبوو خەلکی گووندی هەیدەربەگ و بۆڵقامیش و گۆپتەپە بوون هیچ چارەیەکیان نەمابوو پەنایان بۆ زۆر شوێن بردبوو بەڵام دوا جار پەنیان بۆ گەورە تاوانبا قاسم ئاغای کۆیە برد کە بتوانیت پەنای ئەو خەڵکەی هەژارە بدات دوا ئەمسەرەو سەرێکی زۆر قاسم ئاغا ی کۆیە وەعدی ئەوەی پێدان کە بیان پاریزیت ئەو خەڵکانەی من باسیان دەکەم هەموویان لە چەند ئەشکەوتێکدا خۆیان شاردبووە وە لە گووندی بۆڵقامیش کە زیاتر گونجاو بوو بەرەو کۆیە بکەونە رێ...... بەڵی دوای ئەوەی کەسووکارەکەیان قسەی تەواویان لە گەورە جاش قاسم ئاغا وەرگرت تەواوی ئەو پەنجا کەسەیان بردە ژیردەستی قاسم ئا غا !!!!!!!!! بەلی وەک سیفەتی هەموو جاشیک بۆ رۆژی دوایی ئەوە تەواوی ئەو پەنجا کەسەی تەسلیم بە قائد فرقەی کۆیە کردو هەمویانی بە پێشمەرگە ناوبرد وە ووتی من خۆم هەمویانم دەستگیر کردووە....... خۆ دەشی توانی هەمویان رزگار بکات و تەسلیمیان نەکاتەوە !!!!!!!! جارەنوسی هەموو ئەو کەسانە لە ئەستۆی موستەشارەکانە کە بە راستی نا بیت هەر وا بە ئاسانی دەرباز ببن .

بە داخەوە دوای ٢٠ ساڵ دەسەلاتی کوردی تازە بە تازە دیوەخانا نەیان بۆ دەبڕنەوە وە پێشوازیان لێ دەکەن لەجیای ئەوەی تەسلیم بە دادگایان بکەن زۆر سەیرە من وەک پاشماوەی خێزانیکی ئەنفال کراو هیچ جیا وازیەک نابینم لە نیوان ئەم دەسەلاتە و موستەشارەکان کە جەند تاوانبارن بەرامبەر کەس و کاری شەهیدان و ئەنفال کراوەکان کام تاوانباریان بردە دادگا کام تۆڵەی خۆینی بە ناهەق رژاوی شەهیدانیان سەندەوە ،، کام وەفاو پەیمانیان کە بە خوێنی شەهدان دا بوو بردە سەر .. بەراستی هیچ گوومانیکیان نە هێشتەوە کە ئەوانیش بەشدار بن لەو تاوانانە ئا ئەمەیە سوکایەتی کردن بە کەسووکاری شەهیدان ئایە رەوایە تاوانباریکی وەک قاسم ئاغا بە ئارەزووی خۆی لە کوردستان بژێت ؟!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!!

من دڵنیام ئەگەر قاسم ئاغا ئێستا لە بەغداد بوایە زۆر دەمیک بوو دەستگیرر دەکرا دەدرایە دادگا .


 



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە