حكومەتەكەى عمر فتاح بە حكومەتى موخابەراتى ناسرابوو
Thursday, 24/06/2010, 12:00
عمر فتاح ئەو پیاوە وەجاغ كوێرە لە پێش سەردەمى شاخ ئەندامى مەڵبەندى سلێمانى بوو پاشان لەدواى راپەرین كراوە بە دەزگاى سیخورەكەى زانیارى یەكێتى لەدواى راپەرینەوە ئەو پیاوە بەسەدان خەلكى لە زیندانەكانى زانیارى ئاخنیوە دواتر زیندە بەچالى كردوون یان لە رێگاى دەرزى لێدانەوە كوشتنى لەهەر شوێنێكى یەكێتى كارى كردبێت ئەوا بێ شك هەرەسى هێناوە لە سالى 2004 وە كە حكومەتى هەرێمى كوردستانى پێسپێردرا لە سلێمانى یەكێتى كەوتە چالەوە و رۆژانە پۆل پۆل خەلكى لە یەكێتى دەكردەوە .
ئەم خوێن مژە حكومەتەكەى بە حكومەتى موخابەراتى ناسرابوو لەگەڵ بەجێهێشتنى جێگرى سەرۆكى هەرێمى كوردستان ئەم كارانەى ئەنجام داوە :-
1- بەنوسراوێكى تایبەتى حكومەت برى (5) ملیۆن دۆلارى خستۆتە سەر حسابەكەى كە ئەمە پارەى گەرمیا ن و ئەنفال و هەلەبجەیە .
2- لە ماوەت و سلێمانى و دووكان و هەولێر چەندین ڤێلاى دروست كردووە لەگەڵ چەندین باغ .
3- برى 18500000 دۆلارى پرۆژەى كارەباى تەق تەق ى دزى و دواتر فەرمانى دەست گیر كردنى دەركراو بەلام بە فەرمانێكى تایبەتى حكومەت دۆسیەكەى راگیرا .
4- (36000000) دۆلار پارەى پرۆژەى ئاوى كۆیە و تونێلى هەیبەتسولتانى لەو شارە بردوو دواتر خستیانە سەر نەوشێروان مستفا . ئەمە بۆ پۆشینى كارە دزى وەكانى عمر فتاحە .
5- كافیەخانى خێزانى (600) دەفتەر دۆلارى لە فرۆكەخانەى سلێمانى لێگیرا .
6- یاریگاى نێو دەولەتى هەلەبجەى جێبەجێ نەكردوو پارەكەى گل دایەوە .
ئێستاش لە كۆنگرەى (3) ى یەكێتى بە خراپترین دەنگ دەرچوو واتە ریسواكرا بەلام مالى تالەبانى بەزۆرە ملێ كردیانەوە بە مەكتەبى سیاسى .
نازانن لەسەدا هەشتاى خەلك لە یەكێتى تۆرا لەبەر عمر فتاحى گەورە دزى خوێن رێژ تالەبانى چ شیرینیەكى پیادا چووە ئایا لەبەر پۆشینى دزیەكانە یان لەبەر شۆرش گیرى .
ئێمە ئەم جارەیان گۆران بەراستىو دروستى دەزانین و یەكێتى رۆى خوێنى شەهیدان بەفیرۆ درا .
ئێستا كاتى بەجێهێشتنى یەكێتیە یان بۆ ناو پارتى یاخود بۆ ناو گۆران یان دامەزراندنەوەى كۆمەلەى رەنجدەرانى كوردستانى دژە یەكێتى ئێستا لە سلێمانى و گەرمیان و ئەو شارەى جەلال بە مولكى خۆى دەزانى ئەوەشى لە دەست دا .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست