پەیامیک لە هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانی خۆرسکەوە بازنەی هەولێر
Thursday, 24/02/2011, 12:00
پەیامیک لە هەڵسوڕاوانی خۆپیشاندانی خۆرسکەوە بازنەی هەولێر
سڵاو هاوڵاتیانی بەشەرەفی شاری هەولێری هۆلاکۆ بەزین
دوای ڕوداوەکانی وڵاتانی جیهان و ڕوخانی دیکاتۆرەکان جەماوەری کوردستانیش هەڵی ئەوەی بۆ هەڵکەوت کە داوا لە دەسەڵات دارانی بکات هەستن بە چاکسازی هەمە لایەنە بەڵام بەداخەوە لەیەکەم دەرفەت گوڵەکان فیشەک باران کران و دەسەڵات خەریک بوو پێشمەرگە قارەمانەکانی دوینێ و میلیشیاکانی ئەمرۆی بەگژ خەلکی کوردستاندا بکاتەو جاریکی تر شەڕیکی ماڵ وێرانە لە گەردنمان گرێبدات
بۆیە وەک خۆپیشاندەرانی خۆرسک بەباشمان زانی لە نزیکترین دەرفەت لە بازنەی هەولێرش دەست بکەین بە چالاکی و شەرمەزاری بەکارهێنانی فیشەک بەرامبەر هاوخوێنەکانمان لە سلیمانی بکەین و ڕۆحی شەهید سۆران و سەردەشت و ریژوان و سورکێو ئاسودە بکەین بە ئەنجامدانی خۆپیشاندانیک لە شاری قەڵاو منارە شارە سەربەرزەکەی هەولێر
بۆیە تکامان وایە لە هەموو هاوڵاتیانی بەریز کە رۆژی هەینی کاتژمێر ٢ ی پاش نیوەرۆ بەرواری ٢٥-٢-٢٠١١ لەبەر دەم (باخی شار) لەناو بازار واتە لەبەردەم (بازاری نیشتیمان) ئامادەبن
تکایە هێمنی بپارێزن لەکاتی خۆپیشاندان
داواکاری چاکسازی ڕیشەیی ئامانجمان دەبێت
بژی کورد بژی کوردستان
خۆپیشاندەرانی خۆرسک بازنەی هەولێر
٢٤-٢-٢٠١١
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست