من هیچم نیه له‌ده‌ستی بده‌م!! " به‌ڵام" ئێوه‌ش ده‌ستبه‌رداری کورسی بن...
Saturday, 19/02/2011, 12:00
تا دوا هه‌ناسه‌م له‌گه‌ڵتم وڵاته‌که‌م شاره شه‌هیده‌که‌م شاره خوێناویه‌که‌م ..ده‌سه‌ڵاتی چه‌وسانه‌وه وه‌های لێکردوم که هیچ هیوایه‌کم له ژیان نه‌مێنێت ..هیچم نیه له‌ده‌ستی به‌م !!!
گرنگ ئازادیه بۆ وڵاته‌که‌م
گرنگ نیه جه‌رگی دایک‌و باوکه هه‌ژاره‌که‌م بسوتێن
لام ئاساییه بمرم نه‌گ ببمه عاسای ده‌ستی ده‌سڵات و سه‌رکوتکه‌ره‌کانی ئه‌م مه‌مله‌که‌ته
ئازادیم ئه‌وه‌ێ ئازادی
ئه‌مه‌وێ ئیتر که‌ڵه‌شێره‌کانی کۆڵانه‌که‌مان له پێش مه‌لای مزگه‌وته‌وه بانگی ئازادی بدات به‌گوێما
ئه‌مه‌وێ گه‌نده‌ڵی نه‌مێنێ
من ئه‌مه‌وێ سه‌رده‌می (عومه‌ری کوڕی خه‌تا)دووباره ببێته‌وه
ئه‌مه‌وێ گورگ‌و مه‌ڕ پێکه‌وه بژین
نامه‌وێت وڵاته‌که‌م ببێته گۆمی خوێن
ئیستا من به بیرم نایه‌ت که زه‌مانی (به‌عس)چۆن بووه به‌ڵام له باوان و قه‌دیمیانم بیستوه که چی زه‌برو زه‌نگێک هه‌بووه
به‌ڵام ئیستا سیناروێی هه‌شتاکان له ڕوخساری سلێمانی ده‌بینم
هه‌ست ده‌که‌م من گه‌ڕاومه‌ته‌وه بۆ سه‌رده‌می مولازم موحسین و ملازم خیرى وعلى چه‌ندانی تر ...!!
من دیموکراسیم ده‌وێت به واتای وشه‌ی دموکراسی!!
نه‌ک به‌و شێوه‌یه‌ی ئیستا که باسی ده‌که‌ن و کاری پێده‌که‌ن له‌م هه‌رێمه
توخوا به‌سه ڕشتنی خوێنی براکانم .....
ئێوه هانی وڵاتانی غه‌رب ئه‌ده‌ن که کوچبه‌ره‌کانمان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ باوه‌شی نیشتمان ده‌ڵێن نیشتمان ئازاده!!!!
کامه ئازادیه‌که‌تان که له م وڵاته دابینتان کردوه؟؟!!!
ئیتر بهێڵن میلله‌ت خۆی حوکمی خۆی بکات
ئیتربه سه ئێوه جیلێک بوون خه‌باتی خۆتان کرد و پاداشتی خه‌باته‌که‌شتان وه‌رگرته‌وه
زۆر به‌زیاده‌وه ده،ده‌ست به‌رداری ئه‌و کورسیه نه‌گریسه ببن با میلله‌ت خۆی حوکمی خۆی بکات ...
باچیدی نه‌بنه مانشێتی ڕۆژنامه کان وه‌ڵا خه‌ڵک لێتان وه‌ڕس بووه
ئه‌م کۆمه‌ڵه ده‌موچاوه خه‌تم کران
چاوه‌کانمان تینوی بینینی که‌سانی تره
ڕمه‌کانتان بخه‌نه‌وه ناو خه‌زێنه‌کانتان و(ڕه‌شوه‌ی)
وڵات بده‌نه‌وه ده‌ستی چینی هه‌ژار و ڕۆشنبیران
مه‌گرین بۆ که‌م خۆری خۆتان چونکه دڵنیا بن هه‌ر ڕۆژه ی ئێوه خواردوتانه به‌شی ساڵێکی میلله‌ت بووه
به‌سه ئیتر با نوێژه‌کانتان له‌گه‌ڵ هه‌ژاراندا بکه‌ن
قه‌په زله‌کانتان مه‌هێڵن و پاسری ئاسا به پارویه‌کی وشک سکتان تێر بکه‌ن
پشیلله‌کانی ماڵیشتان ته‌بیعه‌تیان له چه‌وری خاواردن نه‌ماوه
هێنده به‌زتان پێداون
ئاخر تاکه‌ی ئه‌م قۆرخ کردنه؟؟؟
بچنه ناو باخه‌کانتان که‌مێک به ئارامی و دوور له ترس هه‌ناسه‌یه‌کی قوڵ هه‌ڵبمژن دڵنیا بن ئه‌وه‌تان خۆشتر ده‌بێت
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست