کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مسعود بارزانى پیاوێكى نەزان و سیاسیەكى لاواز..

Sunday, 23/05/2010, 12:00



كەسە هۆشیار و بە ئاگاكان پێش هەموان دەرك بە نەزانى و لاوازى دەكەن ،وە خاسیەتى جاهیلى لەهەر سەركردەیەكدا هەبوو ژیانى تاكە كەسێك بەرەو مەترسى نابات بەڵكو ژیانى گەلێك بەرەو داهاتویەكى تاریك دەبات و ئیتر هیچ رێگایەك بەدى ناكرێ بۆ بینیى داهاتوو .
لەكاتێكدا كورد خاوەنى سەرۆكێكە كە سیفەتێكى سیاسى و سەركردایەتى وەها نەبێت كە دەركى پێ بكرێ ئیتر چۆن داهاتو ببینن ، ئیمە لە یەك كاتدا گیرۆدەین بەدەست چەندین گرفتى ناو خۆییەوە ، بەڵام سەرۆكى ئەم پارچە خاكە هەر لە سەرى ڕەشەوە گەلێك بەرێوە دەبات و كە بەرێوە بردنێكە كە بەس بە ناو سەرۆكایەتى و بەرێوە بردنە ، ئەم سەرۆكە هەمیشە لە خەمى ئەوەدایە كە فاێیلەیەك بخاتە نیوان خۆى و گەلەكەى وە هەمیشە خۆى بەدور بگرێت لەو هاوڵاتیانەى كە سەركردایەتییان دەكات ، كاتێكیش كە ڕوداوێكى گەورە وەك بۆردومانكردنى ناوچەسنوریەكانى هەرێم دەكرێ لە لایەن سوپاى ئیران و توركیاوە خۆى بە خاوەنى نازانێ كاتێك كەلەكەركوك و ناوچە دابڕاوەكان هیرش دەكرێتە سەرمان هیچ هەڵوێستێكى ئەوتۆى نیە ، وە شایەنى ئەوەیە كە ئیتر ڕێگەى پێنەدرێت وەك سەرۆكى هەرێم سەردانى وڵاتانى تر بكات ، چونكە كاتێكیش دەچێتە دەرەوە دواتر خۆى و كوڕەكانى و برازاكەى یان زاواكەى دەچن كە هیچ كاتێك كوڕەكانى پۆستى حكومیان نیە ، كە دواتر وێنەكانیشیان لە ڕۆژنامە و گۆڤارەكاندا دەبینین هەر وەك ئەوەى بۆ سوڵحى عەشایەرى چوبێتن وایە نەك بۆ كاروبارى سیاسى و دیبلۆماسى ، دەبێ ئیستا سەرۆكە بیانیەكان چۆن لەم سەرۆكە بڕوانن ، تا ڕادەیەكى زۆر دڵنیام بەسەرۆك خێڵك سەیرى دەكەن .
گرنگى لەوەدا چیە كە ئەم پیاوە هێندە زوو زوو خۆى لەگەلەكەى بزردەكات و هەرگیز هەنگاوێك لە سەرى ڕەش دورناكەوێتەوە بەنیازى ئەوەى سەردانى شارێك بكات لە كیشەو گرفتەكانیان بكۆ ڵێتەوە
هەوڵى چارە سەرى ئەو گرفتانە بدات ، نەزانى ئەم سەرۆكە هەر ئەوەیە كە لە دیوە خانێكەوە هاتوە بوە بەسەرۆكى هەرێمى .
وە دەزگا ڕاگەیادنەكانى هێندە گەمژانە باسى زیرەكى و وریایى دەكەن كە هیچ مرۆڤێكى خاوەن عەقڵ بروا بەم قسە هەزەلیانە ناكات ،وە لەلایەكى ترەوە بە كەسایەتیەكى گارگەرى دادەنێن لە ڕۆژ هەڵاتى ناوەراستدا ، ئەو هیچ گاریگەرى یەكى نیە لەنێو گەلەكەى خۆیدا نەك ئەوەى لەرۆژ هەڵاتى ناوەڕاستدا ئەگەر باسى سەردانەكانى دەكەن بۆ وڵاتە عەرەبیەكان ئەوە ئاشكرایە كە بۆ كاروبارى بازرگانى دەچێن نەك وەك سەرۆك ، وە لەسەر ئاستى جیهانیش وەك سەركردەیەكى نە خوێندەوارى سیاسى سەیرى دەكرێ ، ئیتر هیچ كات سەرۆكى هەرێمى زەرد نە زیرەكەو نە سەرۆكە بەڵام پیاوێكى نەزانە و سیاسیەكى لاوازە بەڵام ئەو بارو دۆخەى كەلەكوردستاندا هەیە واى كردوە كەئەم كابرایە واى لێبێت بەڵام ئەو خۆرەى كە بەخۆرى پارتى و بارزانى دەبینرێت لەگەڵ پێگەشتنى جیلى نوێ و خویندەوار كۆتاى دێت ، چونكە كەسە هۆشیارەكان لە ناو بازنەى پارتى و بنەماڵەكەیدا كۆ نابنەوە وە لە لایەكى ترەوە پارتى مۆڵگەیەكە بۆ كۆ بونەوەى جاش و پیاو خراپەكان بۆ یە دەبێت پارتى و بنەماڵەى بارزانى و سەرۆكە لاوازەكەشى دەرك بەوە بكەن كەنە جیلى نوێ ئەوەى پێ قبوڵە كە سەرۆكێكى نەزان سەركردایەتیان بكات و نەرێگەش بەوە دەدەن كەبنەماڵیەك وەك موقەدەس سەیر بكرێت.
بەڵام ئێمە كەڕۆژێك بەڕێ دەكەین هەنگاوێك لە ئازادى نزیك دەبینەوە وە بنەماڵەى بەرزانى و سەرۆكە نەخویندەوارەكەش هەنگاوێك لە تەمەنى خۆى و پارتەكەى كەم دەبێتەوە ..

 






نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە