کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌شت عوسمان و هستریای ده‌سه‌ڵات

Tuesday, 25/05/2010, 12:00



سه‌رده‌شت عوسمان، ئه‌و لاوه‌ ته‌مه‌ن ٢٣ ساڵه‌، له‌ ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا توانی گورزێکی وا کاریگه‌ر بوه‌شێنێته‌ ده‌سه‌ڵاتی نا داتپه‌روه‌رانه‌ی کوردستان، که‌ سه‌رتاپا ئه‌قڵ و هۆشی له‌ جه‌سته‌یان ده‌رهێناو توشی جۆرێک نه‌خۆشی سه‌رلێشوانی کردن، که‌ له‌دنیای نه‌خۆشیه‌ده‌رونیه‌کان به‌ هستریا ناوده‌برێت. نه‌خۆشی هستریا به‌یه‌کێک له‌ نه‌خۆشیه‌ ترسناکه‌کانی بواری ده‌رونی داده‌نرێت. نه‌خۆش له‌و کاته‌دا ته‌واوی ئه‌قڵی له‌ده‌ست ده‌دات، هیچ به‌هایه‌کی مرۆڤی لای نه‌خۆش بوونی نییه‌، جوێن به‌هه‌موو که‌س ده‌دات بێ ئه‌وه‌ی بزانێت ئه‌و که‌سانه‌ کێن، ده‌ست ده‌وه‌شێنێت هه‌وڵی لیدانی که‌سانی ده‌وربه‌ری ده‌دات، ده‌سته‌کانی ده‌له‌رزێت و که‌ف و تف له‌ ده‌مو لوتی دێته‌ ده‌ره‌وه‌. ئه‌و جۆره‌ که‌سانه‌ له‌خۆیانه‌وه‌ هێمن نابنه‌وه‌ هه‌تا له‌لایه‌ن که‌سانی شاره‌زا له‌بواره‌کانی نه‌خۆشی ده‌رونی وه‌یان که‌سانێکی زۆر نزیک و خۆشه‌ویستی خۆی هاوکارینه‌بێت.

سه‌رده‌شت عوسمان، ئه‌و گه‌نجه‌ی که‌ جه‌سته‌ی خۆی کرده‌ مۆمێک و له‌پێناو کۆمه‌ڵێک ئامانجی زۆر مه‌زن بۆی سوتا. ئێمه‌ی کورد بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ شانازی پێوه‌ده‌کین و له‌ناو دڵماندا خۆشه‌ویسترین و به‌رزترین جێگه‌ی هه‌یه‌. ئه‌و رۆڵه‌ مه‌زنه‌ مێژوویه‌کی بۆ خۆی تۆمارکرد، بۆ هه‌تا هه‌تایه‌ له‌ئاسمانی کور‌دستان به‌دره‌وشاوه‌ی ده‌مێنێته‌وه‌. دڵنیام شۆرشێکی به‌پاکردوه‌ به‌هه‌زاران رۆڵه‌ی جوامێر له‌شۆرشه‌که‌یدا خه‌بات ده‌که‌ن.
ئامانجی شۆرشه‌که‌ی سه‌رده‌شت جۆرێک له‌ یه‌کسانی دێنێته‌ئاراوه‌، که‌ هه‌موو تاکێکی کۆمه‌ڵگا به‌شی خۆی له‌به‌دجه‌ی گشتی به‌رده‌که‌وێت، سه‌رۆکی هه‌رێم، له‌ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌شت دا خۆی و خێزانه‌که‌ی تێکه‌ڵاوی خه‌ڵکی ده‌بن و مناڵه‌کانیشی ده‌بنه‌ هاورێ و خۆشه‌ویستی مرۆڤه‌ساده‌کان. سه‌رۆک وه‌زیران ئه‌وه‌نده‌ به‌خه‌مه‌ له‌بچوکترین کێشه‌ی وڵاته‌که‌ پرێس کۆنفرانسی ده‌بێت و رو‌نکردنه‌وه‌ی خۆی ده‌دات. وه‌زاره‌ته‌کان ئه‌وه‌نده‌ دڵسۆزن زۆر به‌باشی کاره‌کانیان رایده‌که‌ن. له‌م وڵاته‌دا ئه‌وه‌ی ناوی واسته‌یه‌ هیچ بونێکی نییه‌، هاوڵاتیه‌کان هه‌مووی به‌یه‌ک چاو سه‌یرده‌کرێن. ئه‌وه‌تا کوری سه‌رۆکی هه‌رێم، سه‌رۆک وه‌زیران، وه‌زیری سامانه‌سروشتیه‌کان و فڵانه و‌ فیساربه‌رپرسی باڵا ‌له‌خوێندنگایه‌کدا ده‌خوێنن که‌ کوری مام قادری حه‌مباڵ و ئه‌حمه‌دی دارتاشیش له‌هه‌مان خوێندنگان. له‌م ده‌وڵه‌ته‌دا هه‌موو که‌س وه‌ک یه‌ک سه‌یر ده‌کرێت. پۆلیسی هاتوچۆ خه‌ڵک رێزیان ده‌گرن، که‌سێک نابینی ته‌نانه‌ت وته‌یه‌کی نابه‌جێان پێبڵێت. ئاسایش و پێشمه‌رگه‌ و پۆلیس کوری میلله‌تن.ئه‌مانه‌ هیچی تر میلشیا و گرێدراوی ئه‌م حیزب و ئه‌و حیزب نین. ناچنه‌ سه‌رگه‌نجانی سه‌کێش و مه‌ست بیانده‌نه‌ به‌و قۆنداخه‌ تفه‌نگ و خه‌ڵتانی خوێنیان بکه‌ن. ئه‌م هێزانه‌ ٢٤ سه‌عات له‌ئاماده‌باشی دان بۆ پاراستنی سه‌روماڵی هاوڵاتیان. له‌م وڵاته‌دا که‌س بۆی نییه‌ به‌به‌رچاوی هێزه‌کانی پۆلیس و ئاسایش زله‌یه‌ک له‌ یه‌کێک بدات، چ جای ئه‌وه‌ی که‌سێک نیازی فراندنی که‌سێکه‌ هه‌بێت. خۆ خوا نه‌خواسته‌ که‌سێک بفرێندرێت وه‌یان خوێن له‌ لوتی بێت، چما سه‌رۆکی هه‌رێم دنیا به‌سه‌ریه‌کدانادات، هه‌رله‌سه‌رۆک وه‌زیران بگره‌ تاده‌گاته‌ بچوکترین پۆلیس توشی لێپرسینه‌وه‌، سزادان و ده‌رکردن ده‌بن، خۆ ئه‌گه‌ر تاوانه‌که‌ گه‌وره‌بێت ئه‌وا سه‌رۆک فه‌رمان ده‌کات حکومه‌ت هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌. له‌ده‌وڵه‌تی سه‌رده‌شت عوسماندا هه‌موو مرۆڤه‌کان یه‌کتریان خۆشده‌وێت و رێزی یه‌کترده‌گرن.
شه‌هیدی قه‌ڵه‌م دڵێکی زۆرپاک و بێگه‌ردی هه‌بوو، جگه‌ له‌خۆشه‌ویستی و دڵسۆزی هیچی تری تێدانه‌بوو. شه‌رده‌شت له‌پێناو ئامانج گه‌لێکی مه‌زندا گیانی خۆی کرده‌ قوربانی، قوربانی ئه‌وه‌ی که‌ سه‌رتاپای هه‌رێمی گه‌نده‌ڵستان بگۆرێت به‌هه‌رێمێک که‌ تێدا یاسا به‌راست سه‌روه‌ربێت، مافی هاوڵاتی بوون پارێزراوبێت، یه‌کسانی بۆ هه‌موان وه‌ک یه‌ک بیت به‌بێ جیاوازی پله‌ وپایه‌.
به‌ڵێ ئازیزان، ئه‌گه‌رسه‌رده‌شت عوسمان له‌ده‌وڵه‌ته‌که‌ی خۆیدابوایه‌، بێگومان ئێستا سه‌رۆکی هه‌رێم داروبه‌ردی به‌سه‌ریه‌کدادابوو، حه‌وت زه‌مانیش بوو سه‌ره‌ک وه‌زیران و حکومه‌ته‌که‌ی نرابوونه‌ماڵه‌وه‌.
به‌ڵام ئه‌فسوس، خوای سه‌ده‌شت وڵاتێکی به‌نسیب کرد،به‌قه‌ده‌ر هه‌موو دنیا شه‌هیدماندا، که‌چی سه‌رانجام له‌گه‌نده‌ڵستانێک، له‌سه‌ر خه‌یاڵ خه‌ڵتانی خوێنیانکرد. ئه‌وانه‌ی گوله‌یان نا به‌ناو ده‌مته‌وه‌، ئه‌وانه‌ بیانه‌وێت وه‌یان نه‌یانه‌وێت ترسنۆکترین مرۆڤی سه‌ر رووی زه‌وین له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بێحه‌د ترسناکن.
کاکه‌ سه‌رده‌شت له‌وه‌ته‌ی تۆ شه‌هید بووی، سه‌رۆکی هه‌رێمی گه‌نده‌ڵستان ده‌ڵێی نه‌بای دیوه‌ نه‌باران، ئازیزم ئه‌زانی ئه‌ڵێت چی، ئه‌ڵێ که‌ی سه‌رده‌شت رۆژنامه‌نوس بووه‌. له‌ بێخه‌به‌ران که‌شکه‌ک سه‌ڵاوات. ده‌ڵێت به‌سه‌ وا مێشکم ته‌قی ئه‌م مه‌موو خه‌ڵکه‌ دێته‌سه‌رجاده‌و هاوارده‌که‌ن ئازادی..ئازادی. نابۆکوشتنی رۆژنامه‌نوسان. ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر ده‌مکوت نه‌بن، ئه‌وا خۆم ده‌زانم چیتان به‌سه‌ردێنم. هه‌ره‌شه‌ له‌داروبه‌ردیش ده‌کات، داواده‌کات مه‌لافی کۆن هه‌لبداته‌وه‌ و خه‌ڵک راپێچی دادگابکرێت، له‌یه‌کێکی نه‌شاره‌زا وا دیاره‌ پاشه‌ڵی خۆی زۆرخاوێنه‌. له‌کۆتایدا ده‌ڵێم خۆزگه‌ له‌کونێکه‌وه‌ چاوت لێبوایه‌ چ هه‌رایه‌که‌، تووشی گون ره‌شی خۆیانبوون. تازه‌ هیچ شتێک دادیان نادات، ته‌نها دانپیانانی تاوانه‌که‌ی و هیچیتر. سه‌رفرازبیت، رێگه‌که‌ت درێژه‌ی هه‌یه‌.


 


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە