کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


هەولێر شێرە نووستوەكەی گۆڕان, وەڵامێك بۆ قادر نادر

Friday, 24/07/2009, 12:00


مسریە كۆنەكان لە كۆنەوە ووتەیەكی جوانیان هەیە كە دەڵێن (الی ایدو بالنار مش زای الی ایدو بالمای) واتەكەسێك كە دەستی لەناو ئاگر بێت وەكو ئەو كەسە نی یە كە دەستی لەناو ئاگر بێت, من وەكو كەسێكی دانیششتووی شاری هەولێر و نووسەریكی ئەم شارە ئەمەوێت لێرەدا لەجیاتی خەڵكی هەولێر وه‌ڵامێكی بەڕیز قادر نادر بدەمەوە, من نازانم قادر نادر خەڵكی كوێیە ,وە خەڵكی كام شارە , بەڵام من ئەوەندە دەزانم كە جەنابیان لە ئەوروپا ژیان بەسەر دەبات, بەڕێزان هەموو كەسێك و هەموو گەلێك بە ڕەخنەی بەرەو پێش ئەچێت, ڕەخنەی بنیاتنەر جێگای دەست خۆشی یە, بەڵام ڕەخنەی رووخێنە كە جگە زیان بە خاوەنەكەی دەگەیەنێت هیچ ئەنجامێكیشی نابێت, ئەوە بۆ دووەم جارە كاك قادر نادر ڕەخنە لە سیستی و ساردی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن دەگرێت لە شاری هەولێر,نووسەر ئاماژە بەوە دەكات كە خەڵكی هەولێر گەرموو گووڕ نینە لە هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن وە چۆن دەبێت پایتەخت وابێت,وە كۆڕ و كۆبوونەوە و سیمینار ئەنجام نادەن, كاك قادر نادر وا ئەزانێت ئێرە دەوڵەتی ئەسكەندەنافیان یاخود ئەمریكایەخەڵك ئازابێت بە ئازادی تەواو ڕای خۆیان دەر ببڕن و كۆر و سیمینار بكەن ,كاك قادر نادر تۆ لەبیرت چوو كە پیرە هەولێر لە 31 ی ئابی 1996 ڕژیّمی بەعس بە 500 دەبابەوە و بە یارمەتی پارتی هەولێریان داگیر كرد و ئەوەی پێیان كرا دژ بە خەڵكی هەولێر كردیان, كاك قارد نادر وابزان تۆ ئەو كات لە هەولێر نەبووی كە بە هەزاران ماڵ وێرانكرا لە 31 ی ئابی 1996, قاك قادر نادر وابزانم تۆ كەسێكت لێنەكووژراوە یاخود شوێن بزر نەكراوە لە 31 ی ئابی 1996 لە شاری هەولێر, كاك قادر نادر وابزانم دوای31 ی ئابی 1996 كەس نەهاتە سەرماڵتان هەموو ئەندامانی خێزانتان سواری كۆستەرێكی سەربازی بكەن و لە نزیك سەیتەرەی دێگەڵە بەڕلا بكەن بێ ئەوەی تەنانەت یەك كەوچكی چایش لەگەڵ خۆیان ببەن , بە رووتی نێردرانە ژێر دەسەڵاتی یەكێتی, كاك قادر نادر وابزانم نە تۆ وە نە كەس و كاری تۆ لە 31 ی ئابی 1996 ڕەوانەی سیجنی ئاكری كرابن وە لەوێش ڕۆنی برژاو بخەنە سەر سەریان و بیان سوتێن و بتڵَی شووشە بخەنە لەشی مرۆڤەوە, كاك قادر نادر وابزانم كەس لە خۆتان و بنەماڵە كەتان لە 31 ی ئابی 1996 نەكوژراوە تاكو خەڵك تەنانەت نەتوان لەسەر دەستووری ئیسلامی لاشەكەی بشۆنەوە و بەڵكو بە جلو بەرگوە بیان نیشن و تازیەش مەمنوع بێت.

بەڕێزم كاك قادر نادر بەڕاستی بەو ووتارتنەی تۆ لەسەر هەولێر هەستی ئێمەت بریندار كردوە برینەكانمات كولاندەوە, بەڕێزم نازانم لەوانەیە تۆ ئاگات لە بارو دۆخی ناوخۆی هەولێر نەبێت كە چی روویدا لە شاری هەولێر لە دوای 31 ی ئابی 1996 , ئەویش بریتی یە لە گۆرینی دیمۆ گرافیایی دانیشتوانی شاری هەولێر(Changing Erbil City Population Demography), كە بە بەرنامە دارێژراوی پێشتر نەخشە بۆ كێشراو, بنەماڵەی بارزانی لە شاری هەولێر هەڵسا بە پێدانی زەوی و زار و شووقەی نیشتەجی َ بوون و تەمملیك كردن بەسەر بارزانی و ئاوەراكانی شەڕی ناوخۆی كوردستان كە ڕێژەی هەری زۆریان نەگەڕانەوە شارەكانی خۆیان, ئێستا شاری هەولێر گۆڕان كاریەكی دیۆ گرافیایی تەواوی بەسەردا هاتووە, بەڵام دوای ئەم هەموو گڕانكاریە هێشتا رۆحی زیندووی خەڵكی هەولێر هەر ماوە نەمردووە, خەلچكی ئەم شارە قارەمانە چاوەرێی دەرفەتیك بوون بقۆزنەوە, تاكو لەژێر چەبۆكی بنەماڵەی بارزانی دەربێن, لەم هەڵبژاردانەدا هەولێر قسەی خۆی دەبێت دەنگ دەدەن بە لیستی گۆران و ئەوە بێدەنگییەی كاك قادر باسی دەكات , پێ ی دەووترێت (الهدوو الژی یسبق العاێفە) واتە ئە بێدەنگی یە كە پێش هەڵكردنی ڕەشەبایی تۆڵەیە.

تێبینی : من لێرەدا ناتوان ناوی خۆم بنووسم چونكە لە شاری هەولێرم, بەڵام ناونیاشا ن و ئیمیلە من لا ی ستافی كورستان پۆستە گەر دەتەوێت زیاتر بم ناسیت یاخود پەیوەندیم پێوەبكەیت, وە ئەمجارە كە هاتیە هەلێر پەیوەندیم پێوە بكە تاكو ئەو شوێنانەو ئەو گەركانەت پیشان بدەم كە گۆڕانكاری دانیشتووانی بەسەر هاتووە .

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە