فەرهاد پیرباڵ بۆ ساڵێك زیاترە چڵكاو خۆری بنەماڵە بارزانی یە, بە بەڵگەوە دەیسەلمێنم:
Wednesday, 29/07/2009, 12:00
ئەو هەڵویستەی فەرهاد پیرباڵی گەندەڵ كە لە ڕۆژی 23\07\2009 نوواندی كەپشتگیری و پشتیوانی خۆی دەربڕی بۆ مەسعودی سەرۆكی جاشەكانی 31ی ئاب و لیستی كورستانی كە لە دوا ساتەكانی كۆتایی هەڵمەتەكانی هەڵبژاردن بوو شتێكی چاوەروانكراو و ئاسایی بوو , ئێمەی خەڵكی هەولێر فەرهاد پیرباڵ باش ئەناسین كە چی لە هەگبەكەی دایە, بەڵام چەند كەسێكی سادەو ساویلكە نەبێت بە قسەكانی ئەو و بەو نووسینە هەلەق بەلەقانەی دەینوەسی هەڵ ئەخەڵەتێن كە تەنها بۆ چەواشە كردنی خەڵكی كوردستان و چینی لاوان و بەتایبەتی گەنجانی خوێنكاری زانكۆ كە بە ئەكتیف ترین و چالاكترین چینی گۆمەڵگا هەژمار دەكرێن كە ئەویش دەچووە خانەی ئیستغلال كردن و چەواشە كردن , تووانی لە چەند ساڵەی ڕابردوو سۆزی خەڵك بۆخۆی ڕابكێشیت و ئەو گلەیی و تووڕەی خەڵكی هەولێر بەتایبەتی هەیان بوو لە دژی دەسەڵاتی فاسید و گەندەڵ بە چەند كۆڕ و سیمنارێك كە بی َگومان ئەوەش بە تەنسیق و ئیعازیی ڕاستەوخۆ ی ئاژانسی پاراستنی پارتی بۆ هەڵمژینی ڕق و كینەی جەماوەری كوردستان بە گشتی و هەولێر بە تایبەتی و تاكو بزان ئاخۆ ڕادەی توڕەی خەڵك گەیشتۆتە چ ئاستێك و خەڵك بەم شتانە مەشغوول بكەن , و جاش قەڵەم و خۆ فرۆشی وەكو فەرهاد پیرباڵیان كردبوو ئەسپی تروادە و وایان پیاشانی خەڵك ئەدا كە نووسەرێكی نموونەیی یە و ڕەخنە لە ئەدای دەسەڵات ئەگرێت, بەڕێزان من نامەوێت زۆر بچمە قوڵای باس كردنم لە كەسیەتی و هەڵسو كەوتەكانی ئەم مرۆڤە خۆ فرۆشە, بەڵكو بە بەڵگەوە بۆتانی دەسەلمێنم كە ڕووی ڕەشی فەرهاد پیرباڵ بۆ زیاتر لە ساڵێكە كەشف بووە بۆ خەڵكی كوردستان گە ئەو مرۆڤە چڵكاو خۆر و جاش قەڵەمی بنەماڵەی بارزانی یە , بەڕێزان ساڵێك لەمەوە بەر لە 22 \10\2008 كاتێك نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی حكومەتی ماوە بەسەرچوو كتێبخانەی گشتی نوێی كردەوە لە پاركی سامی عبد الرحمان بەناوی (كتێبخانەی زەیتوون) كە دیاری كۆماری كۆریای باشوور بوو بۆ خەڵكی كوردستان و شاری هەولێر بەر لە تەواو بوونی وادەی كار كردنیان لە هەولێر, نێچیرڤان بارزانی لە ووتەكەی دا ووتی : من ئەمەوێت دیارییەكی بە نرخ پێشكەش بكەم بەو كتێبخانەیە ئەویش بریتی یە لە نوسخەیەكی ئەسڵی ڕۆژنامەی كوردستان كە یەكەم ڕۆژنامەی كوردیە لە قاهیرە دەرچوو لە ساڵی 1898 , تاكو ئێرە ئاسایی یە, بەڵام موفاجەئەی گەورە ئەوە بوو نێچیرڤان بارزانی بەخۆی ماسكی فەرهاد پیرباڵی لابرد و كەشفی كرد كە سەگی بنەماڵەی بارزانیە : ووتی ئەم نووسخە ئەسڵییە دكتۆر فەرهاد پیرباڵ بە دیاری دای پێم , وە منیش هیچی تر شك نابەم لەوە بەنرختر بێت بە دیاری دەیدەم بە كتێبخانەی زەیتوونی هەولێر بۆ زیاتر دەوڵەمند كردنی,من لێكدانەوەی ئەمە بۆ خەڵك بەجی دێڵم!
لەتەوەری دووەمس باسەكەم دەربارەی فەرهاد پیرباڵی جاش قەڵەمی بنەماڵەی بارزانی, من دەمەوێت لێرەدا یەكێك لە خاڵە شاراوەكان و باكگراوەندی فەرهاد پیرباڵتان بۆ باس دەكەم كە كەم كەس دەیزانێت, ئەویش ئەوەیە كە فەرهاد پیرباڵ برایەكی هەیە بەناوی (خەسرۆ پیرباڵ) كە بۆماوەی زایاتر لە 10 ساڵ دەبێت لە ووڵاتی فینلەندا و باكوری ئەورپایە, ناوبراو بەرپرسی حیزبی و پاراستنی پارتی بوو لە فینلەندا و باكوری ئەوروپا, كە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی گشت چالاكیەكان بوو لەو وڵاتەدا, ناوبانگێكی زۆر خراپی هەیە لە ڕووی بەد ڕەوشتی و كاری خراپ و گوماناوی, لەبەر ئەوەی ناوبراو لە تێستی پاراستن بە پلەی ئیمتیاز دەرچوو , بۆیە ئێستا پارتی (خەسرۆ پیرباڵ) ی برای فەرهاد پیرباڵیان گەڕاندۆتەوە كوردستان لە مەكتەبی سیاسی پارتی كار دەكات لە مەسیف بە پلەی ڕاوێژكار, من لێكدانەوەی ئەمەش بۆ جەماوەر و ڕۆشنبیران بەجێ دێلم!
تێبینی : بۆ بینینی بەڵگەكەم كە بەزمانی عەرەبی یە لە كۆتای دێرەكاندا نووسراوەی تكایەی كلیك لەسەر ئەم لینەكەی خوارەوە بكە :
http://www.krg.org/articles/print.asp?anr=26132&lngnr=14&rnr=274
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست