کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


دەورى پشتیوان سادق و بەرپرسە ئیداریەكان لە هەولێر

Monday, 09/11/2009, 12:00


دەورى پشتیوان سادق و بەرپرسە ئیداریەكان لە هەولێر

رەسوڵ حسێن

شارى هەولێر بە پێى هەڵكەوتەى وەك پایتەختى هەرێم سەنگى خۆى هەیە و هەردەم پارتە كوردیەكان لە ململانێى ئەوەدان، كە بتوانن پێگەى خۆیان لەوشارەدا فراوان بكەن، ئەمەش لە رێى كادیرەكانیانەوە.

پشتیوان سادق وەك بەرپرسى لقى2ى پارتى لە لایەن پارتەكەیەوە وەك بەرپرسى لقى ئەو شارە دانراوە، لەبەرامبەردا چەند كەسێكى تر لە پۆستە ئیداریەكانى ئەو شارەش داندراون. مەرامى پارتیش لەو كەسە حیزبی و حكومیانە ئەوەیە لە رێى تواناى ئەوانەوە بتوانن پێگەى خۆیان فراوان بكەن و جەماوەرى ئەو شارە لە رێى كارەكانیانەوە راكێشنە ناو حیزب، یاخود بە شێوەیەكى تر لە هەڵبژاردنەكاندا دەنگى زۆرینەى دانیشتوانى ئەو شارە بۆ خۆیان ببەن.

گەر بڕوانینە دەورى پشتیوان سادق و بێلایەنانە بڕیارى لەسەر بدەین بە بەراورد لە نێوان كەسە حكومیەكانى ئەو شارە، دەزانین ئەو كاریگەریەى ئەو بوویەتى لەسەر خەڵكى شارەكە، بە پێچەوانەوە كەسە جكومیەكان بە پێى تواناى خۆیان خەڵكیان رەنجاندووە، بۆ ئەم راستیەش دەرگاكراوەیى لقە بە رووى خەڵكدا و جیا لەوەش بە رووى بێلایەنەكانیشدا، هەروەها بە پێچەوانەى كەسە حكومیەكان كە برا و كەسە نزیكەكان و تەنانەت كوڕە خەزوور و كاسەلێسەكانى خۆیان كردووەتە بەچكە بازرگان و زەوى روكن و بیناى روكن و گەراجى روكن و بەنزینخانەى روكنیان بۆ دابینكراوە و دەستیان لە تەواوى بوارى بازرگانى و ئابوورى ئەو شارە گیر كردووە، هەریەك لە شوێنى خۆیدا بەچكە فیرعەونێكە، كەچى دەبینین براكانى پشتیوان سادق لە ناو خەڵكدا نەناسراون بەو پێیەى كە هیچ ئیمتیاز و كارگە و مەزرەعە و بەنزینخانەیان نییە، تەنانەت موچەیەكى كەمیش وەك هەر كەسێكى تر وەردەگرن.

دواتر پشتیوان كەسێكى جەماوەرییە و هەمیشە لەگەڵ ئازار و كێشەكانى خەڵكیدا دەژیت و بۆ ساتێك پشتى نەكردووەتە خەڵكى لێقەوماو و غەدر لێكراو بە پێى توانا هاوكارى ماددى و مەعنەوى خەڵكى كردووە، لێ بەرپرسە حكومیەكان هێندەى وەبیر بەرژەوەندى و ویستى تایبەتى خۆیانن و لە سەر ئەرزەى روكن و ...روكن و....روكن......... ململانێیانە و لە هەڵپەدان، هێندە بەرژەوەندى خەڵكەكەیان لەبەرچاو نییە.

لێرەدا دەتوانین بڵێین هێندەى پشتیوان سادق كاریگەرى باشى هەبووە لە تەواوى رووەكانەوە بەسەر شارەكە و دروستكردنى جەماوەر، لە بەرامبەردا بەرپرسە حكومیەكان خەڵكیان رەنجاندووە و قۆرخى دەسەڵاتەكانیان بۆ ویستى تایبەتى خۆیان و چواردەورەكەیان كردووە.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە