كوردستان هەرێمی دیکتاتۆرەكان
Monday, 26/07/2010, 12:00
كاتێك سەدام لەسەر تەختی دەسەڵات بو ئەم هەرێمە لە ناڵەناڵێكی غەمناك دابو , هەر تاكێكی كوردستان یان دەبوایە یاخی بوایە و روی لە شاخ بكردایە كە ئەگەر چەكیشی نەبوایە دەبو بەمانا حەقیقیەكەی وەك كۆیلە خۆی رادەستی بەعس بكردایە هەمو تاكێك بە هیوا بو ئەم دیكتاتۆرە لەناو بچێت و كوردستان هەناسەی ئازادی هەڵبمژێت و تاكەكانی ژیانێكی ئاسای بۆ خۆیان بگوزەرێنن , بەڵام ئەم هیوایە بوە رقێكی ئەستور تا لە ئەنجامدا یاخی بونێكی سەرتاسەری دروست بو دواتر راپەرین بەرهەمهات بەڵام لەم هەرێمە بەناو ئازادە دوو بەبێ كێشە و شەڕ هاوڵاتیان ژیانیان نەگوزەراند لە كاتێكدا لە پێناوی دەسەڵات هەزارەها تاكی ئەم هەرێمەیان كردە قوربانی خەیاڵە نائەخلاقیەكانیان , لە دوای راپەرین و دەركردنی دیكتاتۆری گەورەی عێراق كە تەنها بە دوای دەسەڵات و ئامانجە نا شەرعیەكانی وێڵ بو ئنجا لەكوردستان دۆخەكە گۆڕا بۆ شێوەیەكی تری دیكتاتۆری كە ئەوانیش هەریەكەیان لە مەسعود بارزانی و جەلال تاڵەبانی دوو دیكتاتۆری گەورەی تری كوردستانن كە لە دوای سەدام دەسەڵاتی دیكتاتۆریان بەرهەمهێناوە , سەدام دەكوشت لە پێناوی دەسەڵاتی خۆیدا مسعود و جەلالیش بەهەمان شێوە خەڵكیان بەكوشت دەدا لە پێناوی سەپاندنی دەسەڵاتی خۆیان . كەواتە هەمومان ئەوە دەزانین كە لەم هەرێمە لە ئەنجامی شەری ناوخۆ چ خوێنێك رژاوە ئایا ئێمە دەزانین چەندەها دایك جەرگیان سوتا ئایا ئێمە دەزانین چەند منداڵ بێ باوك مانەوە دەزانین چەند ئافرەت بیوەژن كەوتن لە ئەنجامی شەری تەپكی حەمەداغا و كڵاو قاسم و سەری رەش , بۆچی ئەم هەمو خوێنە رژا ئەم هەمو منداڵە بێ باوك مانەوە كە كەسێك نەبو پارویەك نانیان بۆ پەیدا بكات , ئەم هەرێمە لە دوا هەناسەدانی تراجدیای خۆیدا بو بەڵام دیكتاتۆرەگەورەكان زیاتر ئاگری شەری ناوخۆیان خۆش دەكرد و خۆشیان لە سەفەری ئەمریكا و ئەوروپادابون , هەروەها ماڵ و منداڵەكەشیان لە ئەورو پا زمانی كوردیشیان نەدەزانی ئایا لەناو ئەم دوو دەسەڵاتەدیكتاتۆریەدا چەند بەچكە رێوی و چەقەڵی فێڵ باز و چەند باندی مافیای لێ دروست بوە ئێمە دەزانین ؟ بێ گومان نازانین ژمارەیان چەندە بەڵام ئەوە دەزانین رۆژانە هەواڵی كوشتنی چەندەها كەسمان بەر گوێ دەكەوت كە لە شەوداو لەناو ماڵی خۆیدا كوژراوە ئەمانە باندە مافیایەكانی ئەم دوو دیكتاتۆرە گەورەیەی هەرێم بون كە سەری رۆڵەكانی ئەم میللەتەیان بەسەیارەكانیان پاندەكردەوە , دیسانەوە خەڵك بوەهەمان كۆیلەی سەردەمی دەسەڵاتی بەعسی سەدامی , كە یان دەبوایە كورد كوژیت بكردایە یان دەبوایە لەم وڵاتە رات بكردایە ئێمە هەمومان ئەوە دەزانین تاكو ئەم دوو دیكتاتۆرە گەورەیە رێكنەكەوتن هەرێم و دەسەڵات دوو پارچەبو , دیسان كە ئەوان رێكەتن بەشێوەیەكی تر دەسەڵاتی دیكتاتۆریان هەژمون كرد , بەڵام ئەمجارە چەندان فەرخە دیكتاتۆریان دروست كرد كە لە ژێر دەستی ئەم دوو دیكتاتۆرە دەرسیان وەرگرتبو ئەمجارەیان هاتن ریكەوتن كە سەروەت و سامانی ئەم میللەتە دابەش بكەن بۆخۆیان و میللەتیش ببێتە كۆیلەی ئەم دیكتاتۆرانە بە موچەیەكی مەمرەو مەژی , كاتێكیش خەڵك نارەزای خۆی دەردەبڕی ئیدی یەكسەر نان براویان دەكرد لە كارو كەسابەت دور دەخرێنەوە هەمو ئەمانە بە شێوەی جیاواز بەرهەمی دیكتاتۆری بون لە ئەنجامی ئەم دەسەڵاتەش چەندەها دیكتاتۆری تر دروست بون كە ژماردنیان كۆتای نایەت كوشتنی سەردەشت عوسمانیش یەكێكی تربو لەو شێوەیە ی هەژمونی دەسەلاتی ئەم شێوە دیكتاتۆریە .
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست