مەڵبەندى چۆمان دواى پلینۆم،،كاك كۆسرەت بۆ تۆمە.......

Monday, 30/11/2009, 12:00


وەك بینیمان دواى كێشمە كێشمێكى زۆرى ناو یەكێتى نیشتمانى كوردستان ئەمجارەشیان نەتوانرا خۆ لەقەرەى كۆنگرە بدرێت،ئەمە بۆچى ئەگەرێتەوە؟؟ من وەڵامەكەى بۆ خوێنەر جێ ئەهێڵم ولەوەیان نامەوێت بیكەمە یەكێك لەتەوەرەكاتى نووسینەكەم،بە تایبەت ئەمەوێت لەو نووسینەمدا بیخەمە بەر باس و لێكۆڵینەوە تایبەتە بە مەڵبەندە داتەپیوەكەى چۆمان و زۆربەى كارەكانى مەڵبەندى ناوبراو بەر لە پلینۆم و دواى پلینۆم من باسى شكستە ئابڕووبەرانەكەى یەكێتى و ئەو مەڵبەندە ناكەم كە لە 25/ 7/2009 هەموومان بەچاوى خۆمان بینیمان چونكە ئەوەندە باس كراوە ئیدى سوودى ئەوەى نەماوە ئاماژەى بۆ بكرێتەوە.(40 دەنگى گۆڕان هیچ نیە ئەوانە كۆمەڵێك خەڵكى ....) ئەمە قسەى بەرپرسە دزەكانى مەڵبەندە كە سەرووى خۆیان پێ گێل كرد، ئیستا با بێمە سەر ئەسڵى مەقسەد جەنابى كاك كۆسرەت تۆ كەسێكى تێكۆشەرى نكۆڵى لەوە ناكرێت كاتێك كە مەڵبەندى چۆمان لەسەر جەنابت حسابە تاكەى ئەتەوێت ئەم هەموو خەڵكە تێكۆشەرەى باڵەكایەتى بەو چەند كەسەى ناو مەڵبەند بگۆریەوە؟؟ تاكەى رێگا ئەدەن ئەوانە دڵى خەڵك رۆژ لە دواى رۆژ برەنجێنن و لەبرى ئەوەى لە خەمى یەكێتى و مێژووەكەى دابن تەنها لە خەمى پارەو گوزەرانى خۆیاندان، كاك كۆسرەت كوا لێپرسینەوت لەسەر داوێنپیسێكى وەك جێگرێكى مەڵبەندى چۆمان بە ناوى(ح.و) كە تەماح لە شەڕەف و نامووسى خانەوادەى شەهیدان ئەكات؟؟ئەى نەهاتنە لات و شكاتیان نەكرد؟؟بۆ خۆت بێ دەنگ كردووە؟؟ یان مەلا بەختیار و عیماد ئەحمەد پشتى ئەگرن بۆیە دەبرتان كرد؟؟بەسە عەیبە بۆ ئیوە..كاك كۆسرەت خەڵك گلەیى لە مام جەلال ئەكرد كە پشتى باڵەكەى خۆى ئەگرێت، كەچى بینیمان چۆن قوربانى بە برازاكەى خۆیداو لەمەڵبەندى كۆیە لاى برد،بینیمان چۆن بەرزانى دەرپەڕاند لە مەڵبەندى سلێمانى و ئەرسەلان بایزى كردە كارتۆن لە پەرلەمان و جەنازەى ئیسلامى لێپرسراو مەڵبەندى زاخۆى خستە خوارەوە و چەندانى تر،،كەچى نەمانبینى جەنابت تاكە گۆڕانكاریەك لە تەنها مەڵبەندێكدا بكەى و تەنانەت چاو بپۆشى لەو هەموو گەندەڵى و ئەو دزیەى كە ئیستاش لە مەڵبەندى چۆمان ئەكرێت،بۆ ناپرسى وەرن بزانم چیتان كردووە دواى پلینۆم و چەند كەستان هێناوەتەوە لەناو گۆڕان؟بۆ ناپرسى كەبۆچى ئیستاش خەڵك ئەچێتە ناو گۆڕان لە باڵەكایەتى؟بۆ جورئەت ناكەى ئەو دەم و چاوانەى مەڵبەند كە 3 بۆ 4 ساڵە خەڵك دەرئەپەڕێنن بیانگۆرى و خەڵكى بەتوانا تر جێگەیان بگرێتەوە؟وادیارە باڵەكایەتى تەنها ئەو 6،،7 كەسەى لێیە كە بتوانن ئیدارەى مەڵبەند بدەن..بۆیە لە كۆتایى داواكرارم بتوانى ئەم دەم و چاوانە لابەى لەو مەڵبەندەو خەڵكى تر تاقى بكەیەوە...زۆر بەڵگەم لەلایە لەسەر دزى و گەندەڵیەكانى بەرپرسانى مەڵبەند دواتر دەیانخەمە روو..

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە