بەیاننامەى كومەڵیك لەگەنجان بزوتنەوەى گۆڕان سلێمانى دەربارەى كوبونەوە ى نێوان نەوشیروان مستەفا ومسعودبارزانى
Monday, 25/11/2013, 12:00
ناڕەزایى كومەڵیك گەنجانى بزوتنەوەى گۆڕان
لەدواى ئەوەى بزوتنەوەى گۆڕان بەشدارى هەڵبژاردنى كرد ئێمەكە كۆمەڵێك لە گەنجانى سەر بە بزوتەوەى گۆڕان زۆر بەهیوایەكى گەورەوە كارمان كرد بۆسەرخستنى
بزوتنەوەى گۆڕان تا ئاوات و هیواكانمان لەم بزوتنەوەیەدا بەدیبێت زۆرخۆرسكانە بەبێ ئیمتیا زو چاوەرى دەست خۆشى كارمان كرد بۆسەركەوتنى لیستى بزوتنەوەكە
لە ڕابردودا زۆربەى ئەندامانى ئیمە لە ڕیزەكانى حزبێكى دیكەوە هاتبوینە ناو گۆڕان كە بەهۆى هەندیك جیاوازیمان لە سیاسەتى ئەو حزبەدا وازمان هێنابوو درێژەمان دابوو بە خەبات لە ناو گۆڕاندا .
لە رۆژی 25-11-20013 كۆوبونەوەى هەردوو بەڕێزان (مسعود بارزانى و نەوشیروان مستەفا) بوو لە پیرمام تێبینى و سەرنج و ناڕەزایى یەكانمان بە گشت هەڵسوڕێنەرى بزوتنەوەى گۆڕان ڕادەگەیەنین بە ئاست ئەو كۆبونەویەو ناڕۆشنایى كۆبونەوەكە كە بریتییە لە :-
*بەزوترین كات ئاشكراكردنى ناوەڕۆكى كۆبونەوەى هەردوو بەڕێزان (نەوشیروان مستەفا و مسعود بارزانى) بۆ گشت خەڵكى كوردستان و هەڵسوراوانى بزوتنەوەى گۆڕان بەتایبەتى كە كۆبونەوەى ژوورە تاریكەكان دژى سیاسەت و بەرنامەكانى بزوتنەوەى گۆڕانە كە خودى نەوشیروان مستەفا لە زۆربەى وتەكانیدا تەئكیدى لەوە دەكردەوە كە دەبیت كۆبونەوەى دوو قۆڵى و ژوورەتاریكەكان كۆتاىی پێ بێت .
* بزوتنەوەى گۆڕان سیاسەتەكانى خۆى لە ئاست ناوى سەرۆكى هەرێم دوپات بكاتەوە كە ئایا سەرۆكى هەرێمى كوردستان (سەرۆكى ماوە بەسەرچووە) یان سەرۆكى ڕاستەقینەیە .وەك ئاشكرایە پێشووتر كەناڵى كەى ئین ئین بڕیارى دابوو، كە ناولە سەرۆكى هەرێم بنرێت سەرۆكى ماوە بەسەرچوو ؟
* هۆكارى بەشدارى نەكردنى گەنجان و هەڵسوراِوان لەم كۆبونەوە چارەنوسسازەدا چییە ؟ ئایا ئەمە بزوتنەوەكە بەرەو تاك ڕەوى نابات لەكاتیكدا ئەم بزوتنەوەیە بەشیكى زۆرى لەگەنجان پێك هاتووە بەڵام گەنجان فەرامۆش دەكرێن .
* بەرنامەى بزوتنەوەى گۆڕان كاركردن بوو بۆگەرانەوەى دەستورى هەرێمى كوردستان ئەویش بەهۆى ئەوەى، كە حوكمى وڵات لە سەرۆكایەتىیەوە بكرێت بە پەرلەمانى، بەڵام لە كۆبونەوەكەى هەردوو بەڕێزاندا باس نەكرا. ئایا بزوتنەوەى گۆڕان سیاسەتى گۆڕیوە دەربارەى حوكمى كوردستان یان لە ئەجینداى بزوتنەوكەدا بوونى نەماوە و ڕازیە بە حوكمى بنەماڵەیی .
*بزوتنەوەى گۆڕان لە ڕابردودا كەسوكارى شەهیدانى خۆپیشاندانەكانى 17ى شوباتى وەك هەڵسوڕاوانى بزوتنەوەكە سەیر دەكرد. لە ڕابردودا بزوتنەوەى گۆڕان لەهەوڵى ئەوەدابوو كە تەقەكەرانى ئەو ڕووداوە بەتایبەتى پارتى دیموكراتى كوردستان ڕووبەڕوى دادگا بكاتەوە! ئایا لە كۆبوونەوەى ئەمڕۆدا كاك نەوشیروان مستەفا وەك سەرۆكى بزوتنەوەكە ئەو داوایەى باسكردوە یان ئەوانەى لەو ڕووداوە شەهیدبوون بوونە قوربانى كۆبونەوە بە و وەرگرتنى چەند وەزارەتێك ؟
.
كۆمەڵیك لە گەنجانى بزوتنەوى گۆڕان لەسلێمانى
25/11/2013
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست