کاتێک نەفامێک قەڵەم و جەلادێک چەک و خائینێکیش دەستەڵات دەگرنە دەست، نیشتیمان دەبێتە جەنگەڵستان، چیدی بۆ ژیان دەست نادات..(دکتۆر مستەفا السباعی)


چه‌ند ڕاستییه‌ک بۆ ئه‌وه‌ی که ‌ئه‌نفالچییه‌کان مێژوو نه‌شێوێنن!

Sunday, 01/11/2009, 12:00


دوابه‌دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌و ڕاپۆرتێک له‌سه‌ر ئه‌نفالچییه‌کانی دوێنێ و شۆڕه‌سواره‌کانی ئه‌مڕۆی پارتی و یه‌کیه‌تی له‌سایتی پارتی چه‌پی کوردستاندا ، که‌سانێک که‌له‌نزیکه‌وه‌ئاگاداری ئه‌و تاوانه‌مه‌زنانه‌ن ، که‌م و زۆر هاتوونه‌ته‌گۆ و ڕوناکیی زیادتر ئه‌خه‌نه‌سه‌ر هه‌ندێک له‌و ڕووداوانه‌.
هه‌ر له‌و ڕووه‌وه‌، منیش چه‌ند ڕاستیی و به‌سه‌رهاتێک بۆ‌خوێنه‌ران و هاونیشتمانییان باسئه‌که‌م که‌خۆم تیایاندا ژیاوم ، بۆ ئه‌وه‌ی که‌ویژدانی خۆم‌و گیانی ئه‌و شه‌هیدانه‌ئاسوده‌بکه‌م و جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌شم ئاگاداری ڕاستییه‌کان بن و تاوانبارانیش که‌ئه‌مڕۆ بۆیان لواوه‌! به‌ئاره‌زووی خۆیان مێژوو نه‌شێوێنن.
سه‌رده‌مانێک که‌ناوی پێشمه‌رگه‌پیرۆز بوو ، شه‌هیدکردنی پێشمه‌رگه‌گه‌وره‌ترین تاوانی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی بوو ، به‌داخه‌وه‌، له‌م سه‌رده‌مه‌شدا ئه‌وانه‌ی پێشمه‌رگه‌یان شه‌هیدکردووه‌، به‌ئازادیی ئه‌سوڕێنه‌وه‌و به‌رامبه‌ر به‌خوێنی ئه‌و شه‌هیدانه‌ش ، موچه‌ی ماڵنشینیی و پارچه‌زه‌وی و موچه‌ی زیندانیی و یارمه‌تی هه‌مه‌جۆره‌ی تر وه‌رئه‌گرن!
له‌هه‌مووشی سه‌رشۆڕتر و قێزاوییتر ئه‌وه‌یه‌که‌هه‌ندێک له‌و پێشمه‌رگه‌کوژانه‌، ئه‌مڕۆ له‌لای حیزبه‌کانی ده‌سه‌ڵات ، نوێنه‌ری پێشمه‌رگه‌و زیندانییه‌دێرینه‌کانن!
له سه‌رده‌می ئه‌نفاله‌کاندا ، واته‌له‌ساڵی 1988 دا ، پێشمه‌رگه ‌شه‌هیدکردن و ته‌سلیمکردنی هه‌ندێکیان به‌زیندوویی به‌ڕژێم ، له‌لایه‌ن پێشمه‌رگه‌وه‌! له‌کاتی ته‌سلیمبوونه‌وه‌یاندا ، بووبوو به دیارده‌یه‌کی ئاشکرا و شێوازێکی نامه‌ردانه‌ی خۆبه‌ده‌سته‌وه‌دان. ئه‌وه‌ش که‌ئاشکرابوو ، ئه‌وه ‌بوو که‌زۆر جار ڕژێم مه‌رجی سه‌ختی بۆ خۆبه‌ده‌سته‌وه‌ده‌ران دائه‌نا و یه‌کێکیش له‌وانه‌ئه‌وه‌بوو که‌هه‌ندێک پێشمه‌رگه‌به‌زیندوویی ڕاده‌ستی ڕژێم بکه‌نه‌وه‌، ئینجا ڕژێم لێیان خۆشئه‌بێت.
له‌و مامه‌ڵه‌و سه‌ودایه‌ی ڕژێم و ئه‌و تاوانکارانه‌دا که‌وره‌یان ڕووخابوو ، ژماره‌یه‌کی زۆر له‌پێشمه‌رگه‌، به‌تایبه‌تیی پێشمه‌رگه‌کانی حیزبی شیوعی ، بوون به‌قوربانیی. کڵۆڵییه‌که‌ی ئه‌وانیش له‌وه‌دا بوو که‌له‌لایه‌که‌وه‌جاش و به‌کرێگیراوه‌کانی ناو پێشمه‌رگه‌کانی یه‌کیه‌تی خیانه‌تیان لێئه‌کردن و له‌لایه‌کی تریشه‌وه‌جاش و به‌کرێگیراوه‌کانی ناو پێشمه‌رگه‌کانی پارتی.
منیش وه‌ک کۆمه‌ڵێک له‌و پێشمه‌رگانه‌، یه‌کێک بووم له‌وانه‌ی که‌به ‌پلانێک ، له ‌لایه‌ن مه‌فره‌زه ‌هاوبه‌شه‌کانی ئه‌منی سلێمانیی و ئه‌منی عامه ‌و چه‌ند خۆفرۆشێکه‌وه‌گیرام!
له ‌ماوه‌ی لێکۆڵینه‌وه‌له‌گه‌ڵمدا له ‌ئه‌منی سلێمانیی و ئه‌منی عامه ، ‌زۆر ڕووداوی هه‌مه‌جۆره‌له‌ناو زیندانییه‌کاندا باسئه‌کران ، یه‌کێکیش له‌و باسانه‌، شه‌هیدکردنی پێشمه‌رگه‌و ته‌سلیمکردنیان بوو به‌ڕژێم له‌لایه‌ن هێمنه ڕه‌شه‌وه!
له ‌دا حوکمدرام به‌له‌سێداره‌دان ، هه‌ر ئه‌و ڕۆژه ‌بردمیان بۆ به‌ندییخانه‌ی ئه‌بوغرێب ، به‌شی له‌سێداره‌دان (قاتع إعدام) ، له‌وێ کۆمه‌ڵێک له ‌هاوڕێیانی پێشمه‌رگه‌ی لێبوو ، یه‌کترمان له‌و ‌ماوه‌ی 10 ساڵه‌ی پێشمه‌رگایه‌تیمدا ئه‌ناسی ، له‌وانه‌ش شه‌هیدان ، ‌جه‌وهه‌ر ، حه‌یده‌ر ، هاتف و ئه‌حمه‌د بازۆکا ، به ‌داخه‌وه‌له‌سێداره‌دران. هه‌روه‌ها کاوه ‌و حه‌مه ‌قڕگه‌یی که‌ئێستا له ‌ژیاندان.
که‌سانی ترم له‌وێ ناسی و خۆشبه‌ختانه ‌هه‌ندێکیان له ‌ژیاندان وه‌ک ، مامۆستا نێرالله ‌سورچی ، موحسین دزه‌یی ، سه‌عدون هه‌ڵه‌بجه‌یی و فازڵ.
هاوڕێی شه‌هید ، ئه‌حمه‌د بازۆکا یه‌کێک بوو له‌و پێشمه‌رگه ‌ئازایانه‌ی که‌دوای ئه‌نفال ، ناوچه‌ی گه‌رمیانیان به‌جێنه‌هێشتبوو ، به‌ڵام به ‌ناپاکیی و خیانه‌ت ئه‌درێنه‌ده‌ست دوژمن!
هاوڕێ ئه‌بو ڤیان هه‌ر له‌وێدا شه‌هید ئه‌بێت ، ئه‌حمه‌د ، هاتف و حه‌یده‌ر ئه‌گیرێن.
هاوڕێ ئه‌حمه‌د بازۆکا باسیکرد چۆن به ‌نامه‌ردانه‌هێمنه ڕه‌ش و چه‌کداره‌کانی ، "ملازم سه‌عد" یان ته‌سلیم به‌ڕژێم کرد و هاوڕێکانی شه‌هید کران.
له ‌(قاگع إعدام) که‌سێکی لێبوو ناوی "ێفوگ" بوو ، پێیان ئه‌وت (ئه‌بو عجیل).
سفوگ ئه‌فسه‌ری ده‌زگای موخابه‌رات بوو ، بۆ کار ناردرابوو بۆ وڵاتی مه‌غریب ، له‌وێ وه‌ک خۆی باسیئه‌کرد ، پاره‌یه‌کی زۆر دیار نه‌ماوه و ‌گومانیان له‌و کردووه و ‌حوکمی له‌سێداره‌دانیان به‌سه‌ردا دابوو ‌، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌خزمی ئه‌رشد یاسین ، پاسه‌وانی که‌سیی سه‌دام بوو ، 4 ساڵ له ‌به‌شی له‌سێداره‌دان مابووه‌وه‌و سزاکه‌یان به‌سه‌ردا جێبه‌جێ نه‌کردبوو ، پاش ئه‌وه‌ی که‌من چوومه ئه‌و به‌شه‌، دوای ساڵێک ئازادیان کرد.
ێفوگ بارێکی تایبه‌تیی هه‌بوو ، جیاواز بوو له ‌زیندانییه‌کانی تر ، ژورێکی به ‌ته‌نیای هه‌بوو ، ته‌نیا ده‌رگا له‌و ئه‌کرایه‌وه و ‌هاتوچۆی ئه‌کرد له‌نێوان ژوره‌کا‌ندا و خواردنی دابه‌شئه‌کرد به‌سه‌ر زیندانییه‌کاندا.
په‌یوه‌ندیی باش بوو له‌گه‌ڵ پاسه‌وانه‌کاندا و ‌هه‌واڵی ده‌ره‌وه‌یان بۆ ئه‌هێنا و زۆربه‌ی کات ئه‌یزانی ڕۆژانی یه‌ک شه‌مه ‌و چوار شه‌مه ‌کێ ئه‌به‌ن بۆ له‌سێداره‌دان. زۆر ڕقی له ‌شیعه‌بوو ، بڕوای به ‌خه‌و هه‌بوو.. تد.
له‌به‌رئه‌وه‌ی که‌‌من عه‌ره‌بییه‌که‌م باش بوو ، دوای دابه‌شکردنی خواردن ، تا پاسه‌وانه‌کان ئه‌یانکرده‌وه‌ژوره‌که‌ی خۆی ، ئه‌هاته ‌به‌رده‌م ئه‌و ژوره‌ی ‌منی لێبووم و وتووێژمان ئه‌کرد و باسی زۆر شتمان ئه‌کرد.
کاتێک که‌زانی من پێشمه‌رگه ‌بووم ، باسی ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی بۆم ئه‌کرد که‌له ‌ماوه‌ی ئه‌و 4 ساڵه‌دا که‌ئه‌و له‌و به‌شه‌ی له‌سێداره‌داندا بینیونی و له‌سێداره‌درابوون.
یه‌کێک له‌وان ملازم سه‌عد بوو. ‌‌هه‌رچه‌نده‌منیش له‌چاوه‌ڕوانیی جێبه‌جێکردنی له‌سێداره‌داندا بووم ، به‌ڵام ئاره‌زووم بوو که‌بزانم ملازم سه‌عد چۆن گیراوه‌.
ێفوگ وتی ملازم سه‌عد بۆی گێڕاوه‌ته‌وه که‌‌که‌سێک به ‌ناوی هێمن ڕه‌ش و چه‌کداره‌کانی به ‌نامه‌ردیی ، هاوڕێکانیان شه‌هید کردووه ‌و ئه‌ویشیان ته‌سلیمی ڕژێم کردووه!
ئه‌و باسانه‌مشتێکن له‌خه‌روارێک که‌له‌ماوه‌ی نزیکه‌ی 14 ساڵ له‌زینداندا ده‌رباره‌ی چه‌ندان تاوانبار و پێشمه‌رگه‌کوژان ، خۆفرۆش و سیخوڕانی ڕژێم له‌ناو لایه‌نه‌کانی کوردستاندا ، بیستوومن‌.
هیوادارم ڕۆژێک بێت که‌به‌خه‌باتی هه‌موو لایه‌کمان یاسا له‌کوردستاندا سه‌روه‌ر بکه‌ین و دادگای تایبه‌تیی به‌و تاوانه‌مه‌زنانه‌دروستببێت و گیانی تێکڕای شه‌هیدان ئاسوده‌بکرێت و ئه‌و تاوانبارانه‌ی که‌ده‌ستیان سوره‌به‌خوێنی پێشمه‌رگه‌و ئه‌مڕۆ به‌ئازادیی به‌به‌رچاوی که‌سوکاری شه‌هیدان و هاوڕێکانیانه‌وه‌ئه‌سوڕێنه‌وه‌، به‌سزای دادپه‌روه‌رانه‌ی خۆیان بگه‌ن.
بێگومان ئه‌وه‌ش کاری جه‌ماوه‌ری گه‌له‌که‌مان و هێزه‌به‌رهه‌ڵستکاره‌کان و ته‌واوی ڕێکخراوه‌جه‌ماوه‌ریی ، شارستانیی و کۆمه‌ڵایه‌تییه‌کانی گه‌له‌که‌مانه‌.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست






کۆمێنت بنووسە