بـه‌رهه‌م سـاڵـح که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی و دیپلۆماتێکــی به‌تـــوانا.....
Wednesday, 28/04/2010, 12:00
گه‌ر ئاورێك له مێژووی ڕابردووی گه‌لان بده‌ینه‌وه ده‌که‌وێته به‌رچاومان که له هه‌رچه‌رخ زه‌مه‌نێکدا که‌سایه‌تیه‌کی ناوداروو به‌توانا هه‌ڵئه‌که‌وێت ئیتر چ له‌بواری سیاسی‌دا بێت یان کۆمه‌ڵایه‌تی یان ڕۆشنبیری ..هتد... ئه‌م که‌سایه‌تیه ناودارانه لاپه‌ڕکانی مـێژویان بۆ خۆیان و نه‌ته‌وه‌که‌یان دره‌وشانووه‌ته‌وه و به‌گه‌لانی دونیایان ناساندووه ، له هه‌موو ساڵێکدا یاده‌وه‌ریان بۆ ئه‌کرێت و یان زۆر له خه‌ڵاته ئه‌کادیمی و زانستیه‌کان له‌سه‌ر ناوی ئه‌مان ئه‌به‌خشرێت به‌و که‌سانه‌ی که له‌و بووارانه‌دا خزمه‌ت به مرۆڤایه‌تی ده‌که‌ن . جێگای شانازیه ئێمه‌ش وه‌ک گه‌لی کورد زۆر دڵسۆزوو به ئه‌مه‌ک بین بۆ ئه‌و که‌سایه‌تیه ناودارانه‌ی خۆمان و ڕێز له خه‌بات و ماندووبونیان بگیرێت . ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندی به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه ویستم بۆ خۆێنه‌ری به‌ڕیزی بنوسم که له‌م چاره‌که سه‌ده‌ی ئه‌م دوایه‌دا له‌و که‌سایه‌تیه به توانایانه له ناو گه‌لی خۆشمان‌دا هه‌ڵکه‌وتوه که له ماوه‌یه‌کی زۆر که‌مدا توانیوێتی له ئاستی ناوچه‌یوو نێوده‌وڵه‌تیدا به‌شێوه‌یه‌کی له‌به‌رچاو ده‌رکه‌وێت و ببێته که‌سایه‌تیه‌کی سیاسی و دیپلۆماتێکی به توانا یه كیك له وانه ش دکتۆر به‌رهه‌م که سه‌رۆک وه‌زیرانی دوو ده‌وری ئێستای حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستانه به‌نده‌ی نوسه‌ر به‌ئامانه‌ته‌وه كه دوستى دکتۆر به‌رهه‌م نیم به‌ڵام له ناو خه‌باتی سیاسی کوردستانا ئه‌وه‌نده‌ش دوور نیم و چاودێری گۆرانکاریه‌کان زۆر به‌وردی ده‌که‌م و لاپه‌ره‌کانی ڕۆژنامه‌کوردیه‌کان و سایته‌کان ڕۆژانه ده‌خوێنمه‌وه و له ئه‌نجامی هه‌ندێک نوسینی ناراست و دروست کراو له‌سه‌ر دکتۆر به‌رهه‌م ، په‌نام بۆ ئه‌م نوسینه برد و ده‌یخه‌مه به‌رچاوی خوێنه‌رانی خۆشه‌ویست . لێره‌وه گله‌یی ئاراسته‌ی ئه‌و سایت‌و ڕۆژنامانه ئه‌که‌م که ویژدانی نوسینه‌کانیان هه‌ڵسه‌نگێنن له‌گه‌ڵ ووڵات پارێزییاندا که ته‌نها ویژدانێکه بۆ کۆکردنه‌وه‌ی هه‌موومان له ژێر ئه‌و ئاڵا پیرۆزه‌ی کوردا که بووه‌ته سیمبوڵی مافه ڕه‌واکانمان و دوژمنه‌کانمانیان توشی شۆک کردوه. به‌داخه‌وه له هه‌ندێک له سایته‌کانا چاویان له ئاستی ئه‌م پێشکه‌وتنو وه‌رچه‌رخانه‌ی کوردستان کوێر بوه‌و ته‌نانه‌ت ڕاسته‌وخۆش پارێزگاری له ڕژێمه گۆڕبه‌گۆڕه‌که‌ی سه‌دام حسێن ئه‌که‌ن . هیوادارم ئێمه‌ی کوردیش چاو له گه‌لانی که بکه‌ین و سنوری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان بپارێزین و ڕیز له که‌سانی به‌توانای گه‌له‌که‌مان بگرین و هاوکاری ده‌سته‌ڵاتی کوردستان بکه‌ین نه‌ک تێکده‌ری ئه‌و ئه‌زمونه‌بین که به درێژایی مێژوو ڕوباری خوێنی له‌سه‌ر که‌وتوه‌و . ناڵیم له‌ئاست که‌م و کوڕیه‌کان بێده‌نگ بین و ده‌بێت له ڕوانگه‌ی دڵسۆزیمانه‌وه ڕوبه‌ڕوی ئه‌و که‌م و کوریانه‌بین هاوکاری لایه‌نه به‌رپرسه‌کان بین بۆ لێکۆڵینه‌وه‌و به‌دواچونی که‌مو کوڕیه‌کان و ڕاگه‌یاندنش ده‌بێت ده‌وری ده‌سه‌ڵاتی چوار ببینێت نه‌ک ده‌وری سوککردن و ناو زراندنی ئه‌زمونه‌که ،لێره ده‌مه‌وێت وه‌بیر ڕۆژنامه‌نه‌سه‌کان بهێنمه‌وه که ده‌وری دکتۆر به‌رهه‌م به‌رز ده‌نرخێنم له دروست کردنی ڕۆژنامه‌ی ئازادا له ساڵی 2003 وه که زۆریان له‌و ڕۆژنامه‌نوسانه‌ی ئیستا کار ئه‌که‌ن شاهیدی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی دکتۆر به‌رهه‌من به لام به داخه وه له بیریان كردوه .
..... سلیمانی 26/4/2010
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست