کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


به‌ره‌و 31 ئاب!

Monday, 30/08/2010, 12:00


31 ئاب له‌زهنی زۆربه‌ماندا زیندوه‌و کاره‌ساتێکه‌ئاسته‌مه‌له‌بیرچونه‌وه‌ی، مێژوه‌که‌شی ئاوڕبده‌ینه‌وه‌ده‌یبینین.
به‌داخه‌وه‌تا ئێستا له‌ڕووی مه‌یدانیه‌وه‌که‌مترین کاری له‌سه‌ر کراوه‌‌ که‌نابوایه‌ئاوا به‌ئاسانی به‌سه‌ر خه‌ڵکی کوردستاندا تێپه‌ڕێت! من ده‌زانم زه‌مه‌نی ئه‌و ڕوداوه‌و زروفی خه‌لک و کوردستان له‌چ ئاستێکدا بوو سه‌ڕه‌رای ئه‌وه‌ی هه‌ژاری به‌رۆکی خه‌ڵکی به‌سه‌ختی گرتبوو، هه‌ڕه‌شه‌و هاتنه‌ناوه‌وه‌ی دیکتاتۆرترین و سته‌مکارترین ڕژێمی دنیا مه‌ترسیه‌کی به‌رده‌وام بو له‌سه‌ر ژیانی خه‌ڵک .
له‌وه‌شبگه‌ڕێین که‌شه‌ڕی ناوخۆ چۆن کۆمه‌لگای وێران و له‌ت و په‌ت کردبوو.
بۆیه‌ خه‌لک ئه‌وه‌نده‌ی سه‌رقاڵی خۆ ڕزگار کردن بوو له‌م هه‌موو کاره‌ساته‌ئه‌وه‌نده‌بیریان له‌وه‌نه ده‌‌کرده‌وه‌ که‌چۆن ئه‌م تاوانه‌یان ئه‌م کاره‌ساته‌بخه‌نه‌به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی توڕیی و ناڕه‌زایه‌تی فراوانی کۆمه‌ڵگاوه‌و له‌مه‌یدانه‌که‌دا به‌ زیندۆێتی بیهێڵنه‌وه‌زۆربه‌ی کۆمه‌لگا به‌ده‌م قه‌ده‌ری سه‌فه‌ره‌وه‌ده‌یان ناڵاند به‌هه‌ر نرخ و باجێک بێت پێیان وابوو ده‌ربازبون له‌و واقیعه‌با‌شترین ئه‌لته‌رناتیڤه‌.
ئه‌وه‌ی که‌گرنگه‌و من ده‌مه‌ویت لێره‌دا باسی بکه‌م ئێستایه‌!!!!!!!!!!!!!!
ئێستا بۆ کۆمه‌ڵگا بێده‌نگه‌؟ له‌کاتێکدا فورسه‌تی هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌م که‌یسه‌له‌ئێستادا زۆر گونجاوه‌به‌تایبه‌تی له‌کاتێکدایه‌که‌پارتی ده‌ستی داوه‌ته‌ترس و تۆقاندن و به‌ئاشکرا ده‌یه‌وێت ده‌می ڕۆژنامه‌نوسان دابخات ڕۆژ به‌ڕۆژ ئازادی سه‌رکوت و به‌ر ته‌سک ده‌کاته‌وه‌.
ته‌نانه‌ت میمبه‌ری مزگه‌وته‌کان ده‌کاته‌شۆینی هه‌ڕه‌شه‌له‌ئازادی وه‌ک له‌هه‌فته‌کانی ڕابردودا له‌هه‌ندێک له‌مزگه‌وته‌کانی هه‌ولێرو دهۆکه‌وه‌هه‌ڕه‌شه‌یان له‌گۆڤاری لڤین ده‌کردو داوای دادگایی سه‌رنوسه‌ره‌که ی‌ و داخستنی گۆڤاره‌که‌یان ده‌کرد.
ئه‌م ده‌سه‌ڵاته‌ئه‌گه‌ر بۆیبکرێت ناهێڵێت که‌س ده‌م بکاته‌وه‌و، ڕێگره‌له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو جوڵه‌یه‌کی ڕۆژنامه‌گه‌ری و ئازادی راده‌بڕین و نه‌فه‌سیان زۆر کورته‌ هه‌ر زوو ده‌ست ده‌به‌ن بۆ به‌کار هێنانی ده‌سه‌ڵات و به‌ناوی شێواندنی کۆمه‌ڵگاو سه‌روه‌ریه‌کانی هه‌رێم په‌له‌مار ده‌ده‌ن.
له‌هه‌ر وڵات و هه‌رێم و ناوچه‌یه‌کدا ئازادی به‌رقرار نه‌بیت ئیتر سه‌روه‌ری مانای نیه‌سه‌روه‌ر‌ی کۆمه‌لگا له‌ئازادیه‌وه‌سه‌رچاوه‌ده‌گرێت.
بۆیه‌گرینگه‌ ئێمه‌ش له‌به‌رامبه‌ر پاراستنی سه‌روه‌ری کۆمه‌ڵگادا که‌ئازادیه‌بێینه‌مه‌یدان و پێکه‌وه‌له‌هاوپشتی یه‌کدا بین بۆبه‌رقه‌رار کردنی ئه‌م ئازادیه‌.
ئێوه‌ده‌زانن ده‌سه‌لاتی به‌رفراونی پارتی له‌کۆێوه‌سه‌رچاوه‌ی گرتوه‌؟ چۆن بۆته‌ خاوه‌نی یه‌که‌م ده‌سه‌ڵات له‌کوردستانداو ده‌ستی کردوه‌به‌م هه‌موو ڕێگریه‌.
بێگومان سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ده‌سه‌لاته‌ئه‌نجامدانی کاره‌ساتی 31 ئابه‌له‌و کاته‌وه‌تا ئێستا وه‌ک هێزی یه‌که‌م و ده‌سه‌ڵاتی یه‌که‌م نمایشده‌کات و سیاسه‌ت ده‌باته‌پێشه‌وه‌.
ئه‌ی ئێوه‌ده‌زانن تائێستاش ده‌یان که‌سه‌له‌و کاره‌ساته‌دا بێسه‌رو شۆێنن و ته‌نانه‌ت گۆڕیشیان دیار نیه‌!!!!!!!!!!!!!!!!!
بۆیه‌گرنگه‌چیتر ئه‌م که‌یسه‌یان ئه‌م مه‌له‌فه‌فرامۆش نه‌کرێت و بێخاوه‌ن نه‌مێنێته‌وه‌.
چونکه‌هه‌مو خه‌ڵکی کوردستان خاوه‌نی ئه‌م که‌یسه‌یه‌وه‌پێویستیشه‌پێکه‌وه‌کاری له‌سه‌ر بکه‌ین به‌ئۆمێده‌م ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تی و ده‌نگی ئازادی به‌رز هه‌ڵبدین و به‌زوترین کات ئه‌مانه‌په‌لکێشی دادگایه‌کی نێوده‌وڵه‌تی بکه‌ین ئه‌م کاره‌ش به‌هاوکاری و هاوپشتی یه‌کتر ده‌کرێت و ده‌توانین سه‌نگه‌ری ئازادی و عه‌داله‌تی کۆمه‌ڵگا به‌هێزبکه‌ین و چیتر ڕازی نه‌بین به‌بێده‌نگی له‌سه‌ر ئه‌م مێژوه‌ڕه‌شه‌و، به‌ر به‌ده‌سه‌لات بگرین !!!!
پێکه‌وه‌ده‌توانیین کاری گه‌وره‌بکه‌ین و کۆمه‌ڵگا له‌سه‌رگه‌ردانی و به‌شخوراوی ڕزگار بکه‌ین.
بینیتان ده‌سه‌ڵات چه‌ند لاوازو توڕه‌و نه‌فه‌س کورت بو له‌به‌رامبه‌ر ناڕه‌زایه‌تی خه‌ڵکدا کاتێک ‌ڕژانه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان له‌کاتی تیرۆرکردنی سه‌رده‌شت عوسماندا
ئه‌وه‌یه‌ده‌سه‌ڵات؟!!
با له‌م 31 ئابه‌دا بڕژێینه‌سه‌ر شه‌قامه‌کان و داوای دادگایی ئه‌نجامدارنی ئه‌م کاره‌ساته‌بکه‌ین وهه‌موو زیان لێکه‌وتوان قه‌ره‌بو بکرێنه‌وه‌و چاره‌نوسی ونکراوه‌کان دیاری بکه‌ین.

 

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە