کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


قوباد تاڵه‌بانی له‌تۆره‌نتۆ هه‌ڵات؟

Thursday, 25/06/2009, 12:00


ڕۆژی 6/13 له‌شاری تۆره‌نتۆی که‌نه‌دا ساڵیادی ته‌له‌فیزۆنی کوردی بوو قوبادی کوڕی تاڵه‌بانیش هاتبوو داوایان له‌ میوانه‌کان کرد که‌ 6/14 قوباد سمنینارێک سازده‌کات بۆڕه‌وه‌ندی کورد و باس له‌ڕه‌وشی ئێستای عێراق و کوردستان ده‌کات  به‌ڵێ کاتژمێری چوار به‌کاتی که‌نه‌دا قوباد هات و ده‌ستی کرده‌ قسه‌کردن سه‌ره‌تا  له‌سه‌ر عێراق و دوای له‌سه‌ر کوردستان وه‌ک باوکی ئه‌میش به‌هاری هێنایه‌ چۆکان باسی گه‌شه‌کردنی شاره‌کانی کرد هه‌ولێرو دهۆک و پاشان سلێمانی باسی کاره‌بای کرد که‌ ڕۆژانه‌ 22 کاتژمێر کاره‌باهه‌یه‌ ، دنیا بۆ ته‌ شامی شه‌ریف باسی له‌هه‌ڵبژاردن کرد باسی له‌و هه‌موو گۆڕانکاری یه‌ کرد که‌له‌ووڵات ڕوی داوه‌ ، دوای ته‌واو بونی قسه‌کانی قوباد ،ده‌ست کرا به‌ پرسیار کردن لێ ی ،سه‌ره‌تا کابرایه‌کی ماستاو چی هه‌ندێ به‌شان و باڵیا هه‌ڵی دا و دانیشته‌وه‌ ،پاشان خه‌بات هه‌ڵه‌بجه‌ی لێ ی هاته‌ ده‌نگ و ووتی تۆ هاتوی به‌رگری له‌دوو بنه‌ماڵه‌ی مافیا ده‌که‌یت ئێوه‌ کۆمه‌ڵگاتان  فاسد کردوه‌ ئێوه‌ دزن ئێوه‌ که‌رکوکتان هه‌راج کردوه‌ خه‌بات له‌ناو چه‌پڵه‌ی جه‌ماوه‌ردا  دانیشته‌وه‌ ،دکتۆر فه‌ره‌یدوون وویستی خۆی توڕه‌کات به‌ڵام قوباد ووتی خه‌ڵک ئازاده‌  قسه‌بکه‌ن وه‌ک بڵێت ئه‌وان هه‌ر قسه‌یان بۆ ماوه‌ته‌وه‌ ، پاشان کابرایه‌ک باسی له‌تیرۆر کردنی چه‌ند که‌سێک کرد له‌وانه‌ هاوڕێیه‌کی خۆی که‌چی قوبادی قاره‌مان داوای ناوی لێ کرد قسه‌کان زۆر درێژه‌ی کێشا تا چوه‌ سه‌ر شه‌ڕی ناوخۆ لێره‌دا قوباد ووتی (شه‌ڕی ناوخۆ 50 ساڵ کوردی دوا خست) به‌ڵام نه‌ی ووت کێ تاوان باری شه‌ڕی ناوخۆیه‌ و داوای لێبوردنی نه‌کرد له‌جێگه‌ی باوکی پاشان که‌سێک پرسیاری کرد که‌بۆچی تاڵه‌بانی باوکت فڕۆکه‌وانه‌ جه‌لاده‌که‌ی ئازاد کردوه‌ ،قوباد ووتی من نازانم ئاگام لێ نی یه‌ ،ئه‌مه‌ چ پێکه‌نیناو یه‌ قوباد ئاگاداره‌ چه‌ند باڵه‌خانه‌ له‌هه‌ولێر و دهۆک قوت بۆته‌وه‌ به‌ڵام ئاگای له‌جه‌لادێک نی یه‌ که‌ باوکی ئازادی کردوه‌ که‌سێ پێ ی ووت باوکت بۆ خاتری کورسێکه‌ی که‌رکوکی فرۆشتوه‌ ،قوباد لاڵ بوو بڕیار بوو کۆبونه‌وه‌که‌ کاتی زیاتری بۆ ته‌رخان بکرێ به‌ڵام لێره‌ش ئه‌م خانه‌واده‌ مافیایه‌  که‌وتنه‌ به‌ر تانه‌و ته‌شه‌ری خه‌ڵک و هۆڵه‌که‌یان چۆڵ کرد چونکم شکستیان خوارد مێدیای حیزبی به‌چاک و خراپ باسی لێوه‌ نه‌کرد ، باوه‌ڕم نی یه‌ جارێکی تر قوباد تاڵه‌بانی بگه‌ڕێته‌وه‌ ئه‌م شاره‌ بۆ دیداری ڕه‌وه‌ندی کورد

که‌نه‌دا ،تۆره‌نتۆی


نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە