هه‌ولێر يان ئوستانی أزربايجانی غربی
Wednesday, 01/09/2010, 12:00
هه‌رچه‌نده ئه‌م بابه‌ته جارێکی تریش له سایتی شۆڕشگێڕ‌و کوردستان پۆست ووروژێنراوه، به‌ڵام به پێویستی ده‌زانم جارێکی تریش بیووروژێنم.
دابه‌ش کردنی پۆست و پله و پایه کارگێڕیه‌کانی ههرئوستانێک، یان شارێک له زۆربه‌ی ووڵاتانی جیهاندا به گوێره‌ی ڕێژه‌ی دانیشتووانی ئه‌و شاره، جێگایه، یان ئه‌و ووڵاته ده‌بێت. بۆ نموونه نه‌ته‌وه، یان ئایینی زۆرینه زۆربه‌ی پله‌و پایه کارگێڕی یه‌کان به ڕێژه ده‌بات به‌بێ ئه‌وه‌ی سته‌م له که‌مایه‌تی یه‌کانی تر بکرێت. ئه‌م سیسته‌مه ته‌نها له کوردستانی ئێراق به‌تایبه‌ت ئوستانی ههولێروکوردستانی ڕۆژهه‌ڵات/ئوستانی ئازربایجانی غربی پێچه‌وانه‌یه.
وه‌کو دوو نموونه‌ی دیاردهبینین له ئوستانی ئازربایجانی غربی پڕانی دانیشتووانه‌که‌ی کوردن زیاتر له %90 به‌ڵام هه‌موو پۆسته‌کان به ده‌ست که‌مینه‌نه‌ته‌وه‌ی ئازه‌ری یه‌وه‌ن. له بچوکترین پۆست هه‌تا پۆستی سه‌رۆکی شاره‌وانی و ئوستاندار. به‌هه‌مان شێوه ئه‌م سیاسه‌ته له هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی کوردستان پیاده‌کراوه له‌لایه‌ن حزبی ده‌سه‌ڵاتدار که پارتی یه، زۆربه‌ی پۆسته دیاره‌کان وه‌ک به‌ڕێوه‌به‌ره گشتی یه‌کان، به‌ڕێوه‌به‌ری فه‌رمانگه‌کان، ڕاگری کۆلیژه‌کانی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین و زانکۆی پزیشکی ههولێرلهلایهن تورکمانه‌کانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێن. وه‌ک ئه‌وه‌ی هیچ کوردێک شیاوی ئه‌م پۆسته یان تووانای ئه‌م پۆسته‌ی نه‌بێت. باشه وا ئوستانی ئازربایجانی غربی له‌لایه‌ن داگیرکه‌رانی کوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌ده‌برێت بۆ زه‌لیلکردنی زۆرینه‌ی کورد له‌م ئوستانه ئێران ئه‌م کاره ده‌کات، ئه‌ی باشه له هه‌رێمی کوردستانی ئێراق له هه‌ولێر به‌حیساب کۆنترین حزبی کوردی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات بۆ زۆرینه‌ی زۆری میلله‌ت (%95) که کورده پشت گوێ خراوه. ئایا نهێنی ئه‌م سیاسه‌ته چی یه؟ ته‌نیا بۆ ڕازیکردنی ئاغاکانیان که تورکیایه.
حه‌زده‌که‌م نموونه‌ی زانکۆی سه‌ڵاحه‌دین بهێنمه‌وه که له %80ی پۆسته‌کان وه‌ک پۆستی ڕاگروجێگری ڕاگره‌کان و سه‌رۆک به‌شه‌کان له‌لایه‌ن تورکمانه‌کانه‌وه پڕکراونه‌ته‌وه. هه‌رچه‌نده لاریمان نی یه که ئه‌م پۆستانه له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌ی تره‌وه بێت به‌ڵام ئه‌وانه‌ی که پارتی دایناون هه‌مووی تورکمانی شۆڤێنی دژ به کورد و کۆنه به‌عسین و کارده‌که‌ن بۆ زه‌لیل کردن و ڕیسواکردنی نه‌ته‌وه‌ی کورد. ئه‌وان ڕۆژانه سوکایه‌تی به تاکی کورد ده‌که‌ن له‌م زانکۆیانه ی هه‌ولێر به‌ناوی جه‌لالی بوون و گۆڕان بوون و ئیسلامی بوون.
ساڵی پار له ڕۆژی وێنه‌گرتنی قوتابیانی کۆلیجی زانستی زانکۆی سه‌لاحه‌دین سه‌رۆکی به‌شی بایۆلۆجی که تورکمانێکی به‌عسی شۆڤێنی دژبه کورد به‌ڕێوه‌ی ده‌بات به قوتابی یه‌کانی پارتی (یه‌کێتی قوتابیان) ی گوتبوو ئه‌وه چی یه بۆ جلی کوردی له‌به‌ر ده‌که‌ن؟ بۆ قات و پانتۆڵ له‌به‌ر ناکه‌ن جوانتره. جلی کوردی خۆ ڕه‌سمی نی یه. ئه‌م که‌سه ئه‌ندامی ناوچه‌ی پارتی یه و كانديد ه بۆ ئه‌وه‌ی بكرێت به ڕاگر.
من لێره‌دا له پارتی دیموکراتی ناکوردستانی ده‌پرسم: ئایا له‌و موسڵهی ته‌نیشتمان یا دیاله که ڕێژه‌یه‌کی به‌رچاو کوردیان لێ یه، چ به‌ڕێوه‌به‌رێک، ڕاگرێک، سه‌رۆک به‌شێک کورده؟
به‌گوێره‌ی شیکردنه‌وه‌ی من بۆ ئه‌م سیاسه‌ته دژ به‌کوردی پارتی له‌وه سه‌رچاوه وه‌رده‌گرێت که پارتی منه‌تی به کورد نی یه له هه‌ولێر که دانیشتووانه‌که‌ی %95 کوردن. پارتی ته‌نها له‌کاتی هه‌لبژاردن پێویستی به گه‌ل هه‌یه ئه‌ویش به‌هۆی کاسه‌لێسه‌کان و چڵکاوخۆره‌کانی یه‌وه به ساخته‌کاری و ته‌زویر هه‌ڵبژاردن ده‌باته‌وه.
پارتی بۆ ڕازیکردنی تورکیا و ئه‌وروپای مه‌سیحی، تورکمان و مه‌سیحی له کورد کردۆته که‌ڵه‌گا.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست