ئەبوایە یەكێتى نیشتمانى داد گاى 100 كەسى گەندەڵى بكردایە نەك 500 هەزار دەنگى لە دەست بدایە
Friday, 15/10/2010, 12:00
ئێمەى كوردى نەگبەت لەوەتى هەین ڕۆژلەدواى ڕۆژ و ساڵ لەدواى ساڵ و سەدە لەدواى سەدە چاوەڕێى باش بوونى ژیانو گوزە رانى خۆمان دەكەین چاوەڕێى ئەوەمان دەكرد كە ڕژێمى ێدام بڕِوخێ بەڵێ ێدام نەما ڕاپەڕین كرا وتمان كورد رزگارى بوو نەهامەتى كورد لە دواى ڕاپەڕینەوە دەستى پێكردپێش شەڕى ناو خۆ ئێمەى كورد شوكرانە مان دەكرد كە پارویە نانێكیشمان دەست نە دەكەوت بخۆین سێ ژەمە كرابوو بە یەك ژەم وتمان قەیناكا كورد ئە بێت بە حكومەت نەجات مان دەبێت لە م هەموو نارەحەتیە پاش ساڵێك شەڕِی بەناو بزوتنەوەى نا ئیسلامى و یەكیتى دەستى پێكرد ئێمەى كورد هەربەشمان مەینەتى بووە دیسان ڕۆڵە كانی كوردیستانە ئازیزەكەم كەوتنەوە بەر گوللە هەموومان شایەتى ئەم حالەبوین لەداوى ئەمەش دیسان خۆێنى ڕۆڵەكانى كوردیستانەكەم بە دەستى دوو بنەماڵەى مافیا ڕژا برایان كردە دوژمنى برا و باوكیان كردە دوژمنى كوڕ هە وەك بەرنامە داڕێژراوەكەى بەعس چەندەها كوڕ و باوك كوژران
ێەدان ژنى كوردیستانەكەم بێوەژن و جەرگ سوتاوبوون خەڵكى هیواى بەكەس نەمابوو بەتەماى ئەوەبوون كە كەسێك سەرهەڵبدات دژى ئەم دوو بنەماڵە خوێن مژە ئەوەبو لە ناو یەكێتى نەوشیران مستەفا خەریكى خۆ ڕێك خستنەوە بوو هەمووخەڵكى كوردیستان زۆر زۆر خۆشحاڵ بوون
نەوشیروان مستەفا كارێكى باشیى كرد لەلای هەموو خەڵكى كوردستان دست خۆشى لێدەكرا دەبوو كاك نەوشیروان زۆر بەوردى چاودێرى ئەو بزوتنەوەى بكردایە كەبزوتنەوەى گۆڕِان بوو
مەبەستم لە ریفۆرمە كانى ناو یەكێتى بوو كە لە بەڕَێز كاك نەوشیروان نزیك بونەوە چونكە كورد وەتەنى تۆبەى گورگ مەرگە ئێستاش ریفۆرمەكان دە یا نەوێت وەك جارى جاران دەست بەسەر مەكۆكانى بزوتنەوى گۆڕاندا بگرن نەهێلن چینى گەنجان بێنە پێشەوە چونكە هەموو دەنگوڕەنگى بزوتنەوەى گۆڕان هی گەنجانى زوڵم لێكراوى كوردیستانە ئازیزە كەم بوون
ئەگەر بەڕێز كاك نەوشیروان خودى خۆى لەمە نەپرسێتەوە ئەوا مەكۆكانى بزووتنەوەى گۆڕان دەبێت بە خەڵوەتگەى پیرى وە ڕیفۆرمەكان هەر ئوانەبوون كە لە ناو یەكێتى خزمە خزمێنە یان دەكردلەگەڵ ڕێزم بۆ هەندێكیان دەبا ئیتر بەسبێت ئەوانە بڕۆنەوە ماڵ و حاڵى خۆیا دانیشن نەبنە سە بەبى ماڵ وێرانى گەنجانى كوردستان ئەگەرناگەنجانى خەڵكى كوردیستان دەلێت خۆزگە یەكێتى 100 كەسى گەندەڵی دادگاى بكردایە نەك 500 هەزار دەنگى لەدەست بدایە.
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست