مەلا سەیدئەحمەد و مەلا بەشیر لەگۆزەى شكاو ئاو دێنن
Saturday, 21/08/2010, 12:00
یەكێك لەسەیرو سەمەرەكاى دونیاو نیشانەكانى ئاخر زەمان ئەوەیە: بنەماڵەى حاجى یەحیا باجگر تەلەفزیۆنێكى لۆكاڵیان داناوە لە شارى هەولێر بەناوى تەلەفزیۆنى جیهان .... نازانم ئەو ناوەیان لە چاى جیهان وەرگرتووە یان دەیانەوێ وەك چۆن دەستیان بەسەر خێرو بێرى هەولێر داگرتووە ئەوهاش دەست بەسەر خێروبێرى هەموو جیها دابگرن ... بنەماڵەیەك ئەسڵیان عەرەبە و لەتكریتەوە هاتوونەتە كوردستان وپیاوى عوسمانیەكان بوون و كوردیان ڕووتاندۆتەوەو باجیان لەخەڵك سەندوە بۆ دەوڵەتى عوسمانى ، ئێستاش هەمان كار ئەنجام دەدەن وچاویان لە خێروبێرى كوردستان زەق كردووە!!
ئەوەى سەیرە ئەم تەلەفزیۆنى جیهانە بیست وچوار سەعاتى خودا دەگ وڕەقس و هەڵپەڕینە ... كەچى لە مانگى ڕەمەزاندا بە هاوكارى دوو مەلاو یەك دووكۆلكە قورئان خوێَن بەرنامەى پێشبڕكێ ى لەبەر كردنى قورئانیان داناوە .
مەلا سەیدئەحمەدو مەلا بەشیر بونەتە دەربارو دارۆغەى بنەماڵەى حاجى یەحیاوبەمووچەى پەرلەمەنتارى تێر ناخۆن ودەیانەوێ لەبەرماوەى سفرەى بۆگەنى ماڵى حاجى یەحیا شتێك هەڵكڕن .. ئەرێ مەلا سەیدو مەلا بەشیر ئێوە پێش ڕەمەزان بۆ تەنها جارێك تماشاى رەقس وفیسق و فجورەكانى تەلەفزیۆنى جیهانتان كردبوو یان نا؟!
ڕەنگە مەلا بەشیر سەیرى نەكردبێ ، چونكە كونیەى دینى وئەخلاقى پاكە وشتى لەسەر نییە. بەڵام دڵنیام مەلا سەید ئەحمەدى یەككرتوو شەووڕۆژ بە دیار ئەو شتە قۆڕانە دادەنیشێ ، چونكە پیشەو ئیختیساسى ئەو كارانەیەو كەندووى ئەخلاقى بۆنى زێرابى لێ دێ و هەزارویەك مارە بە جاش و كەین وبەینى هەیە لە شارى هەولێر ،كە زۆریان بۆ شارى هەولێر ئاشكرابووەو دەزانن بایى چەندە!! مەلا بەشیرو مەلا سەید ئەحمەد كە یەكێكیان خانە نشینە وئەوى دیشیان ئەندامى پەرلەمانى كوردستانە.. دیارە بەم مووچە زۆرو بۆرە تێر ناخۆن و چاویان لە نانە ڕەقەى مالێ حاجى یەحیایە..كە ئەم بنەماڵە عەرەب نەسەبە بێجگە لە ڕووتاندنەوەى خەڵكى هەولێر هیچى دى ناكەن .
هەر ئەو بنەماڵەیە نەبوون تۆیۆتایان لە سین هێنابوو بەناوى یابانى بە خەڵكیان وەدەنا.. تا لێیان ئاشكرابوو یابان غەرامەى كردن .. هەر حاجى یەحیا نەبوو لە هەشتاكان ڕسمێكى گەورەى سەددام حوسێنى سەرۆكى ڕژیمى بەعسى ڕووخاوى لەناو قەیسەرى هەڵواسیبوو پاسەوانیشى بۆ گرتبوو.. هەر ئەوان نەبوون لەسەر شاشەى تەلەفزیۆنى رژێم پارەیان بۆ شەڕى عێراق و ئێران دەبەخشى.. ئێستاش لە سایەى سەرى حزبى دەسەڵاتدار كۆنفراسى باجگر سازدەكەن و باسى قووتە گۆپاڵى باپیریان دەكرد كە پشتى كوردیان پێ داركارى كردووە ، لەڕێى بازرگانى كردن ... لە هەمووى سەیرتر زانكۆى ئەهلى دەكەنەوەو حكومەتیش هاوكاریان دەكات بە وەر نەگرتنى قوتابیانى شەشى ئامادەیى لە هیچ زانكۆیەكى حكومى تا لەوێ بخوێنن و ساڵانە چەندین ملیۆن بخەنە قوڕگى ئەو بنە ماڵە پارە مژە .
مەلا سەیدئەحمەدو مەلا بەشیر كە بە درۆ لەسەر مینبەرى پێغەمبەر بەرگرى لە فەقیرو هەژاران دەكەن ئێستا دەستیان لەگەڵ ئەم بنەماڵەیە تێكەڵ كردووەو ڕۆنى ئێكسپایەرى ئەوان لە سمێڵى خۆیان دەدەن ... نازانم مەلا بەشیر چۆن لەگەڵ (پیاوێكى!) وەكو سەید ئەحمەد لەسەر یەك مێز دادەنیشێ ، كە دەزانێ چ فەسادێكى ئەخلاقى ئەنجام داوەو چى كردوە لەم شارە ..بڕۆن لە (م م)ى كۆنە یەكگرتووى حاڵى حازر كۆمەڵ بپرسن ، باسیدى ئەو كچەتان بۆ لێبدا وگوێى لێ بگرن بزانن سەید ئەحمەق چى لەو كچە بەستەزمانە كردووەو چۆن داوێنى پاكى پیس كردووە .. تازە بە تازە مەلا سەید ئەحمەد بەرنامەى پێشبڕكێ ى قورئان لەبەركردن پێشكەش دەكا، ئەو قورئانەى كە بە لەشى پیسى دەستى پێ داداو سوێندى بۆ خێزانەكەى خوارد بە درۆ كە هیچى لەگەڵ ئەو كچە نەكردووە كە بە تەنێ لەگەڵى بووە لە ماڵەوە.. با مەلا بەشیر بە گۆزە شكاوەكەى سەید ئەحمەد نەخەڵەتێ و چاو نەبڕێتە دۆلارە چاو سەوزەكانى بنەماڵەى حاجى یەحیا... تا زووە با واز لەو بەرنامەیە بێنێ تا ناوى ئەویش بە هۆى سەیدئەحمەد پیس نەبووە.. شارى هەولێرى ڕەسەن هەمیشە بۆتە قوربانى كەسانى غەوارەى وەكو سەیدئەحمەدى پێنجوێنى كەلە دواى ڕاپەڕین هاتە هەوڵیرو لە برسان دەرۆزەو سواڵى دەكرد، ئێستاش خانەشینى ئەندام پەرلەمانە ئیهانەى شارى هەولێر دەكاو دەڵێ : من چیم كردووە لە هەولێر زۆر زۆر پەنجا ژنم لەم شارە .............. ، با بنەماڵەى حاجى یەحیاش دەمامكى دیندارى وخێر خوازى لابەن چونكە هەر ئەوان نەبوون ئیهانەى قوتابیانى زانكۆى سەلاحەددینیان دەكردو تا پەنجا دیناریان پێدەدان لەبەردەم مزگەوتى خۆیان گەرما بردەیان دەكردن و هێندەى راوەستن و سەرە بگرن دەبوونە سینەماى خەڵكى؟! .
هەر ئەوان نەبوون ئیهانەى مەلاكانى شارى هەولێریان دەكردو مانگى پانزدە هەزاریان پێ دەدان؟!
هیوادارم بینەرى بەڕێز بەم شتانە نەخەڵەتێ و لەم نووسینەئەسڵى بنەماڵەى حاجى یەحیاو مەلا سەیدئەحمەدى فاسیدیان بۆ دەركەوتبێ ...با مەلا بەشیریش بەخۆى دابچێتەوەو واز لەو شتە قۆڕانە بێنێ و هەر لەبەر سێبەرى ماڵى حاجى جەلیلى خەیاتى ڕەحمەتى بژى زۆر باشترو ئەشڕەف ترە...
هەولێر گەڕەكى تەعجیل
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست