ئەندام مەكتەبێك (سایتى پڕ درۆكانى مەلابەختیار (چاوگێر) وەڵامى كاك نەوشیروان ئەداتەوە)
Wednesday, 15/04/2009, 12:00
بەناوى ئەندامێكى سەركردایەتى یەكێتیەوە كە گوایە نەی ویستووە ناوى خۆى ئاشكرا بكات !! وەڵامێكى لەرزۆكانەى بە ووتەكانى كاك نەوشیروان مستەفا داوەتەوە لەسەر ئەوەى كە مەكتەبى سیاسى یەكێتى شوبهاندوە بە (مجلسى قیادەى پورە).
سەرەتا ئەگەر ئەندامێكى سەركردایەتى یەكێتى ئەوەندە جەبان وترسنۆك بێت نەوێرێت بەناوى ئاشكراى خۆى لێداونێك بدات ! ئیتر ئەبێت ئەمە چۆن ئەندام سەركردایەتیەك بێت!
هەركەسێك لە رادیۆ یاخود تیڤیەوەتەنها جارێك گوێى لە قسەى مەلاى زورناژەنى مەكتەب سیاسى (ى.ن.ك) گرتبێت یاخود نوسینێكى ئەم مەلاسەرلێشێواوەى بەرچاو كەوتبێت بەسووتفە !
باش ئەزانێت ئەوە مەلا خۆیەتى كەبێشەرمانەو ترسنۆكانە بەناوى ئەندامێكى سەركردایەتیەوە وەڵاًمى داوەتەوە,ئەگەر نا ئەبێت ئەندامێكى سەركردایەتى یەكێتى لەچى بترسێت وا نەوێرێت بەناوى خۆیەوە بەئاشكرا وەڵام باتەوە كە لەكاتێكدا باش ئەزانێت وەڵامێكى لەو جۆرە بە كاك نەوشیروان مستەفا چەند دەفتەرە دۆلارێكى پێ وەرئەگرێَت وەك شاباش لە سكرتێرى خەڵفاوەوە !! بەڵام مەلاى زوڕناژەن وائەزانێت كەس سەر لە چەواشەكاریەكانى دەرناكات وە چونكە باش ئەزانێت تەمەنى درۆكانى ئێكسپایەر بووە كونە مشكى لێ ئەكرێت بە قەیسەرى نەقیب بە راگەیاندنى لیستى سەربەخۆى بەرەى گەل ونیشتمان لەرەگ وریشەى هەڵئەتەكێنێت بۆیە تا پێى بكرێت چەواشەكارى ئەكات .
بزانن لەچەند دێرێكدا چۆن كەوتۆتە وڕێنە وئەڵێت (من چاوەڕوەانم لیستى جیاواز رابگەیەنن نەك ئەوەندە ,بەڵكو هێشتا ئەم پیلانگێڕانە ماویانە پیلانەكانیان لەمە زیاتر ئاشكرا بكەن) من لەمەلاى زورناژەنى مەكتەب سیاسى خۆى ئەپرسم لە چەند كۆبونەوەو لەبەر دەم چەند كەسدا چەند جار ئەم قسەیەت وتۆتەوە وەك تووتى كە ئیستا وا لە سایتە پڕ درۆكەتا ئەیڵێتەوە لەوە ئەچێت ئاوا خەڵەفابیت بیرت چوبێتەوە كە قسەى خۆتە!! وە خۆت لە هەموو كەس زیاتر كردوە بە دەمڕاستى دیموكراسى وئازادى ڕادەربڕین وقبوڵكردنى بیرى جیاواز ,ئەى خێرە ئیستا بەو لیستەى كە پەیامى زۆر جیاواز ترە بە پیلانگیر ناوەزەندیان ئەكەیت ! لەبەشێكى تردا مەلاخەلەفاو ئەڵێت (چونكە ئەم نەوشیروان مستەفایە كاتێك ئەكەوێتە گەرمەى ململانێ وقوڵایى ناكۆكیەكانەوە ,بەناوبانگە هەرچى بەدەمیا بێت,ئەیڵێ .تەنانەت بەناوبانگە بەوەى رووشكێنەو وقسەى زۆر رەقە) جەناب لەوە ئەچێت بیرت چوبێتەوە كە خۆت یەكەمین كەسیت لەسەردەمى شاخەوە بەسەدان جار لەسەر ئیشە قۆرو بێ مەعناكانت كاك نەوشیروان سەدان جار داركارى روحتى كردووە بەقسە روشكێنەكانى كە پڕبەقەت باڵا خوارەوخێچەكەت بووە!!
وە لەبەشێكى تردا مەلاى زورناژەن دیسان وڕێنە ئەكات و ئەڵێت (بەهیواین لەسەر هەڵەو پارەو تاوانكارى نابەجێ, نەوشیروان مستەفا تاشەبەردێكى بخاتە سەر ,ئەگینا كە بەردەكەمان لابرد ,مەگەر ئێمەو ...خوا بزانین نەوشیروان مستەفا كێیە وچى كردووە).
باشە كۆنە ئاش چەند وەختە كێ دەستى گرتویت ؟ ئیتر تاشەبەردى چى ؟ تۆ ئەگەر یەك زەرە سیاسەتت بزانی بایە ئەبوایە لەوە چاك تێ بگەشتیتایە كە جەلالى ئاغات بەم پلەوپایەت رۆژ بەرۆژ ریسواى كردیت ولە مەرگى خۆتى نزیك كردیتەوە, من دڵنیات ئەكەم زۆرت نەماوە بۆ شەق شەقێنى میللەت وەك چۆن لە ئەمنە سورەكە زۆر سەرمان بەپاژنەى پێ پانكردەوە سەرەى تۆش وهاوەڵەكانت هاتووە (والسلام على من اتبعى الهدى)!
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست