کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌رید لقی دوانزه‌ی له‌تاریكی ناوه ‌

Saturday, 14/03/2015, 12:00


هه‌ڵه‌بجه‌ پشكی شێری بۆ یه‌كیه‌تی بوو ، هه‌رچه‌نده‌ پارتی به‌ده‌سكه‌ گوڵی خۆی ئه‌زانێ گوایه‌ ده‌ست پێشخه‌ری كردوه‌ له‌ به‌پارێزگا كردنیدا ، هه‌موو هه‌وڵێكی بۆ ڕزگار كردنی ئه‌وكۆت و مۆته‌كه‌یه‌ بوو كه‌ پارتی پێوه‌ی ئه‌ناڵێنێ ساڵه‌های ساڵه‌ له‌و شاره‌ خوێناویه‌دا ، هه‌رچی ڕه‌نجی دا بێ سوود و به‌خه‌سار چوو ، تائیسته‌ پارتی نه‌یتوانیوه‌ دڵی خه‌ڵكی شار خۆش كات سه‌دان مووچه‌خۆری بن دیوارو سه‌ر بانی هه‌یه‌ به‌هێنده‌یان ده‌نگی نه‌هێناوه‌ كه‌واته‌ پارتی خاڵی لاوازی زۆره‌ ، وه‌ك له‌م ڕۆدا فازیل به‌شاره‌تی داناوه‌ یه‌كه‌م كاری براكه‌ی خۆی كرده‌ كارگێڕی لق كه‌له‌ هه‌ڵبژاردندا به‌كارگێڕی ڕێكخراویش ده‌رنه‌چوو بزانه‌ له‌و دیكتاتۆریه‌ته‌ی به‌كاری هێناوه‌ ، دووهه‌م فازیل زۆر عه‌نته‌رانه‌ قسه‌ ئه‌كات گوایه‌ كه‌س له‌مه‌یدانه‌كه‌دا نیه‌ له‌هه‌مان كاتدا هه‌بگه‌كه‌ی به‌تاڵه‌ كاك پارتی ئه‌وبراده‌ره‌ نه‌خوێنده‌ واره‌ ته‌نها ئه‌وه‌ ئه‌زانێ بڵێ جه‌نابی سه‌رۆك ، سێهه‌م ئه‌م براده‌ره‌ به‌رامبه‌ر یه‌كیه‌تی له‌وشاره‌دا ئه‌ڵێ له‌ مسقالێك مافی خۆمان خۆش نابین وه‌ك له‌هه‌ولێر مافی یه‌كیه‌ تی دابین كرابێت ، به‌داخه‌وه‌ فازیل توانای زاڵ بوونی نیه‌ و به‌دۆڕاوترین كه‌سی پارتی داده‌نرێت ئه‌نجام شه‌رته‌ ، یه‌كیه‌تی له‌به‌رامبه‌ر فازیلدا ئه‌حمه‌دی قه‌ده‌فه‌ری داناوه‌ زۆر بوێره‌ شێرانه‌ به‌رامبه‌ر لقی دوانزه‌و پارتی وه‌ستاوه‌ مافه‌كانی حیزبه‌كه‌ی ده‌پارێزێ و تۆڵه‌ی هه‌ولێریش ده‌كاته‌وه‌ ، داخه‌كه‌م به‌بێ به‌زیانه‌ وه‌ڵامه‌كان ئاراسته‌ی لق و فازیل ئه‌كا كه‌براده‌ری دوێنێی كه‌ڕه‌جاڵن ، قه‌ده‌فه‌ری كادره‌ و به‌شه‌رتی چه‌قۆ و تۆڵه‌ ئه‌دوێ كه‌س ناتوانێ له‌به‌رده‌م هه‌قدا بدوێ ، ئه‌م پیاوه‌ كار بۆنه‌كه‌وتنی یه‌كیه‌تی ئه‌كات له‌و شاره‌دا بریا چه‌ندینی وه‌ك خۆی هه‌بوایه‌ ئه‌وكات ینك حاڵی شڕ نه‌ده‌بوو ئه‌حمه‌د كادرێكی زیره‌كه‌و به‌توانایانه‌ ئه‌دوێ دڵی خه‌ڵكانی یه‌كیه‌تی داوه‌ته‌وه‌ جێگه‌ی متمانه‌یه‌ ، ئه‌م كادره‌ی ی،ن،ك ، نه‌هاتوه‌ براو ئامۆزاو خزمانی كۆكاته‌وه‌ له‌ده‌ورو به‌ری خۆی به‌ڵكو گرنگی داوه‌ به‌ ڕێكخستنه‌كان و شه‌هیدانی ئه‌وشاره‌ كه‌س ناهه‌قی ناگرێ داوای مافی خۆی ئه‌كات ، پارتیه‌كانی هه‌ڵه‌بجه‌ نیگه‌رانن له‌تواناكانی فازیل و ناعه‌داله‌تیه‌كانی بابچن پرسیار بكه‌ن بزانن چه‌ندین كادری ئه‌ولقه‌ بۆچی وازهێنانی خۆی ڕاگه‌یاندوه‌ ، پارتی خه‌وده‌بینێ به‌ئه‌حمه‌ده‌وه‌ كه‌گێلی بیگرێت جه‌رگی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه‌ كه‌قائیمقامیه‌ته‌ بیان دا تێ ، ئه‌و ئه‌سپه‌ شێیه‌ی فازل و لقی دوانزه‌ سواری بوون به‌فیكه‌ی جێگری مه‌ڵبه‌ند زه‌ونه‌قی چووه‌ له‌ تۆپیندایه‌ ، دواووته‌م وه‌ك چاودێرێك پێویسته‌ په‌كیه‌تی ئاوڕی باشتر بداته‌وه‌ له‌كادره‌كانی و مافی خۆیان پێ بدات له‌سه‌رویانه‌وه‌ ئه‌حمه‌د قه‌ده‌فه‌رید كه‌پارتی ئه‌ڵێ گه‌ر ئه‌و پیاوه‌ لای ئێمه‌ بوایه‌ ڕێزو خورمه‌تی زیاترمان لی ئه‌نا نه‌ك خانه‌شنینی بكه‌ین، پارتی به‌شیعاری هی خۆم بۆ خۆم هی تۆیچ ئه‌خوم ئه‌دوێ ، نه‌خێر چه‌وره‌ مه‌عیده‌تان ئیشێ .
سدیق . چاودیرێكی هه‌ڵه‌بحه‌

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە