کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


بۆ بەرێز كاك سیداد بارزانى

Friday, 23/12/2011, 12:00


بۆ بەرێز كاك سیداد بارزانى
بەرێز كاك سیداد بارزانى نەدەگەیشتمە لات لەبەرامبەر بەرێزتان دابنیشتووبام هەندێك ڕاستى هەبوو پێتى ڕابگەیەنم ،بۆیە ویستم لەرێگەى رۆژنامەو سایتەكانەوە پێتى ڕابگەیەنم هیوادارم نامەكەم بگاتە لات ،بەرێز كاك سیداد كێشەى ئەم دوو بنەمالەیەى ناوچەى زرارەتى واتە بنەمالەى (زێدان اغاى زرارى) و (همزە سێوێ) لەژێر دەستى تۆدایە دەمەوێ پێتى بلێم ،تۆ دەبێ ببێى بە دادوەر لە نێوان هەردوو بنەمالە نابى ببى بە تەرەف لایەكى بگرى ولایەكیش غەدرى لێبكرێت وەڵا چیە (زێدان اغا زرارى) یەكێتیە و مالى هەمزەسێوێ پارتینە،ئەوڕۆ ئێوە حاكمن حاكم ئەبێ عادل بێت ،تۆدەبی لاى حەق بگرى ئەگەر یەكێتیش بێت یاخود جولەكەش بێت هتد... چونكە من پێتى بلێم (زێدان زرارى) كە لەكوڕى همزەسێوى دا ،لەبەر ئەوەى نەبوو كە كوڕى همزە سێوى پارتیە بۆیێ لێیداوە نەخێر ئەمە لەسەر زەوى كشتوكالى بووە وبەس ،كاك نەوزاد هادى پارێزگاى هەولێربەوكێشەى زانیوە هەتا كێشەكەشى حەل كردبوو،نەدەبوو كەس ئەم پارچە زەویەى بەكاربهێنابا بۆ زراعەت ، هەتا لەپارێزگاى هەولێریش تعاهودیان نوسى نەبنەمالەى هەمزە سێوى نەبنەمالەى (زێدان اغا) نابێت ئەم پارچە زەویە بەكاربێنێت، ئەوجا كوڕى هەمزە سێوێ پەیمانەكەى پارێزگارى هەولێرى شكاند چووە سەر زەویەكە ،بۆیە (زێدان زرارى) لێیداوە ،بەڵام زۆر بەداخەوە جێگەى نیگەرانیە هەندێك لەنامسئولى پارتى بەتایبەتى (كاكەمین نجار) كێشەكەى گەورە كرد لەسەر (زێدان اغا زرارى) ڕاستەوخۆ بەبنەمالەى بارزانى ڕاگەیاند (زێدان زرارى) یەكێتیە و سەر بەكۆسرەتەلەكوڕە شەهیدێكى پارتى داوە ،كاك سیداد بەبەێزتان و بەكاكەمینیش دەلێم ،ئەى برا گەورەى (زێدان زرارى) لەسالى 1974 ناوى (مامل اغایە) لەشۆرشى ئەیلول شەهید نەبوو ،ئەى (زێدان اغا) نەبوو بە پیاوى خۆى و بەمالى خۆیى شەڕى بۆ پارتى دەكرد و كۆمیتەى مەسفى یەكێتى نیشتمانى كوردستانى گرت و سوتاندى ، ئەى (زێدان زرارى) نەبوو (فواد معێوم)ى سەرۆكى حوكومەتى ئەوكاتى هەرێم گرت و تەسلیم بەئێوەى كردو ئەى كاكەمین نەجار ئێوە لەكوێ بوون، ئەى ئامۆزاى (زێدان زرارى) (تحسینە شەل) نەبوو لەو هێرشەى یەكێتى كردیە سەر بحركە هەموو شوێنەكانى بحركەى بە مقرى (حسن نجار) و(همزە سێوێ) یش هەمووى گرت ،تەنها ئامۆزاى (زێدان زرارى) كە(تحسینەشەل)بوو لە مقرى خۆى نەدا بەدەست لێیان هاتە دەست هەموو هێرشەكانى یەكێتى ڕاگرت ،ئەوكات كاكەمین نجار تۆ لەسەر تەرمى حسن نجار دەگریایى فرمێسكت دەڕشت ،ئێستا لەبەرچى (زێدان زرارى)تاوان باردەكەن بەلێدانى كوڕى شەهیدێكى پارتى،بەرێز كاك سیداد كە (زێدان زرارى) لەكوڕى همزەى دا حسابى گەورەى بۆ پارتى وبنەمالەكەتانى كرد گوندى خۆى بەجێهێشت چوو بۆ شارى كۆیە ، كاك سیداد تەنها لەبەر ئێوەبوو ،چونكە ئەو هیچ كات حیسابى بۆ مالى هەمزە سێوێ نەدەكرد، دواى هەر لەسەر قسەى براى گەورەتان (كاك نیهاد) گەڕاوە گوندى خۆى ،چونكە بەلێنى لەكاك نیهاد وەرگرتبوو كەهیچ كەس نەتوانێت بەخراپ سەیریشى بكات ،بەداخەوە دیسان بنەمالەى هەمزە سێوى قسەى ئێوەیان شكاند، (زیدان زراریان) لەشەوێكى تاریك لەبەردەم مالى خۆیى شەهیدیان كرد،دواى كاك (مسعود بارزانى) بەكێشەكەى زانى زۆر نیگەران بوو بەو ڕووداوە ،بنەمالەى همزە سێوى گواستەوە بۆگوندێكى نزیك قەزاى خەبات بۆئەوەى كێشەكە گەورەتر نەبێت ،دووبارە بنەمالەى هەمزە سێوى قسەى (كاك مسعود)یان شكاند هاتنەوە گوندى خۆیان بەرامبەر گوندى (زێدان زرارى) شەرێكى گەورە ڕوویدا لەنێوان هەردوو بنەمالە ،دوو كەس لە هەردوو لایان كوژران، هەر لەوشەڕەش شەش كەس لەبنەمالەى (زێدان اغا زرارى) گیران لەگەل دووكەسیش لەبنەمالەى هەمزە سێوێ، بەرێز كاك سیداد بۆ دوو كەسى بنەمالەى همزە سێوێ كەهەردووكیان لەناو شەڕدا گیران ئەوانیان بەردان و چواركەسى بنەمالەى زێدان زرارى رۆژى دواى شەڕ لەناو مالى خۆیان گیران هیچ پەیوەندیان بەشەڕیش وەنەبوو یەكیان مامۆستایە ئەوى تریان فەرمان بەرە ئەویتریشیان كادیرە لەلقى (16) ئەوى چوارەمیش ئاسایشە دووشیان برینداربوونە برینى یەكیان سەختە ئەوانیان بەرنەداون،كاك سیداد خۆت حاكم بە كێ سەرپێچى لەقسەى كاك (مسعود بارزانى)و(كاك نیهاد بارزانى)و حوكومەت پارێزگاو (كاك نەوزاد هادى) كردووە بنەمالەى شەهید(زێدان اغا زرارى) یاخود بنەمالەى هەمزە سێوێ.

شاهین روستم زرارى / هەولێر

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە