کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مەلا بەشیر و (شیتان اخرس) ى پەرلەمانى كوردستان

Thursday, 11/03/2010, 12:00


مەلا بەشیر یەكێكە لەو ووتار خوێنە بەناوبانگانەى شارى هەولێر، لە دواى راپەڕینى 1991 هەڵ و مەرجێك هاتە كایەوە لە هەرێمى كوردستان، لە سایەى دەسەڵاتى (بەرەى كوردستانى) ، پاشان هەڵبژاردن و پێكهێنانى حكومەتى پەنجا بە پەنجا.

لە سایەى حكومەتى پەنجا بە پەنجا و دامەزراندن لە سەر بنەماى تەزكى یەى حیزبى و خزمایەتى و مەحسوبیەت و مەنسوبیەت خەڵكى كوردستان هەر زوو بێزار بوو، و بزوتنەوەى ئۆپزسیۆن دەركەوت لە رەوتە ئیسلامیەكان و چەپەكان، ئەو كات مەلا بەشیر (معلم مجاز) بوو لە كۆلێژى پەروەردەش دەیخوێند و قوتابى بوو ، پاشان بكالۆریۆسى وەرگرت و لە مزگەوتێكى شارى هەولێر لە نزیك پەرلەمان بوو بە ووتار خوێن (ختیب) دیارە لەو كاتانەدا شەڕى نێوان پارتى و pkk وشەڕى یەكێتى و بزوتنەوەى ئیسلامى بوو، كە پێشتریش شەڕى نێوان پارتى و سۆشیالیست رووى دابوو، ئینجا شەرى نێوان پارتى و یەكێتى و بەردەوام بوونى شەر هەتا دەستێوەردانى دەوڵەتانى هەرێمى گەیشتە كارى سەربازى و لایەنگیرى هێزێك دژى ئەوى تر.

مەلا بەشیر لە زۆر لەوتارەكانى رۆژانى هەینى (ووتارى ئاگرینى) دەدا بۆ هاندانى توند ڕەوى و توندوتیژى دژى ئافرەتان دژى بە عەلمانیەت دژ بە مەسەلەكانى مافى مرۆڤ و ئازادیە سیاسیەكان، كە بە هەزاران لە خەڵكى هەولێر گوێ بیستى لە مزگەوتەكان یان لە كەناڵەكانى بەرەى توركمانى و هى تر ، كە ئەمەش كاریگەرى لە سەر بڵاوبوونەوەى كەلتور و فەرهەنگى شەڕ و توندوتیژى دا هەبوو .

بۆ نمونە مەلا بەشیر رێككەوتبوو لە گەڵ كەناڵى گوڵانى پارتى كە (TV) بوو لەسەر مونازەرەیەك لە گەڵ ژنانى سەربەخۆ كە سەر بە ڕەوتە كۆمەنیستەكان بوون، بەڵام مەلا بەشیر پاش گەز بۆوە كە ئەمەش بە زەرەرى سومعەى مەلا بەشیر شكایەوە، لە كاردانەوەى ئەوەش دوو كەسى زۆر چالاك و قارەمانى ئاوارەكانى كەركوك لە ناو شارى هەولێر بەدەستى توند ڕەوە ئیسلامیەكان تیرۆر كران ئەوانشی (شاپوور و قابیل) بوون كە زۆر كارى چاكیان بۆ خەڵكى ئاوارە هەژارەكان دەكرد، كەواتە مەلا بەشیر زۆر یان كەم دەستی هەبووە لە لە ڕشتنى خوێنى ئەم دوو هاوڵاتى یە.

بە بۆچوونى مەلا بەشیر لە ساڵانى 1991 تاوەكو 1996 هەتاكو 31ى ئاب هەردوو هێزى كوردى پارتى و یەكێتى عەلمانى و دەسەڵاتێكى نادینى و نا شەرعى بوون.

دواى داگیر كردنى هەولێر لە 31ى ئاب لە لایەن حرس جمهورى و دەبابەكانى بەعس بە چاوساغى و هاوكارى و یارمەتى پارتى، مەلا بەشیر نەیتوانى لە ژێر سایەى دەسەڵاتى پارتى دا وتارەكانى رۆژى هەینى وەكو پێشووتر بە هات و هاوار بكات لە سەر مینبەرى مزگەوتەوە و لە كەناڵەكەى بەرەى توركمانى دژ بە پارتى خۆى شین و مۆر بكاتەوە و فرمیسكى فێڵبازى و تیمساحى بڕێژێ وسۆز و عاتیفەى ئاینى گەنجان و دانیشتوانى هەولێر بجوڵێنێ چونكە ئەو پیاوێكى بێ هەڵوێست بوو لەو هەموو كارەسات و دەست درێژى و تاڵان و خوێن ڕشتنەى كە بە سەر دانیشتوانى شارى هەولێر هات و لێى بێ دەنگ بوو، لە بەر ئەم بێ هەڵوێستى یەى مەلا بەشیر كێرڤى جەماوەرى دابەزى، بە تایبەتى ئەو كانە كە هونەرمەند زەكەریا عەبدوڵا لە یاریگاى هەولێر ئاهەنگێكى گۆرانى و مۆسیقاى سازكرد كە هەزاران گەنج لە كوڕ و كچى ئەم شارە ئامادە بوون، كە مەلا بەشیر بینى جەماوەرەكەى زەكەریا زۆر لە جەماوەرەكەى ئەو زیاترن و بە حەماسترن یەكسەر لە سەر لە سەر مینبەرى پیرۆزى مزگەوت رایگەیاند كە ئەو كەسانەى ئامادەى ئەم ئاهەنگە بوون بێ ئەخلاقن ە هەولێرى نین، دیارە لە ووشەى هەولێر مەبەستى روونە ئەویش تاوانباركردنى كوردانى هەولێرە ، بە تایبەتى ئاوارەكانى پارتى كە لە سلیمانى یەوە هاتبوون بۆ هەولێر ئەم ووتارەى مەلا بەشیر نارەزایى زۆرى لە ناو خەڵكى هەولێر بە تایبەتى رۆشنبیرانى لێكەوتەوە، لاپەڕەكانى هەفتەنامەى هاوڵاتى ئەوسەردەمە كە تاكە چاپكراوى ئەهلى بوو گەواهى ئەوە دەدەن كە دەیان وتار هەفتانە دژى مەلا بەشیر و هەندێكى تریش داكۆكى كەر لە مەلا بەشیر لە ڕووپەڕى هاوڵاتى بڵاو دەكرایەوە، كار گەیشتە ئەوەى كە خەڵكى هەولێر لە دادگا سكاڵا لە سەر مەلا بەشیر تۆمار بكەن، بەڵام پارتى لە هەولێر رێگر بوو كە بە نهێنى لە گەڵ مەلا بەشیر دانیشتبوون لە سەر داواى مەلا بەشیر كە ئەم فایلە دابخرێت، پارتیش مەرجى خۆى بەسەر مەلا بەشیر سەپاند، ئەویش لایەنگیرى و پشتگیرى مەلا بەشیر بوو بۆ پارتى، لە ئەنجامى ئەم وەلائەى مەلا بەشیر و بونى بەپارتى، مەلا بەشیر بووە وتارخوێنى مزگەوتى (جلیل خیات) كە نوێترین و گەورەترین مزگەوتى هەولێرە كە زۆر جار پارێزگارى هەولێر (نەوزاد هادى) و پشتیوان سادق مسئول لقى دووى پارتى ئامادەى وتارەكانى دەبوون.

ئەم راستى یە ئەو كاتە بۆ خەڵكى هەولێر روون بۆوە كە لە هەڵبژاردنى 25ى تەمووز مەلا بەشیر كاندید بوو لە سەر لیستى پارتى، ئەوەى زیاتر مەلا بەشیرى سووك و رسواتر كرد لە ناو خەڵكى وشیار و بە هەڵوێستى هەولێر ئەوە بوو كە مەلا بەشیر بەشیر بە دەنگى تەزویر و دزینى دەنگى خەڵكى تر بۆتە ئەندام پەرلەمان، ئەمەش بەپێى شەرعى ئیسلام حەرامە چونكە هەر شتێك لەسەر باگل بەدەست هاتبێ بێ گومان باگله،مەلا بەشیر ئیستا مووچەیەكى زۆر و حەرام وەردەگرێت كە بە تەزویر و دەنگى دزراوى خەڵكى بە دەستى هێناوە.

بەڕێز مامۆستا بەشیر ئەو كاتەى لەسەر مینبەرى پیرۆزى مزگەوت داواى لە دەسەڵات دەكرد كە عادل و دادپەروەربێت وەكو (خگیب)ى مزگەوت ئەو كات خەڵكى بڕواى پێت دەكرد و وتەكانت باش بوون، بەڵام ئێستا كە خۆت لە دەسەڵاتى یاسادانانى بە واتاى ئەوەى كە تۆ ئەندام پەرلەمانى ، پەرلەمانیش دەسەڵاتى یاسادانانە تۆ بەشێكى لە دەسەڵات ، هەندێ خەڵكى خۆشباوەڕ و ساویلكە پێیان وابوو كە بوونى تۆ لە پەرلەمان دەبێتە هۆى بەهێزكردنى لایەنى خێرخوازى و عەدالەت خوازى و دەنگى پەرلەمان لە بەرژەوەندى خەڵك بەتایبەتى هەژاران و هاوسەنگى هێز بگۆڕێ.

مامۆستا بەشیرى بەڕێز تۆ ئەو قورئانە پیرۆزەى كەتا ئێستا كارت پێى هەبوو ودەتخوێند سوێندت دەدەم ، چەند لەسەر مینبەرى پیرۆزى مزگەوت گوتووتە (الساكت عن الحق شیگان اخرس) . ئێستا هەر بەو وتە پیرۆزە خۆت بە شەتانى ئەخرەس و كەڕ و ڵاڵیش نازانى؟؟؟

مامۆستا بەشیرى بەڕێز ئەو هەموو پارە و سامانە كە موڵكى خەڵكى كوردستانە كە لە لایەن هەردوو بنەماڵى بارزانى و تاڵەبانى بە تاڵان دەبرێت و لە تاریكى و بە دزى تێدەپەڕێت ، بۆچى بەدەنگ نایەیت؟ بۆچى خواو پێغەمبەر لە خۆت رازى ناكەى؟ بۆچى ئەوبەهەشتە خۆش و ئەبەدیە بۆ خۆت مسۆگەر ناكەیت؟؟

من دڵنیام كە تۆ و هاوپەیمانەكانى تۆ لە پەرلەمان جورئەت و ویژدانتان ناجولێ كە هەڵوێستى شەرەف و سەربەرزى وەرگرن لە بەرژەوەندى خەڵكى كوردستان بڕیار بدەن، چونكە ئێوە پیاوى پیاوەكانن، نوێنەرى خەڵك نین بەڵكو نوێنەرى دزى و تاڵان و تاوان و ناعەدالەتی و گەندەڵین كە خۆى لە دەسەڵاتى كوردیدا دەبینێتەوە.

ئایا بەڕێزتان جورئەت دەكەن بە پیاوانى دەسەڵات و حزبەكان بڵێن: (من این لك هژا) هەر وەكو عومەرى كوڕى خەتاب لە دەسەڵاتدار و بەرپرسەكانى دەپرسى؟ ئێمەى خەڵكى كوردستان بە پەرلەمانتارەكانى (گۆڕان و یەكگرتو و كۆمەڵ) دەڵێین: ئەو مووچەیەى وەرى دەگرن لێتان حەڵاڵ بێت، لە تۆ و هاوپەیمانەكانیشت حەرام بێت.

نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە