فرۆکەی F16 و ئیمپراتوری جەنگ
Thursday, 03/05/2012, 12:00
مزەفەر محمد خۆشناو
فرۆکەیەکی جەنگی بەهێزە توانای جۆرەها خولگە و ئاراستەی هەیە ، لە گەل هێزی سحراوی بۆ مناوەرەی سەربازی بە جۆریک کە خێراییەکەی دوو هێندەی خێرایی دەنگە. بە هۆی بەشداریکردنی لە چەندین جەنگدا
ئەوەی سەڵماندووە کە فرۆکەیەکی سەرکەوت و جەرگبڕە هەمیشە پارسەنگی هێز یەکلایی دەکاتەوە ،لە جەنگی ئاسمانی و هێرشی زەمینی توانای پێکانی ئامانجەکەی بە ووردی و لە بەرزایی ١٥کم لە گەل توانای بەرگریکردن لە خۆی پێنج کۆمپانیای دەوڵەتی حلفی ناتۆ خەریکی دروستکردنی ئەم جۆرە فرۆکەن لەوانە:
وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا(کۆمپانیای داینامیکسی ئەمریکی)
بولغاریا
دانیمارک
نەرویج
هۆڵەندا
بەم دواییانەش (پورتوگال)
فرۆکری f16 چەندین جۆری هەیە کە زۆرجار بە پێی داواکاری ئەو وڵاتی کریار دروست دەکرێت لەوانە
f16 ئیماڕاتی
f16 سٶفای ئیسڕائیلی وە هەروەها f16 (D-C-B-A)
توانا سحراویەکانی f16
توانای هەیە لە نێو جەنگدا لە ئاسمان بوەستێ وئامانجەکەی بۆردومان بکا و بگەریتەوە شوێنی دەرچونی لە کاتی دیاریکراوی خۆیدا
ئاشکرا کردنی مۆڵگەو بارەگا شاراوەکانی دوژمن (رادار)
بۆدومانکردنی ئامانج زۆر بە وردی بە خێرایی ٨٦٠ کیلۆمەتر
توانای هەڵگرتنی ٦ سارۆغی سایدۆویندەر (جوجو)ی هەیە لەگەڵ ٢٢٠٠ ڕەتل قومبەلە
لەهەموو کەش و هەواو بارو دۆخیکدا توانای فڕینی هەیە
لەگەڵ تەدمێڕ کردن و بۆردومان کردنی ئامانجەکەی دەتوانێ چەکی لاوەکیش بە کاربێنێت
گرنگەکەی f16 لە بچوکی و خێرایی دەرچونی و بۆردومانی ئامانجەکەی بە شێوەیەکی زۆر وردە.
توانا هونەریەکانی فڕۆکەی f16
بە شێوازێکی سەرنج راکێش و سەربازیانەی تاکتیکی جەنگەکەی جێبەجێدەکات
لەگەڵ ئەوەش دا توانای هەڵگرتنی چەکی نەوەوی هەیە
تانکی سوتەمەنیە کەی توانای هەڵگرتنی ٤٥٠ گاڵۆنی هەیە لەگەڵ ئەواشدا لە کاتی پێویست لە ئاسماندا سوتەمەنی دروست دەکات
نەخشەیەکی ئەلیکترۆنی رەنگاو رەنگی هەیە لە گەڵ ئامێری تۆمارکردنی ڤیدیۆ هەروەها چەندین ڕادار و شەپۆڵی لێزەری بۆ دیاریکردنی شوێن و دوریەکەی
توانای بینینی بەهۆیی تیشکی ژێرسورەوەیە لەگەڵ ئامێری کەشف کردنی شەپۆڵی رادییۆیی تەشوێش خستنە سەری
چەند زانیاریەکی گشتی لە سەر ئەم فرۆکە
- درێژی ١٤.٨
- بەرزی: 4.8 م.
- دووری نێوان بالەکانی: 9.8 م.
- بەرزترین خال کە پێی دەگات: 15 كم.
- کیشی: 16875 كگم.
- مدایەکەی: 1740 میل دەریایی
جۆری سارۆخەکانی
سبارو + سكای كلس جوجو +مافریك
ئەو وولاتانەی ئەم جۆرە فرۆکەیان هەیە
ئەمریکا
ئیسرائیل
دانیمارک
یونان
ئیتالیا
بولندا
برتغال
هولندا
نرویج
بلجیكا
تورکیا
ئهندۆنیسیا
پاكستان
سنگافور
تایوان
كوریای باشور
تایلند
میسر
ئهردهن
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست