17 شوبات شۆڕشێك بۆ مێژوو!
Wednesday, 15/02/2012, 12:00
هه‌مو شۆڕشه گه‌وره یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی جیهان له مێژودا و لەئێستادا زۆر گرنگ و پڕبایه‌خن و بەندن به هه‌ست و نه‌ستی جومگەكانی كۆمه‌ڵگه‌وه، جا چ ئه‌و شۆڕشه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئازادی بێت یان بۆ دروستبونی كەشوھەوای ئازادی بێت. هه‌مو كۆمه‌ڵگه‌یه‌كیش كه ده‌گاته ئه‌وه‌ی دژی ده‌سه‌ڵاتیكی تۆتالیتاری شۆڕش بكات و بجه‌نگێ و بیدات به ئه‌رزدا، له‌پێناوی ئازادی گه‌ل دایه، كه دواجار گه‌ل ده‌گاته ئه‌و قه‌ناعه‌ته‌ی كه ئیتر ناتوانێت ته‌حه‌مولی ئه‌و هه‌مو زۆرداریه بكات، كه له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی ئاسایی‌دا ھەیە. ده‌یه‌وێت ئیتر بڵیت كه ئێمه هه‌ین و پێویستمان به‌و ده‌سه‌ڵاته دیكتاتۆره نیه، كه مافی مرۆڤ و ئازادیه‌كانی گه‌ل له‌لای بێبایه‌خن، بۆیه دواجار له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی هیچ مافێك بۆ گه‌له‌كه‌ی دانانێت، گه‌ل بڕیار ده‌دات له رامانێكی كتوپڕدا ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دابڕمێنیت.
ئه‌گه‌ر سه‌یری هه‌ریه‌ك له مێژوی فه‌ڕه‌نسا و ئیرله‌ندا بكه‌ین ده‌بینین، كه زۆر جیاوازیه‌كی وا نابینین كه خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ئه‌وان و ئه‌م سه‌رده‌مه‌ی ئێمه، كه له‌حه‌ڤده‌ی شوباتی ساڵی 2011 له كوردستان دروست بو، مه‌سه‌له‌كان هه‌مان مه‌سه‌له بون و كرداره‌كانی ده‌سه‌ڵاتیش هه‌مان كرداری ئه‌و سه‌رده‌مه‌ن، بۆیه ئه‌و شۆڕشه چاو نه‌ترسانه‌ی ئه‌وروپا له دژی دەسەڵاتی سته‌مكاری ئه‌وروپی لیوس و پاشایەتی و پاپا بوه هۆی دروست بونی شۆڕشێكی گه‌وره‌ی ئه‌وروپا له دژی ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه. ئه‌وروپا له ساڵانی 1550 ئیتر به‌دواوه چاوی كرایه‌وه و شۆڕشی كرد بۆ داڕمانی ئه‌و پاشایانه‌ی كه پشتاو پشت پێی گه‌یشتبون و ستهمکاربون. له وڵاتانی رۆژھەڵاتیش، وەك وڵاتانی عه‌ره‌بی تونس و میسر و عێراق و لیبیا و سوریا بو به‌و شۆڕشه به‌ناوبانگه‌ی كه ناوی لینرابو (به‌هاری عه‌ره‌بی). شۆڕشه‌كان گه‌یشتنه ئه‌وه‌ی كه گەل كۆتایی بەو ده‌سه‌ڵاته بنەماڵەییانە ھێنا كه پشتاوپشت دروست بون، هه‌روه‌ك شۆڕشه كۆنه‌كانی ئه‌وروپا، نمونه‌ش شۆڕشی فه‌ڕه‌نسا بو كه له (1789) دا له‌لایه‌ن گه‌لی فه‌ڕه‌نسیه‌وه كۆتایی به بنه‌ماڵه‌ی (بۆربۆن) ھات و له‌ناویان بردن.
ئه‌م شۆڕشانه بۆ هه‌تا هه‌تایه ناویان چوه ناو مێژوه و بون به وانەیهكی گرنگ و گه‌وره بۆ هه‌مو ئه‌و سه‌رۆك و حیزبانه‌ی كه ده‌یانه‌وێت دەسەڵاتی دیموكراسی به‌شێوه‌یه‌كی دیكتاتۆری به‌كاربێنن و به‌رژه‌وندی باڵای خۆیان له سه‌رو بەرژەوەندیەكانی هاوڵاتیانه‌وه دابنێن. ئه‌م شۆڕشانه بونە زه‌نگێكی مه‌ترسیدار بۆ هه‌مو دەسەڵاتەكانی دنیا، كه خۆیان رێك بخه‌نه‌وه بۆئه‌وه‌ی به‌ر لافاو و هێرشی گه‌ل نه‌كه‌ون.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، ئەوەیە كه 17ی شوباتی كوردستان بوه چه‌كوشێكی ئاگراوی بۆ سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی بنه‌ماڵه له كوردستان و توانی له‌و خۆپیشاندانانه‌ی كه له سه‌رای ئازادیه‌كانی كوردستان كران، چه‌ندین پرۆژه و نەخشەی رێگا و راستكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات و دانانی یاسا و هه‌ڵسه‌نگاندنی په‌رله‌مان و هه‌مو كه‌موكورتیه‌كانی حكومه‌ت و حیزب رێكبخرێتهر. دواجار خۆپیشاندانه‌كان ئه‌وه‌یان به گوێی ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمدا دا، كه ئه‌گه‌ر خۆتان چاك نەكەن وه‌ك شۆڕشه‌كانی كۆنی ئه‌ورپا و به‌هاری عه‌ره‌بی دەتڕوخێنن. هه‌رچه‌نده خۆپیشاندانه‌كانی 17ی شوبات ژماره‌یه‌كی زۆر له هاوڵاتیانی سڤیلی تێدا بونه قوربانی و (10) هاوڵاتی شه‌هیدكران.
ئه‌گه‌ر سه‌یری شۆڕشی ئیرله‌ندا بكه‌ین به‌رامبه‌ر به‌ریتانیا، كه مه‌سیحه كاتۆلیكیهكان دژی به‌ریتانیه‌كان هه‌ستان و شۆڕ‌شیان كرد، ده‌ریایه‌ك خوێنیان دا تا به‌زۆر ئازادییان وه‌رگرت، كه هه‌رئه‌وه‌نده كاتۆلیكی بن نه‌بنه پرۆتستانت. فه‌ڕه‌نساش هه‌ر ئه‌وه‌نده ده‌یان ویست نانیان هه‌بێت و به‌خۆشی بژین و حكومه‌ت باری ژیانیان باشتر بكات، به‌ڵام دواجار له‌لایه‌ن ماری ئهنتوابێتی ژنی لیوسی شانزه‌وه كە نەمساوی بو پێیان وترا ئه‌گه‌ر نان نیه بیخۆن با پسكیت بخۆن، وه‌ك سوكایەتیەك سوكایەتی پێكردن و پێكه‌نینی به ئه‌قڵیه‌تی فه‌ڕه‌نسیه‌كان ده‌هات.
له كوردستانیش هاوڵاتیان داوای ئه‌وه‌یان ده‌كرد، كه وه‌ك مرۆڤ بتوانن بژین و بخوێنن و خزمه‌تگوزاریان بۆ بكرێت و سیستمی سیاسیان به‌ره‌و باشتربچێت، شه‌فافانه باسی مه‌سه‌له‌كان بكرێت له‌ناو هۆلی په‌رله‌مان و ته‌نها تێپەڕاندنی مه‌سه‌له‌كان نه‌بێت، به ئاگاداری راگه‌یانده‌كان و هاوڵاتیانیش بێت نه‌ك ته‌نها به ئاگاداری هه‌ردو حیزبی دەسەڵاتی كوردی.
بۆیه ئه‌گه‌ر سه‌یربكه‌ین هه‌مو شۆڕشه‌كانی ئه‌ورپا و رۆژھەڵات به‌گشتی و كوردستان به تایبه‌تی زۆر له‌یه‌كه‌وه نزیكن و بگره كاریگه‌ریشیان له‌سه‌ر یه‌كتر ھەیە، به‌تایبه‌تی شۆڕشه‌كانی به‌هاری عه‌ره‌بی زۆر كاریگه‌ری له‌سه‌ر شۆڕشی 17ی شوبات هه‌بو، له كوردستان توانی ببێته به‌ربه‌ستیك له‌به‌رده‌م حیزب و چهكوشیك بێت بۆسه‌ری حیزبه‌كان، گه‌ر بڵێن ئێمه ناروخێین و ده‌سه‌ڵاتمان ھەر دەمێنێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی عه‌ره‌بی له ده‌سه‌ڵاتدارانی كوردستان بههیزتربون له‌روی چه‌ك و موخابه‌رات و پاره‌وه، به‌ڵام دواجار له‌به‌رده‌م شۆڕشی گه‌لدا روخان و نه‌یانتوانی ده‌ربازببن. حیزبه‌كانی كوردستانیش به تۆقاندن و هێزی چه‌ك توانیان دوای (62) رۆژ له خۆپیشاندانه‌كانی سه‌رای ئازادیه‌كان كۆتایی پێبهێنن، به‌ڵام تێگه‌یشتن كە ئه‌گه‌ر چاكسازی نه‌كه‌ن ئه‌وا زو كۆتاییان پێدێت، وه‌ك حوسنی موباره‌ك و قه‌زافی ناویشیان له ریزی دیكتاتۆره‌كاندا تۆمار دەكرێ و مێژویه‌كی رەشیش بۆ خۆیان تۆمار دەكەن، ئه‌وه‌ی سه‌یره سه‌ره‌ڕای تێگهشتنیشیان چاکسازی ناکه‌ن.
شۆڕشی 17ی شوباتیش له ماوه‌ی 62 رۆژدا توانی ده‌سه‌ڵات بھەژێنێت و به‌یه‌ك گرتینی هه‌مو هاوڵاتیانی كورد به هه‌مو فكره‌و بیروبۆچونه‌كان و حیزبی چه‌پ و عه‌لمانی و ئیسلامی پشتگیری لە خۆپیشاندانه‌كان بكه‌ن به ئۆپۆزسیونیشهوه. واته له كوردستانیش رێكخراوه‌كان و ئۆپۆزسیۆن و شه‌قام یه‌كیان گرت، بۆیه ناتوانین بڵێین هه‌مو كاره‌كان له‌لایه‌ن حیزبه‌وه ده‌كرێن و به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه، بۆ گۆڕینی سیستمی دیكتاتۆری دەبێت هه‌مو بیروبۆچونه‌كان له‌به‌رامبه‌ریدا یه‌ك بگرن.
ده‌سه‌ڵاتیش له‌و كاته‌ی كه توشی هه‌ژان هات به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه په‌لاماری خۆپیشانده‌رانیدا و دژی هه‌مو بنه‌ماو مافه‌كانی مرۆڤ وەستایەوە، له
ئه‌وروپاش كاتێك كه خۆپیشانده‌ران له فه‌ڕه‌نسا ده‌سه‌ڵاتی لیوسیان روخاند و كۆتاییان پێھێنا جارێكی تر له‌دژی گه‌نده‌ڵیه‌كانی حكومه‌ت خۆپیشاندانیان كرده‌وه. ناپلیۆنیش بۆ خۆبردنه پێشه‌وه‌ی خۆی له سیستمی سیاسی و بەناوی جەنگی دەرەكیەوە خۆپیشانده‌رانی لە شەقامەكانی پاریس‌دا خەڵتانی خوێنكرد. بارودۆخی سیاسی ناوخۆش ھەرھەمان سیناریۆ بو كه ئێستا لە كوردستان پێڕه‌و ده‌كرێت، له‌كاتی خۆپیشاندانه‌كاندا به‌ناوی ده‌ستی ده‌ره‌كی و فشاری ده‌ره‌كی و سنوره‌كان ده‌وره‌دراوی دوژمنن، به خه‌ڵتانی خوێنكردنی خۆپیشانده‌ران و فڕاندنی برینداره‌كان له‌ناو نه‌خۆشخانه حكومیه‌كان كۆتایی به خۆپیشاندان دێنن. بۆ گرتنه‌وه‌ی جارێكی تری كورسی ده‌سه‌ڵاتیان توانیان كه كۆتایی به‌و خۆپیشاندانانە بێنن، به‌ڵام گڕوتینی خۆپیشاندان له‌ناو دڵی هه‌مو هاوڵاتیهكدایه كه دەبێ كۆتایی به گه‌نده‌ڵی و ناعه‌داله‌تی بھێنرێت كه له كوردساتنداههیه. ئه‌وه خۆشنودییهی ده‌سه‌ڵاتیش که پێیوایه خۆپیشاندانی کۆتایی پێهێناوه جگه له خه‌یاڵ پڵاوی هیچی تر نییه...
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست