کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


مانەوە لەناو یەكیتى بەندەبەچى؟راگەیاندنى یەكیتى وەك نمونە

Friday, 08/05/2009, 12:00


ئەوانەى دوێنێ ئامادەبوون لەپێناو یەكیتى گیان وروحى خۆیان بكەن بە قوربانى گەڵ وولات ئەمڕۆ بۆ ئەو كەسانە بێزارن ورەخنەیان لەو حیزبە هەیەوبێزارن ؟ بۆ دژى سیاسەتى ئەو سەركردانە وەستاونەتەوە كەپێشتر یەكیتى بون وئێستا لەیەكیتى داشۆراون وئەوانە بۆ هەنوكە فێربوون ویا فێركراون بە ریتمى پارتى وبارزانى هەڵپەڕن وبڕەقسن!
دواى ئەوەى سكرتێرە نەخۆش وخەلفاوەكەى یەكیتى بوو بە سەرۆك كۆمارى عیراق ،بارودۆخى ناو یەكیتى رۆژبەرۆژ بەرەوخراببون چوو.چونكە جەلال لەبەر بوغرایى خۆیى وغەرقبون لە سەرمایەوكۆكردنەوەى پیاوبوخۆى فاكتەربوو بۆ ئەوەى یەكیتى بەم رۆژە بگات ویەكیتى بەبێ چاودێربمێنێتەوە.هەرچەندە ئەگەر خودى جەلالیش لە كوردستان بوایە یەكیتى هەربەم رۆژە دەگەیشت چونكە شیرازەیى حیزبى وكارى رێكخراوەیى لەم حیزبەدا لەم دەم دا كۆتایى پێهات كە جەلال چاوى بڕیە ژیانى مەسولیەت وسەرمایەوبەخێوكردنى بنەماڵەوراگرتنى غولام بۆ بەردەرگەى دیوەخانەكەى كە یەكیتییە!
كاتێك ئاغا دەست بكات بەدزى وبەدرەوشتى ودرۆ بێگومان دەوروبەرەكەشى هەڵگرى هەمان رەفتاردەبن یا ئەو ئاغایە خۆى دەیەوێ دەوروبەرەكەشى وابن تا رووبەرووى رەخنەوگلەیى نەبێتەوەوبەخراپ باسى نەكەن!!ئەو ئاكارورەوشتەش ئاكارورەوشتى لەمێژینەیى خودى جەلال تالەبانیە.ئەو لەوەتەى هەیە ئاوا رەفتاردەكات وئاواش بیردەكاتەوەوئاواش ئەم وئەو لەدژى یەكتربەكاردەهێنێ تا نەپڕژێنە سەر دەرخەستنى كەموكوڕیەكانى ئەو.
هەر ئەو هۆكارانەبون وایكرد كە یەكیتى بەو رۆژەبگات ولەو هەڵبژاردنەى داهاتوو كەسە دڵسۆزوخاوەن قوربانیەكان دەنگ بەو حیزبە نەدەن وهاوپەیمانیەكەشیان وەك چۆن لەرابردوو قبوڵ نەبووە ئێستاش قبولییان نیە.یەكیتى پێشتر حیزب و رێكخراوى رەنجدەرانى بیروبازووبووە،حیزبى شەهیدان بووە،حیزبى راپەرین وپێكهێنانى پەرلەمان وحكومەت بووە،بەلام هەر ئەو حیزبەیە ئێستا دادوفیغانیەتى بۆ یەك دەنگ وبۆ مانەوەى خۆى بە زەلیلى خۆى تەسلیمى پارتى كردوە!!ئەوەش ئاماژەیە بۆ ئەوى جەلال یەكیتى تەسلیمى پارتى كردوە!
ئەو مەبدەئەى جەلال تعمیم كراوە بۆ هەموو ئەو كەسانەى كە لەرووكەشدا پلەیى بەرپرسیاریەتیان هەیە لەناویەكیتى كەچى ئەوانە لە وەقیعدا غولام ونۆكەرى جەلال وبنەماڵەكەین.
ئەوەى جەلال لەناویەكیتى دەیكات وكردى ،ئاوێكە رژاوەوگچكەكانى سەركۆشى جەلال دووبارەى دەكەنەوەودەیكەن!لەناو هەموو مەكتەبەكانى یەكیتى هەموو مەلبەندوئۆرگانەكانى ترى یەكیتى ،ئەوانەى كە لێپرسراوەكانیان سەربەهێلى گشتین وجەلالین هەمان رێچكەى ئاغاكەیان گرتوە.لەهەمووشیان دیارتر مەكتەبى راگەیاندنى یەكیتیە.ئەو مەكتەبە ئەگەر بخرێتە بەردەم تاقیكردنەوەى گەندەڵى وبەدرەوشتى ودزى وتەكەتولات وبنەمالەیى وناكارایى ونایەكیتییەوە بەرزترین پلەوژمارەى سەركەوتن دەهێنێ!!!بەلام لەرووى سەركەوتنى مەبدەئى ویەكیتى راستەقینەییەوە بێگومان سفرە!!!ئەو سفرەش وەك ئەو سفرەوایە كە بەنێوچەوانى ئازاد جندیانیەوە دیارەونوساوەوبووە بەڵەكەیەكى هەتاهەتایى بە روودەم وچاوە ناشیرین وترشاوەكەى .دەك عافیەتى بى َ ئەو سەركەوتن ومانەوەى.
[email protected]



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە