"خیانه‌تیی كۆمپانیایه‌ك له هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید"
Thursday, 23/09/2010, 12:00
خۆشی خۆشی خواستمان بۆ دواجار كه بێت كۆمپانیایه‌ك له ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوردا بێت و وه‌ها كارێك بكات و خزمه‌تێك به بواری ئه‌لیكترۆنی بكات له‌م شاره‌دا به‌ڵام به‌داخه‌وه كۆمپانیای " ئات نێت " كه بۆماوه‌ی شه‌ش مانگ زیاتر ده‌بێت كاری دابینكردنی دابه‌شكردنی خه‌تی ئینته‌رنێت له هه‌ڵه‌بجه ده‌كات , به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌و كۆمپانیایه ده‌زانین یه‌كێكه له كۆمپانیا دزو ساخته‌كانی دیكه‌ی بنه‌ماڵه‌ی تاڵه‌بانی له ده‌ڤه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌و شاره‌زوردا , ئه‌و كۆمپانیایه تا ئێستا نه‌یتوانیوه خه‌تێك بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه دابین بكات كه هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان پێوه‌ی شانازی بكه‌ن ئۆخه‌ی وا كۆمپانیایه‌ك هات و ئه‌وانی دیكه كه خیانه‌تیان ده‌كرد له گواستنه‌وه‌و دابینكردنی ئینته‌رنێت بۆ شاری هه‌ڵه‌بجه ئه‌م توانی ئه‌وان له خشته ببات و خزمه‌ت بكاته بواری ئینته‌رنێت , به‌ڵام به‌داخه‌وه وا نه‌بوو ئه‌وه‌ی ڕاستی بێت ته‌نها بۆ ماوه‌ی دوو مانگی سه‌ره‌تا خێرایی ئینته‌رنێته‌كانیان بۆ هه‌ڵه‌بجه دابه‌شكرد ئه‌وانه هه‌ر ده‌یانه‌وێت دزی بكه‌ن له خه‌ڵكی بێ دیفاع و پشت لێ كراوی ده‌سته‌ی بارزانی و تاڵه‌بانی هه‌تا دوێنی بوو ئه‌م هه‌ڵه‌بجه‌یه بوو كرنیه پیاوی كورسی و ده‌سه‌ڵات ئه‌و كورسی و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه وه‌ك و گورگ تیبۆیه‌دایدا خۆیان داناوه , من ده‌ڵێم بۆ خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌و هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان ئه‌وانه‌ی به‌شدارن له‌م خزمه‌تگوزاریه بێ خزمه‌تكاریه‌دا وه‌چانێك بده‌ن تكایه هه‌مووتان هه‌ستن به بڕینی ئه‌و خه‌ته بچربچڕو دزرێنه‌رانه كه ده‌یانه‌وێت جارێكی تر به‌ناوی خزمه‌تگوزاریه‌وه ماف و پاره‌ی خه‌ڵكی هه‌ڵه‌بجه‌ی زوڵم لێ كرا‌و بدزن....
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست