پوچەڵكردنەوەی گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی گەرەنتی سەركەوتنی شۆرشی كوردستانە
Monday, 14/02/2011, 12:00
لە 12 هەمین ساڵیادی پلانگێری نێودەوڵەتیدا تەواوی هێزی بەشداربوولەگەلەكۆمەكەدا ڕسواو شەرمەزاردەكەین .سەری ڕێزو نەوازش لەبەردەم ڕۆحی بێ گەردی ئەوقارەمانانەدا دادەنەوێنین كە بەگیانی پیرۆزیان پلانگێرییەكانیان پوچەڵكردەوەو .
ئاشكرایە كە هەمووشۆرش و تێكۆشانی ئازادیخوازانەی گەلان ڕوبەڕوی هێرشی دڕندانەی پلانگێران بونەتەوە .گەلی كوردیش یەكێكە لەوگەلانەی كە بۆتە قوربانی زۆرێك لەو گەلەكۆمانە. .هەرلەسێدارەدانی شێخ سەعیدو سەیدرەزا وهاوپەیمانی نێوان روسیاو ئێران بۆ هەڵوەشانەوەی كۆماری مەهابات ولەسێدارەدانی قازی محمد و پەیمانی جەزائیرو كارەساتی كیمیاباران وئەنفال تا دەگاتە 15ی شوباتی ساڵی 1999وكەبەبەشداری ئەمریكاو ئیسرائیل و ژمارەیەكی زۆرلەوڵاتانی ئەوروپاو روسیاو هەرچواردەوڵەتی داگیركەر لەكوردستان بەشێوەیەكی زۆر هۆڤانە بەئامانجی سەركوتكردنی بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی كوردو بێ ئیرادەكردنی گەلەكەمان ڕێبەری گەلی كوردبەڕێز(عەبدوڵا ئۆجەلان)یان دەستگیركردو رادەستی دەوڵەتی توركیایان كردەوە .
جەماوەری نیشتیمانپەروەرو دیموكراتخواز :
ماوەی 12 ساڵە ڕێبەر ئۆجەلان لەزیندانێكی تاكەكەسیدالە نیمچە دورگەی ئیمرالی سەرەڕای خراپی رەوشی تەندروستی بەبەردەوامی لەژێر ئەشكەنجەوفشاری دەرونیدا ژیان بەسەردەبات .بەڵام سەرەڕای نەبوونی هەلومەجی ژیان بەڕێزی بەرخودانیەكی بێ وێنە ئەنجامدەدا .ئەگەر هەمووپلانگێریەكان بە سەركوتكردنی شۆرش ئەنجامیان گرتبێت. بەڵام ڕێبەر ئۆجەلان ئەم چارەنوسەی پێچەوانەكردەوەو دەستگیركردنەكەی خۆی وەرگێرایەسەر پێواژۆی چارەسەری و تەواوی سیتەمەدەسەڵاَتـدارەكانی خستەبەر لێپرسینەوە ،وەرچەرخانێكی مێژووی و دەسكەوتێكی گرنگی پێشكەشی هەموومرۆڤایەتی كرد .بەڕێزی لەماوە ڕابردوودا لەپێناوی چارەسەركردنی تەواوی كێشەكانی سیتەمی وڵاتانی جیهان وگەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و گەلی كوردو ژنان بەتایبەتی .بەهەوڵدانەفكرییەكانی وپێشخستنی باشترین تێزی چارەسەری ئایدۆلۆژی و دیموكراتترین و نۆژەنترین سیتەمی بەڕێوەبردنی كۆمەڵگای پێشخستووە لەگەڵ پرۆژەی ئاشتی و دیموكراسیانە بۆچارەسەركردنی دۆزی ڕەوای گەلەكەمان لەهەرچواربەشی كوردستان . بە پێشبینی و دوربینیەكانی هەموولایەنەشاراوەكانی گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی شیكردۆتەوەو بەتایبەتی ڕوی راستەقینەی دیموكراسیەتی چەواشەكارانەی سیتەمی سەرمایەداری مۆدێرنیتەو گەلەكۆمەكانی لەسەر گەلانی ئازادیخوازی زۆر ڕادیكاڵانە خستۆتە بەر رەخنەو شیكاری . .
ئاشكرایە لەگەڵ دەستپێكردنی ئەم گەلەكۆمەنەگریسە تاڕۆژی ئەمرۆ بەدەیان كچانی وكوڕانی شۆڕشگێرو كەسی نیشتیمان پەروەر بوونەتە پەرژینی ئاگرین لەدەوری ڕێبەرئۆجەلان بەچالاكی گیانبازی گەورەترین شۆرشی زهنی ویژدانی وئەخلاقییان بەرپاكردوو پەیامی ئازادیان دابەگوێ هەموودەسەڵاتداران داو ،ویژدانەنوستوەكانیان بەئاگاهێنایەوە، بوونە قەڵغان لەبەردەم گەلەكۆمەدا.هەڤاڵ ڤیان جاف و سیروان ڕوفی هونەرمەند وهەڤاڵ هەرێمیش وەك فریادرەسی گەلەكەمان بەچالاكی گیانبازیەكانیان وەك پردی ئاگرین و بونەدەنگی نارەزای لەبەرامبەرگەلەكۆمەو بانگەوازی ئازادی لەباشوری كوردستاندا . لەدەرئەنجامی ئەم هەمووفیداكاریانەداو ڕۆژبەرۆژی و گەورەبوون و بەهێزی بزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلەكەمان بەپێشەنگایەتی كۆماچڤاكی كوردستان .وبەڕێوەچوونی بەرگری رەوایانەی گەل لەگۆرەپانی شەڕداو پێشكەوتنی سیاسیەتی دیموكراتیانەو چالاكی جەماوەریانەو وپێش كەوتنی هۆشیاری نەتەوەی و لەیەكترنزیكبونەوەی گەلەكەمان لە هەرچواربەشی كوردستان بەدەستپێشەخەری ژنان و پاشان چین وتوێژەكانی ترو هەروەها خاوەنداریكردن لە ئەركی نەتەوەی تائاستێك ،بووبەهۆكاری ئەوەی كە دەوڵەتی توركیا دانوستاندن لەگەڵ بەڕێز ئۆجەلاندا ئەنجامبدات ودان بەوراستیەدابنێت ـ كە ئاشتی و چارەسەری بەبێ ڕێبەر ئۆجەلان و بزوتنەوەكەی مەحاڵە . بێگومان موخاتبگرتنی ڕێبەر ئۆجەلان بەواتای موخاتەبگرتنی ئیرادەی تەواوی گەلی كوردە . لەدەرئەنجامی ئەمانەدا دەتوانین بڵین گەلێك دەسكەوتی گرنگمان دەستەبەركردووە ولەهەمووكاتێك زیاتر دەرفەتی سەركەوتن رەخساوە. بەڵام دەبێت لەبیریشمان نەچێت پلانگێری ئێستا زۆرقوڵـتروبەرفراوانتر لەجاران ئەسپی خۆی تاودەدا كەوەك گەلەكۆمەیەكی سەوزناوەزد دەكرێت لەلایەن زلهێزانی سیتەمی سەرمایەداری جیهانی و بەهاوبەشی وهاوپەیمانی دەوڵەتی توركیاو سوریاو ئێران بەڕێوەدەچێت .
.ئاشكرایەكەبزوتنەوەی ئازادیخوازانەی گەلی كوردو بەرخودانیەكانی لەبەرامبەر تەواوی سیتەمەدەسەڵاتدارەكان راستەوخۆكاریگەری لەسەر هەمووگەلان كردووە وبەتایبەتی تێكۆشانی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئیلهامیان لێوەرگرتووە . لەگەڵ ئاراستەكردنی سڵاو پشگیریمان بۆ شۆرشی گەلان لە وڵاتانی عەرەبیدا دەتوانین بڵین ئەم سەرهەڵدانانە هەڵسەنگاندنەكانی ڕێبەرئۆجەلان پشتڕاست دەكاتەوە كەدەڵێـت تەواوی سیتەمە كۆنەكان ناتوانن خۆیان لەبەردەم پێش كەوتنی ئیرادەی گەلان ڕابگرن و ڕوبەروی هەڵوەشانەوەدەبنەوە .هێزی دەرەكی ناتوانن كێشەی گەلانی ڕۆژهەڵاتی ناوەراست چارەسەربكەن تەنها ئیرادەی دیموكراتیخوازانەی گەلان نەبێـت.لەڕۆژی ئەمرۆشدا تێكۆشانی گەلەكەمان بەتایبەتی لەباكوری و ڕۆژهەڵات و ڕۆژئاوای كوردستان . گەیشتۆتەئاستێكی بڵندلەتێكۆشان بەتایبەتی گەلەكەمان لە باكوری كوردستان گەلێك دەسكەوتی بەدەست هێناوەو گەیشتۆتە ئاستی خۆبەڕێوەبردنی دیموكراتیانەو وهەمووڕوداوئامادەكارییەكان ئەوەپیشان دەدەن كە بەهاری ئەمساڵ دەبێتەساڵی بەرپاكردنی شۆرش ئەم هەنگاوەلەباكوری كوردستانەوە دەست پێدەكات . دیسان دەتوانین بەئاشكرابڵین هێزی پلانگێر لەماوەی ڕابردوودا بەسودوەرگرتن لە درزو بۆشای نێوان كوردان گوڕی بەپلانگێری دا .ئێستاش بەبەردەوام كاردەكەن لەپێناوی پارچەكردنی ئیرادەی یەكێتی نەتەوەیمان .هەربۆیە ئێمە وەك پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان لەوباوەڕەداین كێشەی هەمووبەشەكانی كوردستان وەك گۆشت ونینۆك بەیەكەوەگرێدراون وباكوری كوردستانیش ڕۆڵی كلیل دەگێرێت .بۆ چارەسەركردنی تەواوی كێشەكانیش سازدانی كۆنفرانسی نەتەوەی و ئاوابوونی یەكێتی نەتەوەی و خاوەندەركەوتن لەئەركەكانمان تێپەراندن و گۆراندنی هەمووسیتەمەكۆن وكلاسییكەكان وبەدەستهێنانی ناسنامەی نەتەوەی ودیموكراتیانەمان لەهەرسێ بەشی كوردستان و ئاواكردنی سیتەمێكی جەماوەری دیموكراتیانە لەباشوری كوردستاندا بە ئاوابوونی یەكێتی نەتەوەی دیموكراتیانە بەدەست دێت .گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی تەنها لەسەریەك بەشی كوردستان نیەو ڕاستەوخۆ لەسەرباشوری كوردستانیشە .پێشمانوایە گەرانەوەی دەسكەوتەكانی گەل بۆ تەواوی خەڵكی هەژاروزەحمەتكێش و دیموكراتیزەكردنی سیتەم و كۆمەڵگا وبەدەستهێنانی ئەومافانەمان كەبەهەڵواسراوەی ماوەتەوە .بەخاوندەركەوتن وپراكتیزەكردنی ڕێبازی ڕێبەر ئۆجەلان دەسەتەبەردەبێت .لەسەرئەو بنەمایەش بۆسەركەوتنی شۆرش لەسەرتاسەری كوردستاندا پێویستە هەموومان تواناكانمان بكەین بەیەك وكاربكەین بۆ ئازادی ڕێبەر ئۆجەلان وپوچەڵكردنەەی گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی ئەمانە دەبێتە گەرەنتی سەركەوتنی شۆرش لەكوردستاندا .گرێدراوبەم راستیانەوە پێویستە ئەم ساڵ بكەین بەساڵی یەكگرتن وبەرپاكردنی شۆرشی كوردستان .
ڕسواوشەرمەزاربێت هەمووگەلەكۆمەیەك
بژی تێكۆشان و شۆرشی ئازادیخوازانەی گەلان
بژی یەكێتیەكی نەتەوەی دیموكراتیانە وبەرپابوونی شۆرش لەكوردستان .
دەستەی كارگێری پارتی چارەسەری دیموكراتی كوردستان .
15-2-2011
نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست