کتێبی بیرەوەرییەکانی کاپیتان موحەمەد مەولودییان بە دەنگ گوێی لێبگرە (کوردبوون)


خۆش ئیتفاق تەڕ ستراتیج

Wednesday, 25/05/2011, 12:00


ئەگەر بیتو ئاوڕێك لە ڕابردووى یەكێتى وپارتى بدەینەوە ناكۆكى وململانێكانیان
لەسەر ئەساسى فكرو تێڕووانین لە مەسەلە نەتەوەییەكان نەبووە،بەلكو لەسەرە
تاى درووست بوونیانەوە،فرچك خوواردووى كۆشى وولاتە داگیر كەرانن ،وەك
ئیران،سووریا،تووركیا،هەر لەوێ ئیعازەكان پێیان دەلێ شەڕ بكەن لەهەولى پە
رتەوازە كردنى ڕیزەكانى نەتەوەى كوورد بن ،هەر بۆیە شەڕى هەموو حزبەكوردیەكانیان كردووە لەپارچەكانى كوردستان بەكوردستانى باشووریشەوە
نیشاندانى دلسۆزیان بۆ وولاتە داگیركەرەكان،لەئەنجامى ئەم شێوە درووست
بوونەى ئەوان وواىكردووە ململانێكانیان پێش ڕاپەرینو پاش ڕاپەڕینیش درێژەى
هەبێت،بەلام پاش ڕاپەڕینى بەهارى 91ململانێكان زۆرگەورەترو زەقتر بە دەركە
ووت زەرەرى بە بزوتنەوەى ڕزگارى كوردیدا،بەدرووستكردنى شەڕێكى خوێناوى
لەسالانى 95-96تا واىلێهات وولاتە داگیركەرەكان خۆیان شەریكە شەڕى نێوا
نیان بوون پاش ڕووخانى حكومەتى عیراق لە2003دانانى بودجەى 17%ى كوردستان،بیریان لەوەكردەوە لەگەڵ یەك ڕێك بكەون كوردستان بكەن بەدوو
بەش هەریەكەیان حوكمى تێدابكات وداهاتوبودجە50بە50دابەشىبكەن خۆش
ئیتفاق و تەڕ ستراتیج پیڕەوبكەن،لەهەمان كاتیشدا هەر یەكەیان بەجیا لەهەولى
خۆ ڕەپێش كردنى خۆىبوو لە مەركز بۆ بەرژەوەندى حزبى نەك نەتەوەى لە ماوەى حكمڕانیان بە وەرگرتنى گەورەترین پۆستیان لەماوەى حكومڕانیاندا ،هەرلە
سەرۆكى كۆمارەوە تا چەندین وەزارەتى بالاو؛ڕۆژێك پۆستەكانیان بۆ بەرژەوەندى
كورد بەكارنەهێنا بەگەڕانەوەى ناوچە دابڕاوەكان ،نەوەكو كورسیەكانیان لەق بێ
ئەمرۆ ئەم دوو حزبەى كوردستان هەست بەلاوازى خۆیان دەكەن لە بەرامبەر
دەنگى نا ڕەزایەتى كۆمەلانى خەلكى كوردستان یەكیان گرتووە ئیتفاق و ستراتیج
خۆىلەوە نابینێتەوە ئەم دوو دەسەلاتە لە ڕووى دارایى و هێزى ناو خۆو پشمەرگەوە تێكەل ببنەوە ،بەلكو ئیتفاق كردن لەسەر دابەشى پارەو بودجەى خەلك ،بەكڕو بێدەنگى دابەشى بكەن بۆ خۆیان ،خۆش ئیتفاق و ستراتیج خۆى
لەگۆشەى ناڕەزایەتى خەلكى كوردستانیش دەبینێتەوە،لەماوەى 20سالى ڕابردوو
بەرامبەر خەلكى كوردستان ئەوپەڕى ناعەدالەتى وگەندەلى و بەهەدەردانى ساما
نى وولاتیان تالان كردووە ،هەردوو دەسەلات ئیتفاق دەكەن بۆ بەرانگەربوونەوەى
میدیاىئازادو ئۆپۆزسیون لەناعەدالەتیو گەندەلیەكانیان لەهەنگاوى یەكەمیاندا
ڕۆژنامەنووس و میدیاى ئازادبوو،هەر بەمەش نەوەستان نەهێشتنى خۆ پیشاندان
بەرتەسك كردنەوەى كارى ڕۆژنامەگەرى سوتاندنى چەندان مید یاى ئازادو
كوشتنى خۆپێشاندەرو بەرەنگار بوونەوەى بەهێز بەرامبەر خەلكى ئازادى خواز
ئەمڕۆ دەسەلات باش بزانێ زۆر ئەستەمە بتوانێ كێشەكانى خەلكى كوردستان
یەكلا بكاتەوە ،هەر لەفەراهم كردنى ئازادیە سەرەتاییە كانى كۆمەلگە تادەگاتە
تێكەل بوونى حزب و حكومەت كە خۆى لە سیستەمێكى گەندەل دەبنێتەوە
ئەمڕۆ لە سایەى سیستەمێكدا گەندەلى وەكو تۆزو غوبارى لێهاتووە ژینگەى
پیسكردووە قوڕگى كۆمەلگەى گرتووە تواناى هەناسەدانى نەماوە ،لەبەر ئەوەى
مرۆڤ لەژیانیدا پێویویستى بە دەسەلاتێكى تەندروست هەیە كە تەعبیر لە خواستو
ئامانجەكانى دوواڕۆژى ژیانى بكات .لەجیاتى جێ بەجێ كردنى داخوازیەكانى
خەلك كە خۆى لەئازادى و مافى خۆپێشاندانو بەهانا هاتنى داخووازییە كانیان
هەردوو دەسەلات وەك یەك بەرى لیدەگرن خۆش ئیتفاق تەڕ ستراتیج پەیڕەو دەكەن.بەلام دەبێت ئەم ڕاستییە بزانن لەمێژووداهیچ هێزێك نەیتووانیوە بەر لەناڕەزایەتیەكانى خەلكى شەقام بگرێ و لافاوێكەو ڕایاندەمالێ .
ئیتفاق و ستراتیج تێكدەشكێنێ ولەجێگایدا سیستەمى كارا دادەمەزرێنێ.ژیان
بۆ گەلى ستەمدیدە بەدەست دێنێ.
25/6/2011



نووسەرەکان خۆیان بەرپرسیارێتی وتارەکانی خۆیان هەڵدەگرن، نەک کوردستانپۆست


چەند بابەتێکی پێشتری نووسەر




کۆمێنت بنووسە